CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 58 میوان

چیرۆکی "دوو پیاو لەمەنفاوا"

شەوێکی زستان کە تازە باران لەئاسمان ڕاوەستابوو ، وەک هەموو شەوانی تر کاتژمێر هەشت و،نیو من و دڵشادی دۆستم لەنێو هەیکەلی خانوی حاجی حوسەین یەکترمان دەبینی ،دائەنیشتین لە نێو تانگەیەکی ئاسن ئاگرمان ئەکردەوەو بەدەم باسی ڕۆژەکەوە سیگارمان ئەکێشا جاروبار سەرمان ئەخستە سەریەک بۆ ئەوەی دڵی یەک خۆش بکەین ،شەوێکیان من کەمێ لە وادەی جاران زووتر چووم بۆ هەیکەلی خانوەکەی حاجی حوسەین ،ئەوی شەو وەک شەوانی تر نەبوو کەش وهەوا فرە سارد بوو ئاسمان دەستی کرد بەبارینی بارانێکی بەخوڕ لە نێو شەقامەکەی بەرامبەرم یەکێ بە ئەسپایی بەرەو لەم دەهات شەقامەکە چۆڵ بوو چۆنکە کەشی زستانی ئەم شارا هەمیشە سارد و،بارانەویە شەوان زۆربەی زۆری خەڵک دەچنە ماڵەکانیان نایەنە دەر لەژێر لێفە و لەبەردەم سۆپا پاڵی لێ ئەدەنەوە ، بەڵام ئەو شەوە دڵشادی هاوڕێم هاتە لام هەمووگیانی تەڕ تەڕ ببوو کراسەکەی بەری ببووە جەڵد بە جەستەیەوە گیانی هەمووی دەلەرزە و کەچی دەیگوت هەست بەسەرما ناکەم ، وەک پیشەی هەمیشەی هێتفۆنەکەی دەرکرد لەگوێی کە لەسەر گۆرانی ئەحمد کایا بوو ، من و دڵیشادی دۆستم بەردەوام گوێ ڕادێرین بۆ کایا لەپیاسە لەکار لەتەنهایی وتاریکی ،ئێمە بەم شتی سادەنە ئارامی ئەدۆزینەوە ،دیسان ئاگرێکی گەشمان کردەوە تیشکی گەشی ئاگرەکە هەموو قوژبنە تاریکەکانی هەیکەلەکەی پۆشی بوو ،ئیدی کەمێک دەست و گیانمان دایە ئاگر، دەستمان کرد بە قسە کردن ، دڵشاد ووتی :ئاح بەیانی ڕۆژ ڕۆژی خەوە ئاخر خواش ئەوە،قبوڵ ناکا لە و خەوە خۆشە خەبەرت کەنەوەو بڕۆی بۆ کار جا کار

وای وای لەو کارە ، دڵشاد لە عەلوەی گەورە حەمبەڵی ئەکرد منیش تەنها کرێکاریم ئەزانی ئەویش بەهۆی وەرزی سەرما و باران هیچ کارێ وانەبو ، دووبارە دڵە قسەی کرد ووتی : ئای ئەرێ حەمە بۆ ئێمە دەوڵەمەند نەبوین بۆ خۆ گەردەوڵەمەن بوینەی ئێستا ئاوالەم وێرانەیە دائەنیشتین ؟ بەگاڵجاریەنەوە وڵامم یەو ووتم :هاهاهاگگگ ئێرە کورە دڵە گەر دەوڵەمەند بوینەیە ئێرە وئێمە کوجا مەڕحابە ئاخر ئێرە شوێنی بەشەرە ها ؟ دڵشاد :نەوەڵا حەمەگیان بەس چیەڵێ لەگەڵ دەردی ڕۆژگار ئیتر دەبێ ڕازی بین تا ئەمرین .. بەڵێ من و دڵشاد دەبێ تا ئەمرین هەر ئەبی هەژاربین ئاخر کەس بە کرێکاری و،حەمبەڵی بووە خاوەن ماڵ و حاڵ تا ئێمە ببین ،پاکەتەم دەرکرد سیگارێکم بۆخۆم هەڵکرد و دانەیکشم یا بە دڵشاد ، ئەو دەمە خەم تا گەرومان هاتبوو ، دڵشاد سیگارەکە لەدەستی دەلەرزە هەم بەهۆی سەرما و هەمیش هیلاکی و ماندووێتی ،بە هەنسکێک کە پڕ بو لە ئاهـ و ئازار ووتی :حەمەگیان ئەزانی ئێستا چەند بیری ناز ئەکەم لەم ڕۆژانە بیستم شووی کردە ، دڵشاد لەم قسانە سەری دەئەگرتبو بۆ ئەوەی نیگای نەبینم چاوەکانی پڕ بو لەگریان ،، حەمە پاش چوارمانگ لە خۆشەویستی ڕۆشت ووتی بمەبخشە ئەبێ سەفەرکەم ناتوانم لەلات بمێنمەوە من ناتوانم دەگە ڵکەسێک بم کە هیچی نیە، ڕاستە من هیچم نەبوو بەڵام تەنهام دڵێکم هەبوو کە لەگەڵ هەر ترپەیەک نێوی ئەوی دەێنا دڵێکم هەبوو کەعشقی ئەو نەخشێنراوبوو بەڵام ئەو نەی دەبینی پارە و پوڵ و حەزەکانی کوێڕی کردبوو ، ئای حەمە لەوەیا بڵێ چوارمانگە زۆر کەمە بۆ عشق نا بڕواکە بەساتێک عاشق ئەبیت و بەسەت ساڵ ئەو ساتەت لەیادناچێت ،وای بیری چاوە سەوزەکانی لێوەکانی کاتێک کە قسەی بۆم ئەکرد چەند جوان بوون ، خەونی قەشەنگم هەبوو لەگەڵی دەم ویست گەر ببێ بە هاوژیانم بڕۆین بۆ گوند ئاخر ئەم شارە زۆر گەورەیە هەمیشە ئەترسم لەوەدەبێ کە وونبێ لێم ، دەڕۆشتین تاچاوم لەچارەی هەم هەمو مرۆڤە ناشرین و ئاکار قێزون و پەشاڵ پیسانە بکەوێ دەڕۆشتین بۆ گوند لەوێ دەژیەین ، لەڕۆخی کەنیاوێک سەماما ئەکرد بە بۆقەکان بەمەراقەوە بمردنایە ،بە هەنارەکان دڵیان شەقی بردەیە لە ژێر سێبەری داسنۆبەرێ ڕادەکشایەن ئەو خۆی وون کردایە لە نێو تووکی سینگم منیش بە بۆنی قژی مەستەبووم وشیعری مەحویم بۆی ئەخوێند .... دڵشاد کەباسی ئەم خەون و،ئاواتەنەی بۆم کرد هەستم کردکە ئیتر لاواز بووەو بەرگەی ماچی ئازارەکان نەگرێت ، کۆتا قومی سیگارەکەم کێشاو بێدەنگیەکەم شکاند و ووتم : ئای کەرە ئای ئەمانە هەمووی خەیاڵپڵاون کوا کوڕە هەژار کچە دەوڵەمەند بۆیەک بووە ، ئەونە خەم مەخۆ دڵشاد ئازیزم منیش هەروەکو،تۆ بەڵام جیاواز تر سەخت تر دژوارتر ، عاشقی کچێک بووم لە کۆڵانی چوارچرا ، هەموو شەوێ گەر بەکۆڵانەکەیانە تێ نەپەڕیمە لە پەنجەرەی ژوورەکەیم نەڕوانیەیە ئەو شەوە خەوم لێ نەدەکەوت وەک سەگی پێ سوتاوم لێ هاتبوو بۆی بەیانی و نیواڕۆ و ئێوارە وشەو بگرە هەمیشە من بەدوای ئەو بووم ،وەک نەمام لەبەرماڵیان ڕووەم بەڵام ئەو لای لێ نەکردوومەوە ، وازم لە کار وکاسبەت هێنابووم تەنها دەمەویست ئەو ببینم شەوێک هاوار خودایە ئەوەی هەرگیز هەرگیز نەمدەویست بیینم ڕوویدا ئامینە داخوازی هات ونیشان کرا ،کۆتا جار بینیم ئەوعانە بوو کە لەگەڵ دایک و بابی ماڵی داخوازیکەرانی بەرێ ئەکرد منیش ئاگر لەسینە ودڵم دروس بوو ئەژنۆم شکا بوو نەمدەزانی چۆن بڕۆم بۆکوێ بڕۆم ئەو ئیدی ژیان لەمن حەرام بوو ئا دڵشاد منیش وەک تۆ خەونم هەبوو لەگەڵیە خەیاڵی جوانم بۆی کرد بەڵام جورئەتی ئەوەم نەبوو پێی بڵێم خۆشم دەوێی نەک بڵێی ترس بەڵام هەر شەوێک بڕیارم ئەدا کەبەیانی گوڵبکرم کاتێ ئەڕوات بۆ بازاڕ پێی بڵێم خۆشمدەوێی و هەستم بۆ دەربڕم بەڵام بەیانی لە ئاوێنە سەیرێکی جل و،حاڵی خۆم ئەکرد نەمزانی چلۆن بڕۆمە لای بڵێم بە کام خانوو کام کار و،کام ماشێن وەرە لەگەڵم بژی خۆسور دەمزانی خێزانی من و ئامینە بە ئەندازەی ئاسمان و زەوی جیاوازیان هەیە ، سەقفی ئەوان لە هی ئێمە بەرزترە ، باوکم دەڵێ ، کوڕم ئەو تڕەی دەوڵەمەندەکان،لێ ئەدەن بە ئێمە لێ نەدرێت بۆیە بەپێی بەڕەکەی خۆت پێت ڕاکێشا ، ئەم قسەیە وئەو،شەوە وەک ناوی خۆم ئەزبەر بووە لەمێشکم ، ئاخر دڵشادگیان من بەقەت هەموو قەترەقەترەی خوێنم خۆشم دەویست بەڵام ئەو چی ئێستا شوی کردووە من دڵم نەداهات دەس لەجستەی بدەم بەڵام ئێستا کوڕێک تێر حەزپیسەکانی لێ خاڵی ئەکاتەوە ،ئاخر نیچە ڕاستی ووتووە ئافرەت کەسێکی خۆشدەوێ ئازاری بدات درۆی بۆبکات ،بەڵێ .. ئاگرە کە لەکوژانەوە بوو دووکەڵی ئەکرد ،گوێم لە هەنسکی گریانی دڵشاد بووم ئەمە یەکەم جار بوو کە بەم چەشنە هاوڕێکەم ببینم ،سەری بەرزکردەوە دووقەترە فرمێسک بە ڕوومەتی ووشک ببوەوە ووتم :ئەوە چیە دڵشاد ئەزیزم دەگێرێی بمبەخشە کاکە بەو قسەقۆڕانەم خۆێم کرد بەسەر برینەکانت .. دڵشاد :نابابە گریانی چی ئەوە دووکەڵی ئاگرەکە بە چاومە هات و ئاوی لە چاوم هێنا بۆ دەبێ بگریم بۆ کەسێک کە هەموو شتێکی دۆڕاند ، .. بە بێ تاقەتیەوە ووتم : ئای کەرە ئای ئەوە ئێمەیان هەمووشتێکمان دۆڕاند تێبگە ئێمە دۆڕاوین گەنجەێتیمان و ڕۆژگار و خەون و دڵ و، دەروونمان هەمووی لەم قوماری عشقە دۆڕاند ئەوەتە چیمان بە چی کردووە وا لەم هەیکەلە تاریکە وەک دوو تارمایی دڵتەنگیەکانمان دەڕشێنینەوە ، دڵشاد ئەزیزم ئا ئەوە خانووەگەورەیە دەبینی کە ماشێنێک لەپێش دەرگای وەستاوە گەر خێزانی ئێمەش خاوەنی ماڵێکی وابوونەیە ئێستا بۆخۆمان خۆش ئەژیەین بەڵام شانسی ئێمە هەر لەئەزەلەوە سیانزەبوو، دەستمان بۆ خشڵ برد بوو بەخۆڵ بۆ ئاومابرد بوو بە ئازار ،ئیتر چ بڵێی کە شانست نەبوو دەبێ شکوربی ،،دڵشاد :نا حەمە ئیتر نامەوێ شکوربم ئاخر تاکەی ولەم تاقیکردنەوەیە عەزاب بکێشین یادەبێ بیگۆڕین یادەبێ خۆمان ڕزگارکەین لێی تا،لەم ژیانە بحاسێینەوە ..
سیگارێکی ترم هەڵکرد ووتم :دڵشاد ئازیزم بڕواکە

کەلەپجەکان
سنورەکان
شەقامەکان
نـا
میهری چاوەکانی دایکم
پێکەنینە شیرینەکەی خۆشکم
دەستە ماندووەکەی بابم
منیان بەستۆتەوە
بەم خاکە
ئەنا ئێرە ئائەم
سەخیف خانەیە
کوێی شیاوە بۆ ژیان
ئاسمان دەرگاکانی لێ داخستین
شەقامەکان قۆچمان لێ دەدەن
خەونێک نەخەوتین بە دەم شنەبەی بەهاری شەوێکی شاد
ئاهـ ئای دۆستی ئازیزم دڵشاد
ئیدی بەشی من و،تۆ لێرە تەواو
بێرە بڕۆین
تۆ بوتڵێک بیرەو
منیش قەڵەم و
دەفتەرەکەم دێنم
بەلەودیوی سنوری نیشتیمان
بەتێر پێکەنین
تا سکمان دێشێ
ئەوکاتە بڵێن نیشتیمان
خودا هافیز کورسی
خودا هافیز ئاڵا ڕەنگەو،ڕەنگەکان
خودا هافیز چاخانەکان وشەقامە خامۆشەکان
ئەوە ئێمە ئەڕۆین و ئێوە پیرۆزی سەرکردەکان بن
بەڵام هەرکەسیگارەکەم تەواو دەبێ ودەبینم ئەوەم کە هەم هەر لەنێو هەیکەلی خانوەکەی حاجی حوسەینم حەزەکەم لەبەردەم ئاوێنەیەک تف لەخۆم بکەم و پێبکەنم بۆ حاڵم ، هەستا برا دەر گیان هەست من وتۆ هەرئەبێ خوێڕی خوێڕی بسوڕێینەوە و پیاسە بکەین ئەمە تاکە شتە بەلاش بێت بۆ ئێمەی بێکەس بێرە بڕۆین ....کۆتایی

نوسینی "حەمەی شانۆ"