کۆرسی فێربونی مۆسیقای یانه‌ی کوردی"میدیــا"ی ئه‌مستردام
- زياتر
-
04 ئەیلول 2015
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 08 ئەیلول 2015 21:14
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 04 ئەیلول 2015 21:24
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ئاماژه به نوسراومان، که رۆژی 05/08/2015 ، ژماره: KVA.SA 2015.08.05. 21، بۆمان ڕه‌وانه‌کردن، جارێکی دیکه به خۆشحاڵیه‌وه بیرتان ئه‌هێنینه‌وه،
که کۆرسی فێربونی میوزیک بۆ منداڵانی کورد له شاری ئه‌مستردام، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا (شۆڕش عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان قه‌ره‌داخی)، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 13-09-2015 ، کات: 12:00 ی نیوه‌ڕۆ لەم ناونیشانەی خوارەوه، ده‌ست پێئه‌کات:
Adres: Huis van de Wijk De Evenaar
Kometensingel 189, 1033 BE Amsterdam
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له له کیس منداڵه‌کانتان نه‌ده‌ن، داواکارین به زووترین کات ناوی جگه‌رگۆشه‌کانتان تۆماربکه‌ن بۆ فێربوون و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر ئامێره‌کانی مۆسیقا، لای مامۆستایه‌کی پسپۆڕ و شاره‌زای میوزیک، بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی لای خواره‌وه:
Mob & Viber Ibrahim Said: 06-45262337 , Shorish Abdulrahman: 0636136765
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
سه‌رنج: دڵنیاتان ئه‌که‌ین، ئه‌م کۆرسه به هاوکاری و پشتگیری یانه‌ی کوردی "میدیــــا" ی ئه‌مستردام ئه‌نجام ئه‌درێت، هه‌روه‌ها ناوبه‌ناو چالاکی هه‌مه‌جۆریش بۆ ئه‌م گروپه سازئه‌کرێت، داواکارین له باوک و دایکه خۆشه‌ویسته‌کان، جگه‌رگۆشه‌کانیان فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ئه‌م هه‌له‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و به ده‌نگ ئه‌م دڵسۆزییه‌ی (مامۆستا شۆڕش قه‌ره‌داخی)ه‌وه بێن... به هیوای دیدار.
لیژنەی سەرپەرشتی
یانەی کوردی "میدیـــا"
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده