CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 62 میوان

ئەرک ویاری (کورتە چیرۆک)

 فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی
ڤانیا:ئاریاگیان پێش ئەوەی دەستبکەم بەخاوێنکردنەوەی ژوورەکە،یارییەکانت کۆبکەرەوە، چونکە ھاکامیوانەکان گەیشتن.
ئاریا:خۆمن ئێستا دەستمکردبەیاری ئیترلابردنی چی؟؟؟من دەمەوێت یاری بکەم.
ڤانیا:ئەوە یەک کاتژمێرە تۆبەدیارئەوشەمەندەفەرەوە وەستاویت کەبەدەوری خۆیدا
دەسوڕێتەوە،ناویشی دەنێیت یاری؟
ئاریا:بەڵام من حەزم لەم یارییانەیە،وەک تۆحەزم لەیارییەکانی قاپ شتن وماڵ خاوێن کردنەوە نییە.
ڤانیا:ئەوانە یاری نین،ئەوانە ئەرکی سەرشانمن بەرامبەربەخێزانەکەم وجێبەجێیان دەکەم.
پاش کەمێک ئاریاچووکارتۆنێکی بەتاڵی ھێناویەک یەک یارییەکانی تێکرد،ئینجاڕوویکردە ڤانیاو
ووتی:دەترسم نەتوانم ھەڵیانبگرم وبەدەستمەوە بشکێن،دەتوانی ھاوکاری برای بچوکی خۆت بکەیت؟؟؟
ڤانیازانی براکەی دەیەوێت ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێبکات،بەڵام پێویستی بەھاوکاری لەخۆی گەورەترە،بۆیە بەخەندەیەکەوە وتی بەسەرچاو.

ئەم چیرۆکە لەژمارە(١٥٩)ی گۆڤاری پەپولە بڵاوکراوەتەوە.