CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 51 میوان

هۆنراوە

مەدالیای دۆڕان

دەپێم بڵێ بۆ کام هەوار هەنگاوت نا

کامە زەمەن دەستی گرتی

کامە شەپۆل تۆی خستە ناو تۆڕی ڕاوچی

دەپێم بڵێ

کامە ئاسمان فریوی دای

کامە دەریا دڵی بۆ کردیتە کەنار

کام درەختی روتی پایز

باڵای بۆ کردیت بە سێبەر

کام چیرۆکی مناڵانە، تۆی کرد بە خەج تۆی

کرد بە زین

تۆ لە زمانی عشق ناگەی

تۆ لە دەسبێعکی دەستی سۆفی گەریەکی فێڵبازو

پیاڵەی قاوەی ساحیرێک ئەچی

تۆ لە ئستاتیکای عشق ناگەی

چونکە تۆ بەردیانەتی روحت کردە پاڵی چیایەک و

بە دڵی منەوە هەڵت واسی

تۆ عشقت کرد بە گەمەیەکی مناڵانەو

مەدالیای شەرێکی دۆراوی عٍشقت

کردە ملی جەلادەکانی

ئەوین

....

کارزان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.">پڵینگانی.سوید٢٠١٢ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.