ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن
ڕۆتەردام: کۆڕێکی شیعری لە یادی دامەزراندنی سلێمانیدا
- زياتر
-
14 ت دووەم 2015
- دواین نوێکردنەوە شەممە, 14 تشرینی دووەم 2015 10:53
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 14 تشرینی دووەم 2015 10:52
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
بۆ ئەوەی کەمێک لە تەپ و تۆزی غەریبی خۆمان دوور کەوینەوە دەبێت گوێ لە هەست بگرین، بۆ ئەوەی هەستەکانیش گوێمان بۆ شل بکەن، با گوێ لە شیعر بگرین، بێگومان تەنیا ئەوە لە دووریدا هەموو دووریەکانمان لەیەک نزیک دەکاتەوە، تا بگەینە یەک...
یانەی کوردی له رۆتردام ( میدیا )، ئێواره‌یه‌کی کڵتوری کوردی ساز دەکات بۆ ئه‌م شاعیره به‌ڕێزانه ( شوان عوسمان – کانی هەڵەبجەیی) تا لە نزیکەوە گەشتێک بە نێو شیعره‌کانیاندا بکەین و مەلی خەیاڵمان و کۆپلە شیعرییەکانیان پێکەوە بە ئاسمانی بیرەوەری و ئاسوودەییدا بفڕن.
بەم نامەیە بانگهێشتی بەڕێزتان دەکەین بۆ ئامادەبوونتان لەم خڕ بوونەوە ئەدەبی و کەلتوریە کوردییە.
رۆژی یەکشەمەی رێکەوتی 22 / 11 / 2015
کاژێری (16.30)
لەم ئەدرەسەی خوارەوە:
Adres:
Vrijenbansestraat 50
3037 VZ Rotterdam
بۆ ئاگاداری بەرێزیشتان وەستانی ئۆتۆمۆبیل خۆراییە .
بە هۆی کاتەکەیەوە خواردن له‌گه‌ڵ خۆتان بهێنن.
بۆ گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست، له سه‌نترال ستاشیۆنی رۆتردامه‌وه (C.S)، به ترامی ژماره 4 به ئاراسته‌ی ( Molenlaan) و له پێنجه‌مین وێستگه( van den Hoonaardstraat) داده‌به‌زی و له شه‌قامی به‌رامبه‌ر وێستگه‌که دێی بۆ شوێنه‌که. بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن: 0610674005 0650952333