CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 66 میوان

عاشقه‌ فه‌له‌ستینیه‌که‌ له‌ سلیمانیه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

عاشق شێت و سه‌ره‌رۆیه‌ تادلی رازی نه‌بێت ئه‌م هه‌ردلی لای تۆیه‌ . ئه‌مجاره‌ کورد ده‌بێته‌ هه‌وێنی عه‌شقه‌ سه‌رشیته‌که‌ی خانمێکی فه‌له‌ستینی بێناسنامه‌ به‌ ناوی (عبیر خیرلا معوز) که‌ ته‌مه‌نی 41 ساله‌و ته‌واوی ژیانی له‌ دوبه‌ی به‌سه‌ر بردوه‌ و به‌سوتفه‌ له‌شه‌قامه‌کانی دوبه‌ی عاشقی کورێکی سلێمانی ده‌بێت و دوای رێکردنی عشقه‌ سه‌رشیته‌که‌یان ده‌گه‌ن به‌یه‌ک و زه‌واج ده‌که‌ن و به‌رهه‌می کجێکی جاوگه‌شه‌ به‌ناوی (مریه‌م) که‌ ئێستا ته‌مه‌نی 11 سالانه‌ ، پاش رێکردنی ژیان قه‌ده‌ر لێکیان جیاده‌کاته‌وه‌ و خانمه‌ فه‌له‌ستینیه‌که‌ له‌گه‌ل کجه‌که‌ی سه‌فه‌ری بێکۆتایی ولاتی هۆله‌ندا ئه‌که‌ن و ئه‌یانه‌وێ بیکه‌نه‌ دوامه‌نزلگه‌ و به‌هۆی ریکخرای به‌رێوه‌بردنی په‌نابه‌ران که‌ به‌ کورێکی کوردی ده‌ناسێنن که‌ ئه‌ویش دووکجی هه‌یه‌ گوایه‌ هاوکاری ژیانی رۆژانه‌یان بکات له‌گه‌ل بیرهاتنه‌وه‌ی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خۆشه‌ویستی بۆی جاریکی تر عاشق ئه‌بێته‌وه‌ به‌س ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ل (محمد.ع)که‌خه‌لکی مه‌خموره‌ و خاوه‌نی دووکجی جوانه‌ له‌ ئافره‌تێکی ئه‌وروپی که‌ ئێستا نادیاره‌ ،

(محمد و عبیر)له‌گه‌ل لێکنزیکبونه‌وه‌یان ته‌واو تێکه‌ل به‌یه‌ک ئه‌بن و ئێستا منداله‌نیان په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه‌ له‌گه‌ل پشیله‌یه‌کا ،
عبیریه‌ی عاشق ووتی" ئێستا خۆشحالم له‌گه‌ل محمد تێکه‌ل بوم و مریه‌می کجیشم ئاسوده‌یه‌ جونکه‌ پێشتر باوکێکی باشی نه‌بوه‌ راسته‌ کوردم خۆش ئه‌وێت و پێشمه‌رگه‌ی زۆر قاره‌مانی هه‌یه‌ ، به‌س ئه‌وهاوسه‌ره‌ی یه‌که‌مم باش نه‌بوه‌ و هه‌رجی کاری خراپه‌ کردویه‌تی له‌ دوبه‌ی ئه‌مجاره‌ سانسی خۆم له‌مه‌خمور و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێڕ تاقی ئه‌که‌مه‌وه‌ ، هاتنیشمان بۆ هۆله‌ندا بونی ئه‌وئازادیه‌ ره‌هایه‌ یه‌ بۆیه‌ ده‌مانه‌وه‌ێ پیاده‌ی بکه‌ین و خۆشخبه‌ختانه‌ش محمد ریگرم نیه‌ له‌هه‌ر حه‌زر و ئاره‌زویه‌کم و ده‌شمه‌ێ ئاینده‌یه‌ک بۆ مریه‌م به‌نازی باوکیکی تر گه‌وره‌بکه‌م.

شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

تێبینی ، له‌به‌ر ناسراویان حه‌زیان نه‌کرد به‌ ته‌واوه‌تی وێنه‌یان بگیرێت