CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 23 میوان

لە چین توێژینەوەیەکی تازە لەسەر مەیمون کرا بە چاندنی جینێکی مرۆڤێکی ئۆتیزم تیایدا

ئەم تێژینەوەیە ڕۆژی دوشەمە لە 25-01-2016 لە سەر ئینتەرنێت بڵاوبووە
ھەروەھا لە گۆڤاری نەتورە ی بەریتانی بڵاوبۆتەوە
ماوەیەك لەمەو پێش زۆر تاقکردنەوەیان لەسەر مشك کرد، بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک بۆ ڕێگری گرتن یان چارەسەرێك بۆ ئۆتیزم ،بەڵام بەداخەوە بێ ئەنجام بو ، دوا بەدوای ئەم تاقیکردنەوانە ،توێژەرەوەکان ھەر جارەی و بە بابەتێك و پارەیەکی زۆر پەنا دەبەنە بەر ئەوەی توێژینەوەی تازە بکەن ،لەکۆتایدا بە شێوەیەکی زانست نەیانتوانی بە بەڵگەوە بیسەلمێنن گاریگەری دەبێت لەسەر باشتر کردنی ئۆتیزم یان بنبڕکردنی ..

بە داخەوە
من ئەوەندەی ئاگام لێیە لە ئوردن چەند کەسانێك بە ناو شارەزا لە بواری ئۆتیزمدا ، سەنتەرێکیان کردبۆوە لە ژێر ناوی (چارەسەرکردنی ئۆتیزم بە ئۆکسجین) ،کەسانی لای خۆمان بەو ھەمو بێدەرامەتیانەوە ھەڵ دەستان قەرزیان دەکرد بۆ ئەوەی ڕۆشناییەك ببینن بۆ چارەسەری منداڵەکانیان ، بە ڵام بە داخەوە کاتێك حکومەتی ئوردنی پێیزانی ئەمانە درۆزنن و گاڵتە بە خەڵك دەکەن ،سەنتەرەکەیان پێداخستن و سزایان دان ...
ئەمجارەیان لە چین لەلایەن( ئەکادیمیایی زانستی مێشك چین) لە شەنگەھای ھەڵساون بە گۆڕانکاری لە جینەکانی جۆرێکی مەیمون بە ناوی (مەکاك) و چاندنی جینێکی مرۆڤێکی ئۆتیزم بە ناوی ئێم ئەی سى پەی2 تیایدا "
ئەم جینەیان چاندووە لە چەند مەیمونێک و بە درێژایی نەشونماکردنیان لەژێر چاودێریا بون تا گەورەبون و بە بەردەوام توێژینەوەیان لە سەردەکردن ، بەراوردیان کردن لە گەڵ چەند مەیمونیکی تری ھاوتەمەنی خۆیان کە ھەڵگری ئەو جینە نەبون ،ئەمان زۆر جیاوازیان ھەبوو ،ھەڵس وکەوتیان جیاواز بو. ترسنۆك بون واتە ترس لە سیمایانا بەدی دەکرا، توانای پەیوەنیکردنیان لە گەڵ مەیمونەکانی تردا نەبو، توانای فێربونیان کەم بو .واتە کاتی دەویست تا شتەکانی فێرببن ،زۆر حەزیان بەدوبارەکردنەوەی شتەکان بو ، لە یارکردندا بەتەنھا دەیانکرد...
دوا بەدوای ئەوەش لە و مەیمونانە نێرەیەکیان ھەڵبژارد وتۆەکەی پیتێنی بلوریان پێکرد، ئەو چوار بەچکەیەی دروست بون ، نیشانەکانی ئۆتیزمیان تیادابو، ھەڵس وکەوتیان جیاواز بو، گرفتی پەیوەندی کردنیان ھەبو . دوبارەکردنەوە بەدی دەکرا لەلایان .پەنا بردنە بەرتەنیایی.
توێژەرەوە چینیەکان ووتیان مەیمون زۆر نزیکە لە مرۆڤەوە بە تایبەتی جۆری مەکاك، ئەمەش دڵخۆشکەرە بۆ ئەوەی زیاتر ھێزمان بداتێ بەردەوام بین لە توێژنەوەکانمان بۆ ئەوەی لە کۆتایدا بگەینە بە ڕێگا دۆزینەوەیەکی باش بۆ چارەدسەرکردنی ئۆتیزم و لە ڕێگای گۆڕانکاری بە جینەکانی ،
میلسا باومان لە پەیمانگای مایند کە سەر بە دانیشگای کالفۆڕنییایە ، پاڵپشتی خۆی نیشاندا بۆ سەرکەوتنی ئەم توێژنەوەیە ، ئێستا لە ھۆڵندا لە زوربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکان ئەم توێژینەوەیە بڵاوبۆتەوەو قسەی لە سەردەکرێت ، ھۆڵەندیاکان زۆر دڵگرانن بۆ ئاژەڵ ھەمو جارێك دەکەن بە قوربانی بۆ ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە .
ھیوادارم لە داھاتێکی زودا بگەنە بڵاوکردنەوەی ھەواڵێکی خۆش بۆ چارەسەرکردنی ئۆتیزم ..
عومەر ڕەسوڵ
پسپۆڕ لە ئۆتیزمدا
ھۆڵەندا، 1-2-2016