ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن
ده‌سته‌ی نوێی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان له هۆڵه‌ندا پلانی کاروچالاکیه‌کانی ئایندهی خۆیان گه‌ڵاڵه‌کرد
- زياتر
-
10 حوزەیران 2014
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 10 حوزەیران 2014 08:49
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 10 حوزەیران 2014 08:49
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی08-06-2014له بیرۆی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (ی.ن.ک)، له لاهای پاش هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان له هۆڵه‌ندا، بۆ هه‌مئاهه‌نگی کاروچالاکیه‌کان و داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگای پلانی
ئاینده، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان سه‌ید عه‌لی به‌رپرسى کۆمیته‌ی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندا و سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین، لێپرسراوی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی هۆڵاندا ئه‌نجامدا، به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ک له هه‌ڤاڵان:
1- زوهره محه‌مه‌د عه‌لی.
2- دانا قادر.
3- ئارام عوسمان.
له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له به‌رپرسى کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (ی.ن.ک)ی هۆڵه‌ندا و لێپرسراوی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی هۆڵه‌ندا، جه‌ختیان له پشتگیری هاوکاری بێ قه‌ید و شه‌رتی ئۆرگانه‌کانی (یه‌کێتیی) کرده‌وه بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه، که چۆن له ڕابردوودا هه‌میشه ڕۆڵی خوێندکاران و لاوانی کوردستان، له شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌ماندا پێشه‌نگ بووه، ئه‌مڕۆش له تاراوگه، ئه‌م گرووپه بۆ گه‌له‌که‌مان جێگه‌ی هیوا و نه‌خشه‌داڕێژه‌ری ئاینده‌مانن.
پاشان هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی نوێ هه‌ریه‌که‌یان، پلان و نه‌خشه ڕێگه‌ی کاروچالاکیه‌کانی ئایندهی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستانیان له هۆڵه‌ندا خسته‌ڕوو، به‌ڵێنیان دا ئه‌م ده‌سته‌یه پێکه‌وه، به هاوکاری هه‌ڤاڵه‌کانی دیکه‌یان، له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌که‌ش، هه‌میشه کاره‌کان دابه‌ش بکه‌ن و گهوپ و تیمی ده‌سته جه‌معی بۆ چالاکیه‌کان دروست بکه‌ن، هه‌ریه‌که‌شیان له ئاستی خۆیدا به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی دڵسۆزانه، بگرێته ئه‌ستۆ، تا بتوانن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، نێتۆرکێکی به‌هێز له ناو خوێندکاران و لاوانی هۆڵه‌نده‌دا دروست بکه‌ن.
تهوهوهری گرنگی پێدانی کۆمه‌ڵه‌که له کاری ئاینده‌دا، به‌م شێوازه ده‌ستنیشانکرا:
* گرنگی دان و نزیک بوونه‌وه، له خوێندکاره کورده‌کانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هۆڵه‌ندا.
* گرنگیدان به سه‌ردان و گه‌شتی زانستی، خۆپه‌روه‌رده‌کردن، به هۆی مه‌شق و ڕاهێنانی ڕۆشنبیری و زانیاری به‌خشین.
* گرنگی دان و خۆ نزیکردنه‌وه و هاوکاری و یارمه‌تیدانی ئه‌و تیپ و گروپه وه‌رزشیانه‌ی له لایه‌ن لاوانی کورده‌وه * دروستکراون و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن.
* تۆمارکردن و دروستکردنی ئامارێکی خوێندکاران و لاوانی کورد له هۆڵه‌ندا.
* کۆنتاکتکردن به ڕێکخراوه‌کانی خوێندکاران و لاوانی سوشیالدیموکراتی هۆڵه‌ندی و بێگانه‌کانی نیشته‌جێی هۆڵه‌ندا.
شایانی باسه هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌سته‌ی نوێ بڕیاریاندا، بۆ شه‌ممه‌ی ئاینده، ڕێکه‌وتی 14-06-2014 له شاری لاهای، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید (چاک) چالاکیه‌کی ڕۆشنبیری و زانیاری به‌خشین ڕێکبخه‌ن، بەناونیشانی (سەلەفیەتی ئیسلامی و پێوەندیەکانی لەگەڵ بزووتنەوە جیهادیەکان)، بۆ بەڕێز فەرید ئایەت لیحەسەن (فرید آیات لحسن)، بەڕێوەبەری دامەزراوەی رایەڵەی هۆڵەندی بۆ دەوڵەتی یاسا‌و هاوڵاتیبوون.