CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 41 میوان

خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٥ راگەیاندرا

لە شاری هەولێر دەزگای ڕوانگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خەڵاتەکانی روانگەی ٢٠١٥ راگەیاند و لە نزیکەوە ووردەکاری و زانیاریە گرنگەکانی بە راگەیاندکاران بەخشی.

١١ی ئابی ٢٠١٥ لە میوانخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەزگای ڕوانگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خەڵاتەکانی روانگەی بۆ ٢٠١٥ راگەیاند و ووردەکاری و ئامانج و ناوەرۆکی پرۆژەکەی بۆ ئامادەبوان و راگەیاندکاران روونکردەوە.
خەلاتەکانی روانگە بەمەبەستی خزمەت کردن و دەرخستنی توانای گەنجان و لاوانی کوردستان لەلایەن دەزگای روانگەوە نەخشەی کێشراوە. ئەوەی ئەم ساڵ خەلاتەکانی ڕوانگە جیاواز دەکات لە گەڵ ساڵی پێشوودا بەشداری کردنی چەند سپۆنسەرێکی سەرەکییە هەروەک ( فاستلینک، هایپەر مارکێتی کارفوور، هۆتێلی ریکسۆس لە دهۆک، کۆمپانیای لیگەسی بۆ بیناسازی ) کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا پەیام و ئامانجی خۆیان رونکردەوە بۆ رۆژنامەڤانان و ئامادەبوان و بە پرۆژەیەکی گرنگ و پێویستییان ئەژمار کرد بۆ زیاتر خزمەتکردنی لاوانی کوردستان. خالێکی دیکەش کە لە جیاوزییەکاندا ئەوەیە بەشەکان گۆرانکارییان بەسەردا هاتووە بە پێی وویست و خواستی لاوان و کۆمەلگەی کوردستانی بەگشتی دارێژراون و رێورەسمی کۆتاییش بۆ خەڵات کردنی براوەکان دەکەوێتە هۆلی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی لە بەرواری ٣/١٢/٢٠١٥.
خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٥ پێکهاتوە لە حەوت بەشی سەرەکی هەروەک: ( کورتە چیرۆک، کورتە فیلم، فۆتۆگرافی، هونەری ریسایکلین، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستی، دەستپێشخەری کار ).
لاوان لە تەمەنی نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵان دەتوانن بەشداری لە پێشبرکێیەکەدا بکەن و لە هەموو شاروشارۆچکەکانی کوردستانەوە لاوان سەرپشکن بۆ رەوانەکردنی بەرهەمەکانیان لە رێگەی ئیمێلی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خەڵاتەکانی روانگە یاخود نوسینگەکەکانی روانگەوە لە هەر سێ پارێزگەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و دوا بەرواری وەرگرتنی بەرهەمەکانیش ١١/١١/٢٠١٥.
راگەیاندنی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٥ هاوکاتە لەگەل رۆژی جیهانی لاوان و روانگە لەم سۆنگەوە گەرەکییەتی کە دەرفەتی زیاتر بۆ لاوان بهێنێتە پێشەوە و بەشێک لە ئاستەنگییەکانی لاوان کەم بکاتەوە و لە سەرەتای دەستپێکی داهێنان و کاری نوێ و شکۆفەی بەهرەکانیان ئاسۆیەکی روونیان بۆ دەستەبەر بکات.