CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

چیرۆک

(یوسفی من )

لەبەردەم بەنجەرەکە سەیری کۆلانەکەم ئەکرد بێ ئەوی هەستبەوە بکەم جۆن کات ئەروات و کێ سەیرم ئەکا سەیری سوجی کۆلانەکەم ئەکرد بەدەم خۆمەوە بێئەکەنیم و ورێنم ئەکرد

فەیسبووکەچیرۆك- ٧ - ماڵی کابرای دانیمارکی ئاوابێت

بەر لە تووشبوونی بە دەردە پیسەکە، ئۆتۆمبێلی کەشخە نەبووایە نەیدەخستەژێری، جلی مارکە نەبوایە لەبەری نەدەکرد، خاوەنی کچ و کوڕێکی چاوگەش بوو، کەچی ئێستا هاوڕێی نەماوە قەرزی لێنەکات، بەدانیمارکیشەوە دانەکەوێت پەلی بۆ هاوڕێکانی سویدیشی کێشاوە، بەشێوەیەك بووە بەژێرباری قەرزەوە خۆی لە هاوڕێکانی دەدزێتەوە، لەتاوا مۆبایلیش هەڵناگرێت,ماوەیەکە

فەیسبووکەچیرۆك - ٥ - پشوو

لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە قاپێك فۆگە دەگرێت بەدەستییەوەو چاودەبڕێتە تەلەفیزیۆن. هەر بۆ پڕکردنی کەوچکەکەی و دەمی چاوی لێهەڵدەگرێت، ئەمە سەری دوەمجارێتی سەیری هەمان فیلیم دەکات پاش تەواوبوونی ، بەلەشقورسییەکەوە بەکۆنترۆڵەکە دەیکوژێنێتەوەو لەگەڵ خۆیدا دەڵێت جا توخوا ئەوە فیلیم بوو.

پێنج فەیسبووکەچیرۆکی پڕ لە خۆشەویستی

هەنار!
کە گەردەلوول هەڵیکرد، منی وەک نایلۆنێکی بەتاڵ لەگەل خۆیی برد...لەبۆشایی ئاسمان چاوم بە بەماڵی ئێوە کەوت..خۆم بەلقی دارهەنارەکەی حەوشەتانەوە گرت...دڵم بۆت بوو بەهەنار ..تۆ هاتی بە لەپی دەستت دڵمت خستە کۆشتەوە...دانیشتی دەنک دەنک

فەیسبووکە چیرۆك -٤- کۆچی ئاوەژوو

 نەوەدەکانی سەدەی رابردوو خەڵکانێکی زۆر بەتایبەتی لە باشوری کوردستانەوە هەریەکەو لەبەر هۆکارێك، بەسەروسامانی رێگەی هەندەرانی دەگرتەبەر.

فەیسبووکەچیرۆك -٦-

دۆڵابی ژمارە( ٢٥٢ )

خۆی دابووە بەر دوشێک و منداڵەکەشی لەبەر دوشەکەی تەنیشتی پەیتا پەیتا یاری بە ئاوەکە دەکرد، ناو بەناوێك دەمی دەکردەوە بۆ ئاوی دوشەکە، وتم ئەوە تینوتە بە بێ ئەوەی وەڵام بداتەوە هەر بەدەمداچەقاوی، چاوی بەرامبەر ئاوی دوشەکە دەکردەوەو

فەیسبووکەچیرۆك - ٣- دوو قاپ شەراب

رۆژێکی خۆرەتاوی مانگی مایس بوو، لە ماڵ هاتمە دەرەوە بەو نیازەی بڕۆم بۆ( سەنتەری ڤالبی )*، بە پێ کەوتمە رێ ، کەم تا زۆرێك رێگەکەم بەدەم جگەرە کێشانەوە بڕیبوو، لە کاتی کوژاندنەوەی یەکێك لە جگەرەکاندا، چاوم کەوتە سەر جیزدانێکی بەرباخەڵ، بۆی دانەویمەوەو هەڵمگرت کە سەیرم کرد ( هەزارکرۆن) ییەکو هەندێك وردەی تیابوو، لەگەڵ کۆمەڵێك کارتی بانق و مۆڵەتی شۆفێری و ... ،

بەرخ!

ن/جەلال قادر
بەمناڵی لای (عەلە قەساب) شاگردبووم. بەیانیان زوو دەچووین بۆ مەیدان ئاژەلمان دەکڕی.
بەیانییەکیان لە مەیدان جوتیارێک بەرخێکی لە باوەشدابوو کە هێشتا بۆنی شیر لەدەمییەوە دەهات. وەستاکەم بە پەرۆشەوە لێی کڕی.

ڕێستۆرانت ڕێوان دڵێکی ژەهراویی کرد-بەشی سێیەم

دوای دانانی ژمارەکانیان لە لیستی ژمارەکاندا
ئەم بە گولم و ئەو بە گیانم لە ڕیزبەندی ناوەکاندا ناوی یەک تۆمار دەکەن.وەک ئاهەنگ گێڕان بۆ ئەم پەیوەندیەیان شیرینیی خەندەیان بە لێودا بڵاودەکەنەوە

خوێن

کورتە چیرۆک
نووسینی: لاوەند حەمید
ناوبانگیان گەیشتە شار و قایمقام بەپەلە ئەمری کرد بە قازی بروات بۆ ئەوێ...ھێندە فەرمانەکەی بە پەلەدەرکرد قازی کاتی نەبوو سەرێکیش لە مالەوەبداتەوە ...

ھەر ئەو کاتەی بەڕێکەوت ھیشتا نیوەرو بوو. بۆ شەو درەنگ گەیشتە ئاوایی. ھەمووی خەوتبوو بەڕیوبەری قوتابخانەکە کەھات، بۆ پیشوازی قازی و و ژوریکی لە نێو قوتابخانەکە پیداو،

فەیسبووکەچیرۆك - ٢- بیری ( ماکس ) دەکەم

لەنزیك ماڵەوە لە پاس دابەزی، ئاگادارییەکی وێستگەی پاسەکە سەرنجی راکێشا:-
بیری ( ماکس ) دەکەم :
لە دوێنیوە لە ماڵ هاتۆتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە، هەرکەس دۆزییەوە ( سێ سەد کرۆن ) خەڵاتی دەکەم لەگەڵ سوپاسدا بیهێنێت بۆ ئەم ناونیشانە :-
ناو ،،،،،،،
ناونیشان .....،