دیارییەکەی باوکم (چیرۆک بۆ مندالان(
- زياتر
-
16 حوزەیران 2017
- دواین نوێکردنەوە هەینی, 16 حوزەیران 2017 22:02
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 16 حوزەیران 2017 22:02
- نوسراوە لە لایەن فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
{فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی)
لەڕۆژی لەدایکبوونمدا باوکم شەمەندەفەرێکی زورجوانی بەدیاریی بۆکڕیم،دڵم زۆر پێی خۆش بوو.
لەکاتی ئیشکردندا وەک شەمەندەفەری ڕاستەقینە بەخێرایی دەڕۆیشت ودەنگی دەھات،کاتێک بەباشی لێی وردبوومەوە لێی نوسرابوو"بۆمنداڵانی تەمەن خوارسێ ساڵ ناشێت"بۆیە دەبوولەدەستی (بانوو)ی
خوشکم دووری بخەمەوە،چونکە بانوو ی خوشکم تەمەنی دووساڵ بوو.
من یەکجار دڵخۆش دەبووم کەشەمەندەفەرەکەم لەسەر ڕێڕەوی خۆی بەخێرایی دەڕۆیشت ودەنگی دەھات،
ھۆکاری ئەودەنگەش ئەو دووپیلە بوو کەلەژیریدا جێگیرکرابوون.
بڕیارمداکەخوشکەکەم لەجوانیی شەمەندەفەرەکە بێبەش نەکەم ولەگەڵ خۆمدا دڵخۆشی بکەم،بەڵام
ھەمووجارێک بەرلەوەی بیدەمە دەستی پیلەکانم دەردەھێنان بۆئەوەی دەنگەکە بێزاری نەکات.
ئەم چیرۆکە لە ژمارە(١٦٩)ی گۆڤاری {پەپولە}بڵاوکراوەتەوە.