CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 67 میوان

چیرۆک

چیرۆک تەنها وێنەکەیم هێنا لەگەل خۆم

خۆشەویستەکەم ئەو رۆژەی یەکمان ناسی بریارماندا بۆ یەک بین، لە بیرت دێ لە باغی میر جێژوانمان بوو، ئای ئای ئای هەر چاورەرێم، وێنەیەکی خۆتت دامێ وتت با بۆنی هەناسەو بگرێت من ئەمزانی ئەو رۆژە دێ کە یەک نابینینەوە،  تەنها وێنەکەت ئەمێنێتەوە، هەر چاوەرێم،

چیرۆکی پەنابەرە کوردەکان لە بەھەشتە خەیاڵییەکەی یۆناندا

خۆیشم  یەکێک بووم لەو گەنجە کوردانە بەو  ھیوا و ئارەزووەوە پەنام بۆ ئەورووپا برد
ئا.کارۆخ مەلائەسعەد:زۆرینەی گەنجانی کورد، وا دەزانن لەگەڵ گەییشتنیان بە یۆنان، دەرگەی ھەموو وڵاتێکیان بۆ واڵا دەبێت و، بە ئارەزووی خۆیان کام وڵاتیان مەبەست بێت، دەتوانن پێی بگەن. ھاوکات وا ھەست دەکەن لەوێ ھەموو ھیوا و ئاواتێکیان دێتە دی، بەڵام بە پێچەوانەوە، بە گەییشتنیان بۆ یۆنان و پاش ماوەیەکی کورت لەو وڵاتە، ھەموو ئەو شتانەی کە پێشبینییان دەکرد پێچەوانە دەبنەوە و، دەبنە بڵقی سەر ئاو و، لەو خەوە بە ئاگا دێن.

کورتە چیرۆک:وێنە سیحراویەکەی وەرداش

یاسین برایم :لە نێوەراستی بازاڕی شار،  ناونیشانەکەی بە ئاسانی دەدۆزریتەوە ، دوکانێکی درێژ ، پڕ لە کەل و پەلی کارەبایی .  لە کۆتایی دوکانەکەش،  کۆگایەکی بچووک و قەڵەباڵغ لە کارتۆن و کەل و پەلی یەدەگ ، ھەروەھا کۆمەڵێک کتێب و گۆڤار لە نێو کارتۆنەکان بەرچاودەکەون ، کە ھی کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێبن .

گومانی فریشتە

کورتە چیرۆک / یاسین برایم / رواندز : وەک ھەموو سپێدەکانی تر، بەرێکەوت .دەستنوێژی خۆی ھەڵگرت و چووە ژوورەوە، ھێشتا چەند ھەنگاوێکی مابوو ، بگاتە شوێنی بانگدان ، بینی کۆمەڵە پەڕۆیەکی سپی دەجوڵێتەوە ."بسم اللە ، بسم اللە"ی کرد. ترس دایگرت ، نەدەوێرا خۆ لەم پەڕۆیانە نزیک بکاتەوە. جارێک ، دوو جار ، سێ جار، دواتر بە (بسم اللە، بسم اللە) تەکانی داخۆ.

چیرۆک : شکان

بای زیاوۆ ئی/ لە فارسیەوە/ ئازاد نجم  : کابرای خانەخوێ چای لە فنجانان کردن و لەسەر مێزە نزمەکەی بەردەم میوانەکانی دانان کە باوک و کچێک بون و بۆخۆشی وەک ئەوەی کە لەناکاو شتێکی وەبیر ھاتبێتەوە ترمۆزە چایەکەی ھەربەوشێوەیە لەسەر مێزەکە جێھێشت وبەخێرایی بەرەو ژوری گەنجینەکە _کەکەوتبوە تەنیشت ژوری میوانان_ وەڕێکەوت . دەنگی خشەخشی ڕاکێشانی جەکمجە و شتی لەو جۆرە دەھاتە بەرگوێی میوانەکان.

دوو کورته‌ چیرۆکی ئه‌مازیغی

نووسینی: سه‌عید بلغربی

گۆڕینی: یوسف عیزه‌دین

ئایت سه‌عید، یان کاتێک وێنه‌ی یاده‌وه‌رییه‌کان له‌سه‌ر زه‌مین تێک ده‌شکێن

هه‌موو سپێده‌یه‌ک گونده‌که‌مان بێدار ده‌بێته‌وه‌و هه‌موو خه‌م و که‌سه‌ر و په‌ژاره‌کانی خۆیمان، به‌چه‌شن و شێوه‌ی شنه‌ با و گوڵ، به‌خۆڕا پێده‌به‌خشێت.

کورتە چیرۆک : زاوای سوور

یاسین برایم _ رواندز : سەرۆ ، نەک گوندەکەی خۆی ، گوندەکانی دەوروبەریشی تێگەیاند بوو ، کە بوویتە مەمی ئەم مەملەکەتە و عاشقی زینی کچە مامی بووە.ئەوەندەی بنێرێتە خوازبینی ، بێتامی کرد بوو. ھەر چۆنی ھەبێت دواجار کچەکەیان دایێ ، سەرۆ لە خۆشیان وەک پاڵەوانێکی عاشق  دەرکەوت و دوو ئەوەندەی تر لووتی بەرز بۆوە.گوێی بەکەس نەدەدا ، وایدەزانی لە ئاسمان ھاتۆتە خوار . ھەمیشە نێوچاوانی گرژ و مۆن بوو ، ئەمەش وایکردبوو ، کەس خۆشی نەدەویست .

چیرۆک ( فیل) لە فارسییەوە ئازاد نەجم

سلاڤ میر مرژۆک
لەفارسیەوە ئازاد نجم
بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵان ، سەلماندی کە کەسێکی تازە پیاکەوتو و دەستپێوەگرە ، دەیویست لەڕێگای ئاژەڵەکانەوە پلە و پایەی خۆی بەرزکاتەوە. بەڵام سەبارەت بە گرینگیدان بە ئاژەڵەکان ، جیاوازی لەنێواندا نەدەکردن. لەباخچەکەدا زەڕافەیەکی مل کورتی ھەبو. گۆڕھەڵکەنەیەکی بێ لمۆزی ھەبو. توتیە زیقنەکان ، ھەمو ھەست و نەستێکیان لەدەستدابو و بێ دەنگ و ئارام بون.  ئەگەر ھاتبا و بەدەگمەن  زیقە زیقێکیشیان کردبا ، ئەوا زۆر بەبێ مەیلیەوە دەیانکرد.

کورتە جیرۆکی خەونەکەم دەستی گرتم بۆ ئەشق

دوێنێ شەو هێدی هێدی بەدەم خوێندنەوەی رۆمانێكی دلداریەوە وەنەوسم ئەدا و وردە وردە چاوەکانم گەرم بوون و لێکمنان کتێبەکەش لەسەر سنگم بە کراوەیی ووشەکانی خۆیان بێترپەی پێیان خۆیان دەخزانە ناو دڵمەوە، هەتا دڵم لێوان لێو بوو لە خۆشەویستی ج مەپرسە ئاورم دایەوە بالایەکی بەرز بەقەد چناریکی رێک شان پان پرسی لێم : تۆ کچی ناو خەونەکەمی؟

ئێشکچی

ئازاد نجم / ڕانیە : بەفر ، وردە وردە دەباری. کلوە بەفرەکان ، بەسەمایەکی تایبەتەوە – کە ھەر خۆیان دەیزانن - ھێدی ھێدی دەھاتنە خوارێ. زەوی و شەقام و دار و درەختەکانیان بەڕەنگی سپی ، داپۆشیبو. جار جار ، بایەکی توندی سارد ، بە قینەوە ھەڵیدەکرد و ڕیتمی سەمای کلوە بەفرەکانی دەشێواند و ڕایدەماڵین و دورتر لەو شوێنەی کە بڕیاربو کۆتایی بە سەما ئەفسوناویەکەیان بێت ، دەیخستنە خوارێ.

چاوێك لە یاقووت

دیداری کوڕی تازە پێێ نابوەوە ٤ سالان ئەورۆژە بەو پرسیارە چاوەروننەکراوە جارێکی تر ئازاری ساچمە کەی سالارە قەلەوی هینایەوە هزری، ئەو ساچمەیەی کە دوا شت بوو چاوە وون بوەکەی بینی و باش چەند رۆژی دایکی لە ژیر دارگویزەکەیانا هێلکە چاوەکەی ناشت و پێی ووت: حەمە شوان چاوەکەت لیرەیا بۆ هەلدەگرم تا رۆژی خۆی دیت و دارگویزەکە گەورە دەبێ و لەناو تۆێکڵی گوێزێکی خردا بە ساقی دەمانداتەوە ئەوکاتە دیکەینەوە چاووت.