CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 62 میوان

فەیسبووکە چیرۆک ( بەشی شانزەھەم ) وێنەیەک لە ژووری نووستن دا

وەکو دینگەیەک لە ئاست وێنەکەچەقی،بەبێزارییەوە رووی تێکردو ئەم پرسیارانەی بۆ چەندەمین بار ئاڕاستەکرد:-

بوون و نەبوونی تۆ چییە؟
ژمارەی کەسێتیت بۆ ھەبێت؟
سندوقی پۆست بۆ؟
ئیمێڵ بۆ ؟
مۆبایل بۆ؟
.ژمارەی کەسێتییەکەت ھەر پزیشک لێتی دەپرسێت
پەنچەمۆری پۆستەچی بەسەر سندوقی پۆستەکەتەوە بە وردبینیش نابینرێت ،
ھھھھھە تەنھا ریکلامت بۆ دەنێرن نازانن تۆ، کراس و پانتۆڵ و پێڵاوی دە ساڵ لەمەوبەر لەبەر و لەپێدەکەیت.
.ئیمێڵ ..!! ھەردەمێکە کۆدەکەیت لەبیرچۆتەوە
مۆبایلەکەت چەشی خشتێک تۆزێک لە کێشەکەت زیاد دەکات و بەس، ئیتر بون و نەبونی تۆ دەبیت چ مانایەکی ھەبێت،
پرسیارەکانی تەواوکرد، ھاوسەرەکەی بە عەرەبانەیەکەوە خۆی کرد بەژووردا،دەزانی لەو.. رۆژەوەی تۆ- و رۆژگار منتان خستە سەر ئەم عەرەبانە نەفرەتییە خۆشم لەخۆم بێزارم..

یەک- سەر
بەیانیان کاتێک بەخەبەردەھات، ھاوسەرەکەی چووبوو بۆ سەر کارەکەی، ئەویش لەگەڵ دایکی و منداڵەکەیدا بەرچاییان دەکردەوە، وەکی ڕۆژانی دیکە ماچێکی منداڵەکەی کرد و سلفی لێدا بۆ ڕاوە پارە، شەوانە کە دەھاتەوە ھاوسەرەکەی نوقمی خەو بوو بوو، زۆربەی شەوانیش ھێندە شەکەت بوو بێ خۆگۆڕین خۆی دەخزاندە پێخەفەکەوە ، لەوسەریشەوە ھاوسەرەکەی یەکێکی بۆ چێژگۆڕینەوە دۆزیبوەوە، نەک ھەر تەماعی لێینەبوو بگرە بەسەروبەرەوە بەخێویدەکرد، دوای ھەموو دوشکردنێک دەیگوت:- ھاوسەر دەکات بە یەک ـ سەر., *( وێڵکردن و چروکی )

* بایەخ پێنەدان و ڕەزیلیی

فەتاح حەسەن
دانیمارک / ڤالبی