CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 122 میوان

ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن

کوردستان کاری خۆی ئەنجام دەدات

ھاوتا وشیار ئەسوەد : ڕۆژی ٢٣/٨ کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان کاری خۆی ئەنجام دەدات، کەمپینێک بۆ سەربەخۆی کوردستان بەڕێوەدەچێت لەسەد مەتری بۆ پێش (UN).

چنار نامیق ڕێکخەری کەمپینەکە تایبەت بە "وشە"ـی گوت: بەنیازی ئەوەین پەیامی سەرخۆیی لەبەردەم (UN) پێشکەش بکەین، کە لە ڕۆژی ٢٣/٨ کاتژمێر ٥ی ئێوارە دەست پێ دەکات، ھاتنی خەڵکی تینووی سەربەخۆیی کوردستان ڕۆحی شەھیدان ئارام و شاد دەکات.
ھەروەھا گوتی: ھەر لەو کەرنەڤاڵەدا چالاکی ھونەری مۆسیقا و وێنەکێشان و سروودمان دەبێت، پێویستە ھەرکوردێکی خاوەن ھەڵوێست و نیشتیمان پەروەر پاڵپشت بێت و ھاوکاریمان بکا.