چیرۆک
فڕینی ڕیشۆڵه‌كانی عه‌ده‌م ......
- زياتر
-
17 حوزەیران 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 17 حوزەیران 2012 22:56
- نوسراوە لە لایەن هاودێر ڕەش
هاودێر ڕه‌ش: ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ك، له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌یه‌كی تۆز له‌سه‌ر نیشتوو ئه‌و خه‌ریكی سرینه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كه بوو منیش به‌وێدا تێده‌په‌رییم بۆ قوتابخانه، كاتێ بینیم په‌رتووكه‌كانی ده‌ستم كه‌وتنه خوار و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد وای ده‌زانی كوێرم ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه
خۆشترین ڕۆژی ژیانم!
- زياتر
-
03 حوزەیران 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 03 حوزەیران 2012 12:03
- نوسراوە لە لایەن Jalal Qadr
ن/جەلال قادر : بۆ ماوه‌ی سالێک له ئیزگه‌یه‌کی رادیۆی شاره‌که‌م وه‌ک بێژه‌رێک به‌رنامه‌ی (من و تۆ )م پێشکه‌ش ده‌کرد .
له‌به‌رنامه‌که چیرۆکی دلداری و نامه و هۆنراوه‌ی لاوانم ده‌خوێنده‌وه .
ڕۆژێک به‌ره‌و ده‌زگا ده‌چووم دلم گوشرا و خه‌م دایگرتم ..نه‌مزانی ئه‌م دلتهنگییهم له کوێوه بۆ هات!
چوومه لای به‌ڕێوبه‌ری رادیۆ و پێمگوت : دڵ ته‌نگ و بێزارم ، ده‌ستم هیچ ناگرێ ..ده‌بێت ده‌ست له کار بکێشمه‌وه !
به‌ڕێوبه‌ره‌که بڕیاریدا هه‌فته‌یه‌ک مۆله‌تم بداتێ به‌لکو پشوویه‌ک بده‌م .
له ده‌زگا هاتمه ده‌ره‌وه سواری تاکسییه‌ک بووم به‌ره‌و ماڵ..له‌ڕێگا شوفێری تاکسییه‌که وتی : ئه‌رێ برا بۆ وا داماوی ؟ ده‌ڵێی که‌شتییه‌که‌ت نوقمی ده‌ریا بووه!
وتم : خاله گیان هه‌رچه‌ند بیرده‌که‌مه‌وه نازانم بۆ وا داماوم!
وتی : خه‌م له‌چی ده‌خۆی دنیا تاسه‌ر بۆ که‌س نامێنێ!
خه‌م له جه‌سته‌م ڕوابوو.. هه‌رکه‌سێک سه‌یرم کات هه‌ست ده‌کات بارێ خه‌مم هه‌لگرتووه!
شه‌وان چراخم خامۆش ده‌کرد و باوه‌شم به تاریکی ده‌کرد.. هه‌رگیز ئاوا له ده‌روونم نزیک نهبووبومهوه .. ..له‌خۆم ده‌پرسی : من کێم ؟ بۆ لێره‌م؟ ئه‌وه‌ی دلی ده‌دامه‌وه لاوانی شاره‌که‌م بوو وشه‌ی خۆشه‌ویستیان ده‌باراندا ناو به‌رنامه‌که‌م!.
هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر مۆلهتهکهم به‌سه‌رچوو ..بهڕیوبههری ڕادێۆ ته‌له‌فۆنی بۆکردم وتی : چیت به‌سه‌رهات به‌رنامه‌که‌ت داخه‌ین ؟.
وتم : به‌ڕێزم له جاران خه‌مبارترم ..باوه‌ڕ ناکه‌م بگه‌ڕێمه‌وه .
وتی : باشه ..به‌س سه‌ردانیمان بکه‌و له‌بیرمان نه‌که‌یت!
وتم : به‌سه‌ر چاو.
نازانم ئه‌م ته‌مبه‌لی و خه‌مۆکییه چی بوو توشی هاتم ، له گیانی خۆم بێزار بووم و نانم پێنه‌ده‌خورا!
خزم و که‌س ده‌یانگوت : ژن بهێنه چاکده‌بیته‌وه !
له دواجار بڕیارمدا سه‌ردانی ئیزگه بکه‌م .. سواری تاکسی بووم و ئه‌دره‌سی شوێنه‌که‌م به شوفێری تاکسییه‌که دا.
له ڕێگا شوفێره‌که رادیۆکه‌ی داگیرساند.
گوێم له ده‌نگێکی ناسک و خۆش بوو به‌رنامه‌ی ( من و تۆ)ی پێشکه‌ش ده‌کرد . ده‌نگی کچه بێژه‌رێک بوو وه‌ک که‌ناری به ئاوازێکی جوان هۆنراوه‌ی ده‌خوێنده‌وه . ئه‌م ده‌نگه سه‌رنجی ڕاکێشام و خه‌مه‌کانمی ڕه‌وانده‌وه!
کاتێ گه‌یشتمه به‌رده‌می ئیزگه‌که ، ئێستاش له‌بیرم نه‌ماوه چۆن چۆنی له تاکسییه‌که دابهزییم چه‌ندم پاره داپێی ؟ ده‌رگای تاکسییه‌که‌م داخست یان نا؟
چوومه ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر.. چۆنی چاکییه‌کی گه‌رمی له‌گه‌ل کردم .
له شه‌رما لێم نه‌پرسی بهرناکهم چێ به‌سه‌رهات .
به‌رێوبه‌ر وتی : کارمه‌ندێکمان بۆ هاتووه به جوانی به‌رنامه‌که‌ت پێشکه‌ش ده‌کات.
وتم : داوای لێبوردن ده‌که‌م که نه‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه.
وتی : تۆ ئازیزی ئێمه‌یت.. به‌رنامه‌که‌ت له شاره‌که ناوی داوه‌ته‌وه گوێگرێکی زۆری هه‌یه . هه‌موو ئازایه‌تی تۆ بوو ئێستاش هیوادارم ئه‌م کارمه‌نده‌ش بتوانێ سه‌رکه‌وتووبێت .
ساتێک بێده‌نگ بووین ..سه‌عه چایچی هاته ژوور قاتێک شۆریمییهوه وتی : حه‌ق نییه چاییت به‌مێ چونکه نه ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌که‌یت نه له ههوالمان ده‌پرسی !
وتم : ڕاست ده‌که‌یت حه‌ق به‌تۆیه.
وتی : بیستمان نه‌خۆشی ..بۆیه لێت ده‌بوورین .
سوپاسیم کرد ..پاشان به‌ڕێوبه‌ره‌که‌م وتی : ئێستا ئه‌و کچه بانگ ده‌که‌م یه‌کتربناسن..هه‌ندێک زانیاری بده‌رێ ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌که‌ت ..وتم : به چاوان .
کاتێ کچه بێژه‌ره‌که هاته ژوور جوانییه‌که‌ی سه‌رسامی کردم !
پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌که بهیهکترمانی ناساند وتی : من لێره جێتان دێلم .
به کچه بێژه‌ره‌که‌ی وت: شه‌رم مه‌که هه‌رچی پرسیارێکت هه‌یه له مامۆستا دارای بکه .
پاشان ڕووی ده‌می له‌من کرد وتی : مامۆستا تۆش هه‌رچی زانیاریت هه‌یه ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌که‌ت پێبلێ .
به جووته دانیشتین که‌مێک له‌یه‌کتر ڕاماین ، ئه‌و کراسێکی سپی و ته‌نووره‌یه‌کی ڕه‌شی پۆشیبوو..منیش کراسێکی سپی و پانتۆلێکی ڕه‌شم پۆشیبوو ..ئه‌و چاو ڕه‌ش و قژ ڕه‌ش ، منیش قژ ڕه‌ش چاو ڕه‌ش ..جیاوازیمان له پێسته‌دا هه‌بوو من ئه‌سمه‌ر ئه‌و سپی وه‌ک به‌فر .
بێده‌نگی خه‌ریکبوو ژووره‌که بته‌قێنێ ..ده‌بوایه شتێ بلێم ..نه‌مده‌زانی له کوێ ده‌ست پێبکه‌م ..هیچم له‌بیر نه‌مابوو جگه له خۆشه‌ویستی .
باشبوو ئه‌و هاته دواندن وتی : من به‌رنامه‌که‌ی تۆم به‌دل بوو ، کاتێ بیستم داده‌خرێ دلم ته‌نگ بوو وتم ده‌بێت ئه‌و بێژه‌ره بۆ به‌جێمان بێلێ ؟.
وتم : که‌واته تۆ گوێت له به‌رنامه‌ی ( من وتۆ ) ڕاده‌گرت ، شێوازی به‌رنامه‌که ده‌زانی چۆنه ؟
وتی : به‌لێ.. ته‌نانه‌ت شێوازی قسه‌کردنی تۆش ده‌زانم چۆنه!
وتم : نا شێوازی وتنی تۆ جوانتر و ناسکتره !
وتی : من حه‌زم به ده‌نگی تۆیه کاتێ به‌سه‌رهاتی دوو عاشق ده‌خوێنیته‌وه .
وتم : سوپاست ده‌که‌م .
ساتێک بیده‌نگ بووین ..بیرم ده‌کرده‌وه شتێ بلێم و ئه‌م بیده‌نگییه بشکێنم که‌چی ئه‌و هاته قسه و وتی:
ناته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه ؟
وتم : نازانم ..هێشتا بریارم نه‌داوه .
وتی : بگه‌ڕێه‌وه پێکه‌وه به‌رنامه‌که خۆشتر ده‌که‌ین.
چیتر نه‌متوانی هه‌سته‌کانم بشارمه‌وه به نیگای چاوم سه‌یرمکرد چاوه‌کانی له ژێر ڕوناکی گلۆپه‌کان ده‌بریسکایه‌وه!
دیسانه‌وه بێده‌نگبووین ..وتی : بیر له‌چی ده‌که‌یته‌وه ؟
وتم : کاتێ گوێم له‌ده‌نگت بوو له‌ناو تاکسی بووم .. زۆر خۆش و جوان به‌رنامه‌که‌ت پیشکه‌شده‌کرد.
وتی : ببوره ئه‌مه به‌رنامه‌ی به‌ڕێزتانه.
له‌م کاته به‌ڕێووبه‌ر هاته ژوور به کچه بێژه‌ره‌که‌ی وت: هه‌ر زانیارییه‌که‌ت ویست ئه‌وه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی مامۆستا دارامان لایه ده‌توانین په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌ین ..
پاشان ڕووی ده‌می له من کرد و وتی : چی ده‌لێی مامۆستا دارا؟.
منیش به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه وتم : نا وانییه .
به‌ڕێوبه‌ر سه‌ریسوڕما وتی : ئه‌ی چۆنه؟!
وتم : بڕیارماندا پێکه‌وه به‌رنامه‌که پێشکه‌ش بکه‌ین!
به‌ڕێوبه‌ره‌که له خۆشیا مستێکی دایه سه‌رمێزه‌که و وتی : ئه‌مه خۆشترین هه‌واڵه..وه‌ره‌وه بابه وه‌ره‌وه ئه‌م ناوه‌ت چۆل کردبوو.
بهڕیوبهرهکهم له کچه بێژه‌ره‌که‌ی پرسی : تۆ ده‌لێی چی ؟
کچه بێژه‌ره‌که له خۆشیا قسه‌ی بۆ نه‌ده‌کرا سه‌رێکی له‌قاند و به په‌له له ژووره‌که ده‌رپه‌ڕییه ده‌ره‌وه.
بهڕیوبهرهکه ده‌ستی گوشیم و وتی : به‌خێر بێیته‌وه !
له ده‌زگا هاتمه ده‌ره‌وه .. هه‌ستم کرد که‌سێکی ترم و سه‌رتاپا دلم پڕ بووه له شادی !
سواری تاکسییه‌ک بووم به شوفێری تاکسییه‌که‌م وت : لێخووڕه بۆ خۆشترین که‌بابخانه.
شوفێره‌که وتی : بۆ مووچه‌ت وه‌رگرتووه؟
وتم : نه‌خێر ... ئه‌مڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانمه!
کـورته‌چیڕۆكی...که‌زه‌بـروزه‌نگـی نه‌ریته‌باوه‌کــان شــاڵاویان ده‌هێنن
- زياتر
-
31 ئازار 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 31 ئازار 2012 10:18
- نوسراوە لە لایەن Sherko Jalal
شێرکۆجه‌لال: به‌ره به‌یانی رۆژێکی ســـــاردی زستان بوولهگونـدهجوانووسیحراویهکهمان کهکهوتبووهبناری چیای ههڵگوردبهگوندی( ڕندکان) ناوی دهرکــــــــردبووئهوهی ده‌ماوده‌م له‌باوك و باپیرانمان گـــــــۆمان لێ دهبووگونــــــدی( ڕندکان) بهجـــــوانی کچهکــــانی ناوبانگی دابۆوهلهتهواوی ئه‌م دهڤـــــهرهی بناری هــــهڵگوردکهزیاتـــــرلــــه بیست گوندی تێــــــدا هـــــهڵکهوتبوو.
تۆپی بەختم!
- زياتر
-
09 ئایار 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 09 ئایار 2012 15:26
- نوسراوە لە لایەن Jalal Qadr
ن/جەلال قادر : هەر لە مندالییەوە عاشقی تۆپی پێ بووم . ئیرەییم بە یاریزانە لێهاتوو زیرەکەکان دەبرد. دەمگوت بۆ منش ناتوانم وەک ئەوان ئه‌و كارامهييه و تهكتيكه ناوازه‌يه پيشانبدهم؟!.
سێبه‌ری گۆنای یار
- زياتر
-
29 ئازار 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 29 ئازار 2012 18:15
- نوسراوە لە لایەن Jalal Qadr
ن/جه‌لال قادر : مۆمی ژووره‌که سێبه‌ری گۆنای یاری له دیوار نه‌خشاندبوو. چه‌ند تاڵه موویه‌ک به لێوار گۆنایه‌وه شۆڕبووبوونه‌وه له‌به‌ر جوانی جووته مه‌مکی ، وه‌ک هه‌نگ شیله‌ی گوڵ بمژێ نوسام به سێبه‌ری دیواره‌که‌وه و پێیا ههلگژام مه‌مکی وه‌ک بالی په‌پووڵه له ناو له‌پی ده‌ستم ههلدهوهری. به پێنووسێ سکێچی له‌شی یارم کێشا.
ڤانکا
- زياتر
-
03 ئایار 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 03 ئایار 2012 19:51
- نوسراوە لە لایەن Azad Najm
ئەنتۆن چیخۆف
لە فارسیەوە/ ئازاد نەجم : کوڕیژگەیەکی تەمەن نۆ ساڵەیان بەنێوی (ڤانکا ژۆکۆف) ، لەسێ مانگ لەوەوبەرەوە بە شاگردی ناردبوە لای (ئەلیاخین) ی سەڕاف. لەشەوی سەری ساڵی لەدایک بونی مەسیحدا خەوی لێ نەدەکەوت. چاوەڕوانبو تا وەستاکەی لەگەڵ ژن و منداڵ و کرێکارەکانیدا ، بۆ نزای شەوی جەژن لەماڵێ وەدەرکەوتن و چونە کلیسا. دوای ڕۆیشتنی ئەوان شوشەیەک مەرەکەب و قەڵەم و سەر قەڵەمێکی ژەنگگرتوی وەستاکەی دەرھێنا و کاغەزێکی نوشتاوەی لێک کردەوە و بەرلەوەی دەست بەنوسین بکات ، بەحاڵەتێکی تێکەڵ بەترسەوە سەرنجێکی دایە دەرگاو پەنجەرەکان و چەندجارێک لەو شەمایلەی - کە لە نێوان دو تاقچەی پڕ لەقاڵبی پێڵاو - بەدیوارەکەوە ھەڵواسرابو، ورد بۆوە و ئاھێکی قوڵی پڕ لەخەمی ھەڵکێشا و لەسەر ئەو پارچە کاغەزەی کە لەسەر نیمکێتەکە پانی کردبۆوە و خۆشی لەسەر زەویەکە چۆکی دادابون و بەسەریدا نوشتابۆە ، دەستیکرد بەنوسین: (باپیرەی خۆشەویستم کۆنستانتین ماکاریچ! ئەم نامەیە بۆ تۆ دەنوسم ، جەژنی لەدایک بونی مەسیحت پیرۆز بێت ، خودا ھەمو ھیوا و ئارەزوەکانت بەدیبێنێ ، خۆ من نەباوکم ھەیە نەدایک! تۆ ھەمو کەسێکی منیت! ).
دوایین فیشەکی تفەنگەکەم
- زياتر
-
24 ئازار 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 24 ئازار 2012 16:41
- نوسراوە لە لایەن Azad Najm
ئەلفۆنس دو لامارتین
لەفارسیەوە ئازاد نەجم
ڕفێنراو
- زياتر
-
24 نیسان 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 24 نیسان 2012 06:18
- نوسراوە لە لایەن Azad Najm
ڕفێنراو
ئەلبێرتۆ مۆرافیا
لە فارسیەوە: ئازاد نەجم
لەناکاو لەخەو ڕادەپەڕم ، واھەست دەکەم ئەو تاریکیەی دەوروبەرم لەلام نامۆ و نائاشنایە و جیاوازی ھەیە لەگەڵ ئەو تاریکیەی ڕۆژانی تر کە دوای لەخەو ھەستان لەگەڵیدا بەرەوڕو دەبومەوە. نازانم جیاوازیەکە لەچیدایە؟ بەڵام دڵنیام کەجیاوازیی ھەیە.
ئازیزم من تەنیا بەڵێنکم بەس بوو!
- زياتر
-
24 ئازار 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 24 ئازار 2012 16:23
- نوسراوە لە لایەن Jalal Qadr
ن/جەلال قادر : لەو ڕۆژەوەی (نەرمین )م ناسی بووم بە شاعر و شیعرم لێدەباری . هەرچی برادەروگەنجی گەڕەک هەبوو لێم کۆدەبوونەوە کۆپلە شیعرەکانمیان دەنووسیەوە دەیان بەخشی بەسەر دەزگیرانەکەیان .
سەگەکانی (ڕۆژی خۆشەویستی)!
- زياتر
-
05 نیسان 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 05 نیسان 2012 21:34
- نوسراوە لە لایەن Jalal Qadr
ن/ جەلال قادر : لە شەوی فالانتاینس لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن زەنگیان بۆ لێدام گوتیان : نەخۆشێک لێرەیە داوای تۆ دەکات و دەبێت بەزووترین کات بێیت بۆ دیداری ! بێگومان یەکسەر زانیم ئەوە دەنکەکەمە لە ڕۆژی خۆشەویستی بەتەنیا بووە زەختی دابەزیوە . هەرچەندە دودل بووم لە چوونم بۆ نەخۆشخانە ، لێ سەگێکی بە وەفا بووم ناچار بە ڕێکەوتم .
کورتە چیرۆک : دارەمەیتی بۆندار
- زياتر
-
19 ئازار 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 19 ئازار 2012 22:58
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
یاسین برایم _ رواندز
_ تەواو دەبێ !
_ تەواو نابێ !