ئامادەبووانى ئێستا 132 میوان

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران .. عه‌ره‌به‌ یان کورد؟

عه‌ره‌به‌ یان کورد؟

به‌بن گوێ بابه‌دا چرپاندی، بابه‌ش ده‌ستی به‌ده‌می خۆیه‌وه‌گرت تا خۆی بگرێت و له‌ڕوویدا هیچ ده‌رنه‌که‌وێ! له‌ناو حه‌شاماتی تازیه‌که‌ی پیاوان یه‌که‌مجاربوو کوڕه‌ کورده‌ی هه‌نده‌رانی دوای یازده‌ نه‌ورۆزجاڕی به‌هاری ژیانی شتی وا ببینێ و ببیستێ بزانێ پرسه‌ی مردووان له‌کوردستان به‌و شێوه‌ ده‌گێڕدرێ!

له‌هه‌موو هه‌ست و جوڵه‌یه‌کی ده‌ڕوانی له‌هه‌ندێکی ده‌گه‌یشت زۆرینه‌ش نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسوڕمانی لۆ دروست ده‌کرد. ده‌یزانی له‌هه‌نده‌ران که‌ که‌سێک ده‌مرێ خاوه‌ن پرسه‌ بانگهێشتی که‌سه‌ نزیکه‌کانی ده‌کا و ئاماده‌ ده‌بن به‌ڵام لێره‌ هه‌رپیاوه‌ به‌تاک و کۆ دێن بێ ئه‌وه‌ی بانگهێش کرابن!

ژنانیش به‌ته‌نیا له‌شوێنێکی ترن له‌به‌رچی پێکه‌وه‌نین؟ له‌هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌بوو به‌لایه‌وه‌، لۆیه‌ش سه‌ری له‌بن گوێ باوکی ناو پرسی: ئه‌وه‌ی مردووه‌ کورد بوو یان ئاره‌ب؟ بابی وه‌ڵامی داوه‌: کورده‌ کورد لۆ ده‌پرسی؟ کوڕه‌ش ده‌ژه‌پرسی کرده‌وه‌: ئه‌ی بۆ به‌عاره‌بی قورئان ده‌خوێنن؟

   

                                     

                                          ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.