CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 196 میوان

ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن

نازم دەباغ نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە تاران ھیچ پەیجێکی لە فەیسبووکدا نییە

"نازم دەباغ" نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە تاران، ھیچ پەیجێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا نییە و ئەو لاپەڕەیەی کە لە ئەنتەرنێتدا بە ناوی ئەوەوە کراوەتەوە، ساختەکارییە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن، پەیامنێران، ڕۆژنامەنووسان و ھەروەھا خەڵکی ئاسایی بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕی "نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران" بە ناونیشانی www.krg-iran.com و ھەروەھا ماڵپەڕی فەرمی "نازم عومەر دەباغ" بە ناونیشانی www.nazimdabbagh.com ئاگاداریی دوایین ھەواڵ و زانیارییەکانی نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران بن.
ماڵپەڕی "نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە تاران" بە ٤ زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەڕەبی و فارسی ھەواڵ، ڕاپۆڕت، چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکان و چالاکییەکانی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، تەواوی ھەواڵەکانی پەیوەست بە پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەروەھا ھەواڵە گرینگەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
ھەروەھا لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی "نازم عومەر دەباغ" بە ٤ زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەڕەبی و فارسی ھەواڵ، ڕاپۆڕت و چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکانی "نازم دەباغ" بڵاودەکرێتەوە.

بەشی ڕاگەیاندنیی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران.