ئامادەبووانى ئێستا 126 میوان

چیرۆک

وانەیەکی لەبیر نەچوو

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

لە قوتابخانەکەماندا (وایت بۆردێک) ی تایبەتیان دانا بوو کە ڕۆژانە وتەیەکی جوان یان ھۆنراوەیەکی کورتیان دەنوسی لەگەڵ ناوی خاوەنەکەی و رۆژ و بەرواریشیان لە لاوە دەنوسی..ھەموو پێنج شەممەیەکیش مەتەڵێک یان پرسیارێکیان دەنووسی تا بۆ رۆژی شەممە وەڵامەکەی بدرێتەوە و لە زەرفێکدا دەمان دایە دەست مامۆستا (عوسمان ) کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەمان بوو،ھەروەھا خەتێکی جوانیشی ھەبوو زۆربەی جارەکان ئەو دەینووسین .ھەندێک جاریش مامۆستایەکی تر یان بەڕێوەبەر..ئەوان بەرنامەیان بۆ ئەو کارە ھەر لەسەرەتای ساڵەوە دادەنا.چەندە خۆش بوو ناوی ئەو قوتابییانەی کە وەڵامەکانیان راست بوو لە لایەوە دەنووسی و ھەر جارە و یەکێکیان خەڵات دەکرد ،دیارییەکەشی پەرتوک یان گۆڤارێکی منداڵان بوو .چەندین جار ئەو دیارییەم بۆ خۆم مسۆگەر دەکرد.من چەند ساڵ لەو قوتابخانەیە بووم یەکێک لەو کارانەی کە زیاتر سەرنجی رادەکێشام ئەوەبوو بۆیە لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتییەوە ھەر لەسەرەتای ساڵەوە دەفتەرێکم بۆ دادەناو رۆژانە دەمنووسییەوە لە کۆتایی ساڵدا دەفتەرەکە پڕ دەبووە وە،تا ئێستاش پاراستوومن.ئەوەی کە زیاتر منی وا لێکرد کە ئەو کارە بکەم خەتەجوانەکەی مامۆستایان و بەردەوامی و تازەکردنەوەی و ھەندێک رۆژیش وتەیەک یان ئەو ھۆنراوەیەی کە ئەو بەیانییە دەیان نووسی لە پۆلدا یان لە گۆڕەپانی قوتابخانەکەدا بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر یان یەکێک لە مامۆستاکان بۆیان باس دەکردین.بیرمە جارێکیان مامۆستا (عەلی ) ئەم دێڕە ھۆنراوەیەی بۆ باس کردین کە بەیانییەکەی خۆی نوسیبووی..
ھەوڵدان ،ھەوڵدان ،ھەوڵدان ،پیشەمانە
بەھەوڵدان دەگەینە ،ئەو ئاواتەی ھەمانە
منیش زۆربەی ھاوڕێکانم والێکردبوو کە ئەوانیش ئەو کارەی من بکەن و دەفتەرێکی بۆ دابنێن..زۆر خۆشحاڵ بووم چونکە ھەموویان پێشنیارەکەی منیان بەلاوە پەسەند بوو، دەمبینی رۆژانە دەینووسن .تەنھا (باران) نەبێت کە سەرنجم دەدا ئەوەی نەکردبوو ،کە لە کۆتایی ساڵ نزیک بووینەوە،ئیتر مامۆستایان (وایت بۆرد) ەکەیان بۆ ڕێنمایی تاقیکردنەوە و خشتەی تاقیکردنەوەکان بەکار دەھێنا ئێمەش بڕیارمان دا کە کۆتایی بەو نووسینانە بھێنین و سەرنج و تێبینی و بۆچوونەکانی خۆمان ھەر کەس لە دەفتەرەکەی خۆیدا تۆمار بکات.ئاگام لێبوو( باران) لەو کاتەدا زەردەخەنەیەکی کرد و تەماشایەکی کردین بەڵام ھیچی نەوت..بڕیارمان دا کە ھەفتەی داھاتوو دەفتەرەکانمان بھێنین و نیشان مامۆستا (عوسمان) ی بدەین.ئەو لەگەڵ ئەوەی کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەمان بوو لە ھەمان کاتیشدا وانەی کۆمەڵایەتی پێدەوتین.بەو خۆشییەوە یەکترمان جێھێڵا و ھەریەکەمان بە جوان کردن و رازاندنەوەی ئەو دەفتەرەوە خەریک بووین دەمانویست جوانترین نووسین بۆ کۆتاییەکەی بنووسین.من دوو لاپەڕەم نوسی ، بە خەتێکی جوان و رۆژ و بەروارەکەم نوسی.ھەفتەی داھاتوو ھەموومان ئەو بەیانییە بەدڵێکی خۆشەوە بەرەو قوتابخانە ڕێکەوتین و شیرینی و کێک و گوڵمان پێبوو بۆ مامۆستایان..کە چووینە پۆلەوە ھەموومان ئامادەبووین تەنھا( باران) نەبێت..مامۆستا (عوسمان) بە پێکەنینەوە وتی ئەوە (باران) بۆ ئەم بەیانییە نەباریوە .ئێمەش پێکەنین.تەماشایەکی کردین و جارێکی تر بە روویەکی خۆشەوە وتی ئەوە چییە بڵێی جەژن بێت و من نەمزانی بێت؟ من ھەستام و وتم مامۆستا گیان بەڵێ جەژنە و ئێمە خۆمان بۆ ئامادە کردووە و حەز دەکەین رۆژێک و وانەیەکی خۆشیش بێت بۆ تۆ.(سۆما ) ھەستا باسێکی کورتی بیرۆکەکەی کرد بۆ مامۆستا.ئەو زۆری پێخۆش بوو کە ئێمەی منداڵ لەو تەمەنەدا ھەستاوین بەو کارە و کارەکانی ئەوان بەرز دەنرخێنین.لەم قسانەدا بووین لە دەرگاکە درا بینیمان (باران) ە و باوەشێک کتێبی رەنگاورەنگ و جوانی پێیە لەگەڵ کیسەیەک نوقڵ..من چووم لێم گرت .ئەویش وتی زۆر سوپاس (ھەڵۆ ) گیان لای مامۆستاوە داینێ.وتی مامۆستا گیان داوای لێبوردن دەکەم کەمێک دوا کەوتم.مامۆستا وتی زۆر ئاساییە چونکە ئەوە یەکەمجارە تۆ دوا بکەویت.بەڵام ئەمانە چین؟ (ھەڵۆ ) وتی دڵنیام ھاوڕێکانم شتێکیان بۆ باسکردوویت دەربارەی ئەم وانەیە..منیش خۆم دواخست تا ئەوان ئەو رونکردنەوەیە بۆ بەڕێزت دەکەن..ئەوان بەدەست وتە و ھۆنراوە و مەتەڵەکانیان نووسیوە .بەڵام من بە کۆمپیوتەر نووسیومە و وێنەی زۆریشم لەگەڵ داناوە لەو وێنانەی کە کاتی ئاھەنگەکانی قوتابخانە و سەردانەکانمان بۆ شوێنەکان .بە ئەندازەی قوتابیانی پۆلەکە و مامۆستایانی فوتابخانەکەش نوسخەم لەبەر گرتۆتەوەو ھێناومە.ھیوادارم کە جێگەی رەزامەندیتان بێت.کە ئەمەی وت ئێمە تەماشایەکی یەکترمان کرد و پیرۆزبایی ئەو کارە جوانە و سەرکەوتنە گەورەیەمان لێکرد و سەرو دانەمان وەرگرت.ھێندە جوان بوو بەلامانەوە نەمان دەزانی لەخۆشیاندا چی بکەین.نوسینەکانی خۆمان مابوو کە بۆی زیاد بکرێت لە کۆتاییدا چەند لاپەڕیەکی سپی بۆ ئەوە دانابوو .وتی وا خۆشە ئەوە بە دەست و خەتی خۆتان بینووسن.

فەیسبووکەچیرۆك - ١٥ - پیاوە گۆشت نەخۆرەکە

کوڕو کچەکانی گەیشتبون بە مەرامی خۆیان لەتەك ژن و مێردەکانیاندا ژیانیان دەبردە سەر، ئەو،خۆیو ژنەکەی لە شوقەیەك ژیانیان دەگوزەراند، رۆژی لێدەبویەوە ئەگەر کەشووهەوا لەباربوایە،

فەیسبووکەچیرۆك-١٣- ( دارەبازە )* یەك و سەگێك

ژنە رەشپۆشەکە لە ئاپۆرەی خەڵکەکەدا بەقوڕگی پڕ لە گریانەوە ئەم دوو رستەیەی دوپات دەکردەوە چیبێت لەوە ناخۆشتر کە پارچەیەك لە جگەرت لەپێناو هیچدا لەدەستبچێت؟!

ئه‌ســپ و فیل ….عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

l
جارێكیان بێچوه‌فیلێك و بێچووه‌ ئه‌سپێك به‌یه‌كه‌وه‌ یارییان ده‌كرد ، بێچوه‌ فیله‌كه‌ له‌ دڵی خۆیدا ده‌یگوت : من وریاو زیره‌كترم له‌ئه‌سپ ، ئه‌سپ بێ هێزه‌ ، هێنده‌ی نه‌برد شێر له‌دووره‌وه‌ ده‌ركه‌وت ، بێچوه‌ فیله‌كه‌ ترسی لێنیشت ، به‌ڵام بێچووه‌ ئه‌سپه‌كه‌، بێ ترس وه‌ستا و

چوار کورتە چیرۆك: خوا پێیبەخشیوم

هەر رۆژیلێدەبۆیەوە .. پیرە هێدفۆنی دەبەست، گۆرانییەکان سیمای جۆر بەجۆری بە روخسارە ماندووەکەی دەبەخشی ، بزەی سەر لێو، برۆ هێنانەوە یەك ، جاربەجاریش قاقالێدان،

پێنووسەکەم

وەرگێڕانی بۆ فارسی/ریحانە جەعفەری
وەرگێِڕانی لە فارسیەوە بۆ کوردی/ ئازاد تەھا عەلی

*بە پێنووسکەم وێنەی ئەو شتانە دەکێشم کە حەزم لێیانە.
*بە پێنووسەکەم نامەی (خۆشم دەوێیت) بۆ دایک و باوکم دەنووسم.
* بە پێنووسەکەم کارتی بانگێشت کردن بۆ جەژنی لەدایک بوون دەنووسم.

وتەیەک

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
سلێمانی ١٦\١٠\٢٠١٥
منداڵانی باخچە ، پەپولە جوان و رەنگینەکانی ھاوڕێم، ویستم ئەمجارە بە دیارییەکی بچوک و ناسکەوە ھەروەکو خۆتان کە بریتییە لە کۆمەڵێک چیرۆک بێمەوە دیدارتان ..

کورتیلە چیرۆک (خەون و خەم)

یاسین برایم
پۆل پۆل ، نمرەی قوتابییەکانیان دەدایەوە ، کە نۆرە گەیشتە پۆلەکەی پۆڵا و خوێندنەوەی ناوەکەی بە پەیڤی (یەکەمی پۆڵ )و پێشوازی چەپلەی گشت قوتابییان، شەپۆلێک زەردەخەنەی جوان لەسەر لێوی سەمایان کرد. رابەری پۆلیش بە دیارییەکی بچووک ،

فەیسبووکەچیرۆك- بەشی دوانزە- دزێکی نیشتمانپەروەر

هەمو کەسێك نیشتمانی خۆی لە نیشتمانی کەسانی تر خۆشتر دەوێت و بەجوانتریشی دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی بەردەوامن لە گەشتوگوزار بۆ وڵاتانی تر بێ گوێدانە دورو نزیکی. خێزانێکی کەنەدایی ژن و پێاوێك و کچ و کوڕەکەیان پشوی هاوینەیان لە چەند وڵاتێکی ئوروپی بەسەربردبوو،

فەیسبووکە چیرۆك بەشی – ١٤ - سەهۆڵاو

لێرە .. لە دانیمارك، پێموابێت لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپایش هەروابێ، خواردن لەگەڵ خۆیاندا دەبەن بۆ خوێندنگا، سەر کارەکەیان .. وە لە پشویەکی کورتدا دەیخۆن، لە کۆرسێکی زمان دا بووم لەکاتی پشوودا، بوتلێك ئاو- و خواردنەکەم لەکۆڵەپشتەکەم دەرهێنا، لەسەر مێزێك دامنا،

فەیسبووکەچیرۆك- ١١ - شەوی سپی

هەرچی کلیلی دەرگای خۆشییەکانی ژیان بو کەوتبوە دەستی، بە دوو مانگ جارێك بۆ ئەو شوێنەی دڵی دەیگرت گەشتێکی حەوت رۆژیی بۆ دەکرد، کەم جێگەی ئەم سەرزەمینە مابوو چاوی پێ زاخاو نەدابێت، ئارەزوی خۆی لەگەڵ جۆرەها ئافرەتدا، ئوروپایی، ئاسیایی .. دادەمرکاندەوە.