CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 74 میوان

چیرۆک

فەیسبووکە چیرۆك

گومانی تیادانییە، کە سەدەی بیست و یەك، سەددەیەکە ژیان تیایدا ئاڵۆزە و مرۆڤ هەردەم هەڵپەدەکات بەدوای کاری رۆژانە و بژێوی ژیاندا، کار گەیشتۆتە ئەوەی کات بەشی ناکات، کورد واتەنی ( مرۆڤ کاتی نییە ، سەری خۆی بخورێنێت ) .

ڕێستۆرانت ڕێوان دڵێکی ژەهراویی کرد-بەشی دووەم

ڕۆژان دێت یەک دەبینن،قسەی خۆش وناولێکنانی جوان بۆ یەک هەڵدەبژێرن،کچە بە شێوەی شیرین دەلاوێنرێتەوە...
کوڕە شەوان پەرۆش شێواوە لە داخی کاتژێر خێرا ناسوڕێ و ئاسمان زوو خۆر داناگیرسێنێ...

گوڵ فەرهاد!

ن/جەلال قادر : ئۆتۆبیلێکی دوا مۆدێلم لە ژێر پێدا بوو لە هەولێرەوە بە رەو کەرکوک دەچووم. ئەم ئۆتۆمبیلەم بە قسەی خانمەکەم کڕیبوو لەبەرئەوەی پێی شەرمبوو سواری ئۆتۆمبیلی مۆدێل کۆن بێت.

 

ڕێستۆرانت ڕێوان دڵێکی ژەهراویی کرد

بەشی یەکەم: خۆر هەر وەک سروشتی خۆی لە بەهاردا،ئێوارەیەکی ئەو وەرزە خەریکی خۆ ئاوا بوون بوو ڕەنگ و وزەی وەک مۆم زەرد و کز بەرەو لاوازیی دەڕۆیشت،

جەنگاوەری یاریی منداڵانە

کورتە چیرۆک/ کاروان محەمەد فەتاح: خۆر لەناو سکی ئاسماندا ھەندێک لاربۆتەوە و دنیا ڕەنگی زەردێکی ئەرخەوانیی خەمناک دەنوێنێت.. تەپوتۆزێکی چڕ گۆڕەپانی جەنگەکەی داپۆشیوە و چەشنی گەردەلوولێکی کتوپڕ بەرەو سەرەوە ھەڵدەکشێت.. لەو بیابانە گەرمەدا جەنگ وایکردووە ھەموو شتێک سەیر و نامۆ بێتە بەرچاو.. شەڕ درێژەی ھەیە و تا

ئەمریکاییانە

ئەنتۆن چیخۆف
لەفارسیەوە: ئازاد نەجم

بەھۆی ئەو پێداگریە سەختەی کە بۆ زەماوەند کردنێکی یاساییانە ھەمە ، وە بە سەرنجدان لەوەی کە زەماوەندکردن بەبێ بەشداری ڕەگەزی مێیینە کارێکی مەحاڵە ، لەخۆبوردوانە و بەوپەڕی شانازی و شادمانی و ھەستکردن بە ڕەزامەندیی تەواوە داوا لە سەرجەم بێوەژنان و کچان دەکەم بفەرموون ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

بووکی خەم

بەر لەوەی ڕۆژی ھەینی ، شەشەمین خوشکی بچێتە مانگی ھەنگوینی ، جانتای سەفەری تێکنا و بە گیرفانی چەور بۆ پایتەخت کەوتەرێ .  ھەموو جار وای دەکرد ، پێی شەرم بوو لە پێش چاوی ئەو ، دەستی خوشکی بگرن و لە ماڵەکەی ببەنە دەر ، لە بە شوودانی خوشکەکانی تریش ، دوو ڕۆژ پێش زەماوەندەکانیان ماڵی بەجێدەھێشت .  ئەو ڕۆژەی دواخوشکی چووە مانگی ھەنگوینی ، ئەویش لە گەڵ ژنە سۆزانیەکان شەوی سووری بە سەر دەبردو، وەک بڵێی تۆلەی خوشکی دەکاتەوەو ببووە مەلەوانێکیی

خودا خراپتر نەدات!

ساڵی ٢٠٠٤ لە بەڕیتانیا لە کارگەی مریشک کارم دەکرد، کارگەکە زۆر سارد بوو زۆریش کارەکەمان ناخۆش بوو، مووچەیەکی زۆر کەمیان پێ دەداین لەبەرامبەر ئەو هەمووە ماندووبوونە بەو سەرمایە لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەیە دوور و درێژمان دەبڕی بۆ ئەوەی بگەینە کارگەکە هەموو ڕۆژێک بە پاس دەچووین ماوەی کاتژمێرێک دەبوو ڕێگەکەمان، وەلێ هەندێ کرێکار هەبوو ئەوەندە دڵیان خۆش بوو بە کارەکەیان وایان دەزانی لە دەزگای ناسا و مانگە دەستکردەکانن یان لە نوسینگەی گەشت و گوزار کاردەکەن،

بەهەشت لە ژێر پێی دایکانە!

ن/جەلال قادر: شەوێکی هاوین لەسەر بانی ماڵ ڕاکشابووم و دەمڕوانیە ئاسمان و ئەستێرەکانم دەژمارد . دایکشم بەتەنیشت دیواری بەیتونەکەوە لەسەر قەرەوێلەکەی پالیدابووەوە ، نەمدەزانی ئاخۆ ئەویش بێدارە یان نوستووە؟

سێوەلاسوورە!

(پێش ئەوەی چیرۆکەکە بخوێنیتەوە باشترە سێوێکی سوور بگریتەدەست)

بارام و نازەنین!

ن/جەلال قادر : بارام و نازەنین چیرۆکێکی دڵداری دلتەزێنە که‌ له‌ گه‌ڕه‌کی (ره‌حیماوه‌) ڕوویداوه‌. بارام گەنجێکی موو زەردی باریکەلانە و کەمانچە ژەن بوو. نازەنین کچێکی هەرزەکاری خرپن و خوێن شیرین و پێست سپی بالابەرز بوو. لە پاش تێپەربوون  سی ساڵ بەسەر ئەم دڵدارییە ، ئێستا نازەنین مووە سپییەکانی لە ژێر لەچکەکەی شاردۆتەوە ، نەخۆش و لاواز لەسەر قەرەوێلەیەک پاڵ کەوتووە وکەمانچەیەکی بەدەستەوەیە و جارجار یاری بە ژێیەکانی دەکات و چیرۆکی ئەم