CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان

چیرۆک

كورته‌ چیرۆك " دڵشاد نه‌یهێشت " ..

زۆرجار لابه‌لا ترس یه‌خه‌ت ده‌گرێ، بۆیه‌ ئه‌و جاره‌ هه‌ربه‌ترسه‌وه‌ ده‌ستم بۆی برد نه‌بادا هه‌رخه‌ون بێ و ئیدی هه‌ر خه‌فه‌تانی به‌دیاره‌وه‌ بخۆم و بڵێم خۆزیا ده‌ستم نه‌دابایه‌ ده‌ستی،

دووگه‌شتى چاوه‌روان نه‌کراو (1)

ده‌مێك بوو چاوه‌رىَ بوو، هه‌رخۆشى زه‌نگى ته‌له‌فۆنه‌که‌ى خسته‌کار..! جارێک و دووان تاپلانه‌که‌ى سه‌ریگرت ، هیوا له‌و دیوو ده‌رگه‌وه‌ ئومێدیش میوانه‌ ناوه‌خته‌که‌ى ده‌کۆڵدا هاتووه‌ ...له‌به‌رخۆیه‌وه‌ هه‌رپنده‌و پۆڵه‌ى بوو.

خوایه‌ چه‌ند به‌په‌له‌م...

 

كورته‌ چیرۆك " بوومه‌له‌رزه

ئه‌و به‌یانییه‌ى مامۆستا (جه‌لال)م بینى دوایین جاربوو وه‌ک هه‌رده‌مه‌و به‌یانێک له‌سه‌رگردى سۆرک ده‌هاته‌خواره‌وه‌ که‌به‌سه‌ر ماڵى ئێمه‌دا ده‌روانىَ، هه‌ردوو منداڵه‌که‌شى جانتاکانیان له‌پشت و به‌دوایه‌وه‌ ده‌رۆیشتن،چاو لىَ بوو که‌ پێى گوتن وه‌رنه‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ خۆ من هێدى ده‌رۆم،ئه‌وه‌ بۆ به‌جێماون، له‌خوارگرده‌که‌ش کاک محه‌مه‌دى مام سمایلى، تراکتۆره‌که‌ى له‌گاز پاک ده‌کرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و وا راهاتبوو ده‌بوایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگى مه‌لاى سپێدان له‌سه‌رکاربووایه‌، پێده‌چوو ئه‌و رۆژه‌گفتى به‌که‌س نه‌دابىَ زه‌وییان بۆ بکێڵىَ.

چیرۆك: ناشتن

ئه‌و شه‌وه‌ى بۆنى له‌شكرى شكاومان گرتبوو، ده‌‌ڕۆیشتین و ‌ڕێگا كۆتایى نه‌ده‌هات، هه‌ر له‌ سه‌فه‌رێك ده‌چوو كه‌ پێشتر هه‌موو شته‌كان ‌ڕه‌نگ‌ڕێژیان بۆ كرابێت، به‌ڵام تۆ به‌ پاڵ و ته‌كانى خه‌ڵك هه‌نگاو بنێیت، به‌رده‌وام بیرى مه‌رگیش بێده‌نگى كردبووین. مه‌رگێك خۆى له‌ تاشه‌به‌رد و دره‌خته‌ زه‌لام و ‌ڕه‌شه‌كانه‌وه‌ ئاڵاندبێت و هه‌واى بستۆكه‌یه‌كى حه‌سانه‌وه‌مان نه‌دات، مه‌ترسى گه‌وره‌ له‌وه‌ دابوو كه‌ كه‌سمان نه‌یده‌زانى پێشڕه‌وى كاروانه‌كه‌مان كێیه‌ یان له‌ كوێوه‌ هاتووه‌! كه‌چى وه‌ك سێبه‌رى خۆمان پێمانه‌وه‌ نووسابوو.

 

بلیتێک بۆ جه‌هه‌نه‌م

ئارام کاکه‌ی فه‌لاح -چیرۆک
من ناتوانم نیوسه‌عاتی کۆتایی ژیانیتان بۆ بگێڕمه‌وه‌، نازانم له‌ مێشکه‌ ئاڵۆزه‌که‌یدا چی ڕوویداوه‌و دوا بڕیاری به‌ره‌و کوێی بردووه‌ و چی لێهاتووه‌. به‌ڵام من ده‌توانم زیاد له‌ سی ساڵ له‌ ته‌مه‌نی هاوڕێیه‌تیمان بگێڕمه‌وه‌، بیگێڕمه‌وه‌و هیلاکیش نه‌بم، ساڵ به‌ ساڵ و مانگ به‌ مانگ و ڕۆژ به‌ ڕۆژتان بۆ باس بکه‌م و نه‌باوێشک بده‌م و نه‌ چاوێکیش بترووکێنم. چیتان ده‌وێ بپرسن، ته‌نها پێم مه‌ڵێن چی لێ هات چونکه‌ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌مکوژێت. من ئاماده‌م باسی سی ساڵتان بۆ بکه‌م، به‌ڵام تکایه‌ واز له‌و نیوسه‌عاته‌ی دوایی بێنن، چونکه‌ نازانم و له‌وه‌دا من و ئێوه‌ هیچ جیاوازییه‌کمان نییه‌. به‌ڵام ئه‌و ساتانه‌ی دوایی ژیانی، خۆتان منتان بینی له‌م دیو ده‌رگاکه‌وه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کرد و ئه‌ویش هیچ وه‌ڵامێکی نه‌ده‌دامه‌وه‌، نا من بڕوا ناکه‌م ئه‌و له‌وێ مابێ، بڕوا ناکه‌م. پێش ئه‌وه‌ی ئێوه‌ بێن و به‌م نیو سه‌عاته‌ به‌ لێشاو لێره‌دا کۆببنه‌وه‌،

كورته‌ چیرۆك" ئه‌ڵقه

منداڵ بووم هه‌رجار حه‌زم لێ بوو گوىَ له‌گه‌وران بگرم و لێیان فێرى یه‌ک ـ دووشتى خۆش و نوىَ ببم که‌هاوته‌مه‌نه‌کانم له‌گه‌ڕه‌ک نه‌یان بیستبىَ ..به‌ینى خۆمان بێت به‌لاشه‌ منداڵ و به‌حه‌ز گه‌وره‌ بووم، ده‌مبیست پیاوان له‌بن دیوارى مزگه‌وت و شه‌وانیش له‌ کاتى که‌ڕه‌مستانىَ خه‌فه‌تبارى خۆیان له‌بىَ ژنى و سه‌ر ڕووتانه‌وه‌ ده‌رده‌بڕى، کچانیش به‌وه‌ په‌ست ده‌بوون که‌له‌ته‌مه‌نیانن بپرسى، یاخود له‌ته‌مه‌نیان تێبپه‌رىَ و ماڵێک ئاوه‌دان نه‌که‌نه‌وه‌ .. !!