ئاگاداری و ڕاگهیاندن
بەیاننامەی ساڵیادی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان
- زياتر
-
04 ک دووەم 2015
- دواین نوێکردنەوە یەک شەممە, 04 کانونی دووەم 2015 08:22
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 04 کانونی دووەم 2015 08:22
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
لە ساڵیادی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان ئێمە بە سەرێکی بەرزەوە سڵاوێکی گەرم بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانی ھەمیشە لەسەر پێ دەنێرین و سەر بۆ شەھیدان و کەسوکارانیان دادەنوێنین، کوردستان دایکە و ئێمەش ھەموومان لەژێر سێبەری ئەو دایکە و برا پێشمەرگەکانمان ژیانێکی خۆش دەگوزەرێنین،
سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر توانیویەتی لەسەر پێ بوەستێ و بەردەوامبێ لەو ئەرک و چالاکییانەی پێی سپێردراوە، لە کاتێکدا کوردستان توشی شەڕێکی گەورەی دوژمان بووەتەوە و تووشی قەیرانێکی دارایی گەورە ھاتووە، بەڵام ئێمە ھەمیشە دڵخۆش و سەربەرزین کە خۆمان بەپێوە دەبینین.