CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن

کۆڕێکی ڕۆشنبیری و زانیاری به‌خشین ده‌رباره‌ی ئیسلامی سیاسی

کوردستانیانی بەڕێزو خۆشەویست!

خوێندکاران و لاوانی ئازیز... باوک و دایکه‌ به‌ڕێزه‌کان...

پاش سڵاو به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ بانگێشتان ده‌که‌ین، بۆ به‌شداری کردن و ئاماده‌بوونتان، له‌ چالاکیه‌کی هاوبه‌شدا، که‌ رێکخراوی چاودێری

کوردۆساید (چاک) له‌ هۆڵه‌ندا و کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا، بەهاوکاری و پشتگیری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێخکراوە دیموکراتیەکان، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤-٦-٢٠١٤ کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ 19:00 کۆڕێکی ڕۆشنبیری و زانیاری به‌خشین ڕێکده‌خات، بەناونیشانی (سەلەفیەتی ئیسلامی و پێوەندیەکانی لەگەڵ بزووتنەوە جیهادیەکان)، بۆ بەڕێز فەرید ئایەت لیحەسەن (فرید آیات لحسن)، بەڕێوەبەری دامەزراوەی رایەڵەی هۆڵەندی بۆ دەوڵەتی یاساو هاوڵاتیبوون.

جێی ئاماژە پێکردنە، له‌م کۆڕه‌دا چه‌پکێک بیروبۆچوونی بەهادار و بەنرخ و پڕبایەخ، پڕاوپڕ لە زانیاری لۆژیکی سەبارەت بە سەرهەڵدانی سەلەفیەت لە هۆڵەندا، لە دەستپێکەوە تا ئەمڕۆ ده‌خرێته‌ ڕوو، هەروەها تیشک ده‌خرێته‌ سه‌ر شێوازەکانی کاریگەری نەرێنی لەسەر لاوان لێره‌ و له‌ وڵات.. هەر لەم کۆڕەدا گفتوگۆ ده‌کرێت، لەسەر گۆڕانکاریەکانی وڵاتانی عەرەبی و عێراق و کوردستان و تیشک دەخرێتە سەر ئەو کردە تیرۆریستیانەی کە رۆژانە بەرۆکی گەلانی ئه‌و ناوچانه‌ دەگرێتەوە.

بەڕێزان! هەمووان دەزانن، کە رێکخراوە تیرۆریست و تووندڕه‌وه‌کانی وەک داعش و بەرەی نوسرەو جوندی ئیسلام و سوپای محەمەد و دەیانی ڕێکخراوی توندڕه‌وی دیکە رۆژانە بێباکانە مرۆڤەکان و شوێنە گشتیەکان دەکەنە ئامانج و خاپوریان دەکەن، بەوهۆیەشەوە خوێنی ژن و منداڵ و مرۆڤی سڤیل دەڕێژن، له‌ کۆڕه‌که‌دا هۆشیاری ده‌درێت به‌ لاوان و ده‌رگای دیالۆگێکی کراوه‌ ده‌خرێته‌ سه‌رپشت............. هاتن بۆ هەمووانە.

کات: 19:00 حه‌وتی ئێواره‌، بۆ په‌یوه‌ندی: :

0630390207 سه‌رکه‌وت فه‌تاح، دانا قادر: 0639830178، زه‌هره‌ محه‌مه‌ عه‌لی: 0687373808

شوێن: بیرۆی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندا

Rijswijkseweg 60          نهۆمی ده‌یه‌م‌:       

2516 EH Den Haag