هه‌مه‌ڕه‌نگ
13 ی دیسه‌مبه‌ر و لوسیا
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
ڕۆژی 13 ی دیسامبر ڕۆژی ( لوسیا )، له‌سوئێد و هه‌ندیك وڵاتی دیکه‌ی ئوروپایی دا نه‌رێتێکی کۆنه...له‌م ڕۆژه‌دا چه‌ندین کچی سپی پۆشی تاجی سه‌وز له‌سه‌ر و مۆم به‌ده‌ست و کوڕی ئهستێرهلهدهست له‌پشته‌وه‌ی کچێكی سه‌راپا سپی پۆش و جوان کهتاجیكی پڕ له‌مۆمی به دهستهوهیهههر لهشهبهقهوهلهسهرانسهری سوئێد دا ده‌بینرێن که‌ئاهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌م ڕۆژه( سانتا لوسیا ) ده‌خوێنن..ئه‌و مۆمهداگیرساوانهی کهبهتاجهکهی سه‌ری ( لوسیا ) وهدهگڕێن ، ڕه‌مز و سیمبۆلی دره‌وشانه‌وه‌ی ڕووناکییه‌کی گه‌وره‌ترن له‌داهاتوودا.که‌مه‌به‌ست له‌و ڕووناکییه‌که‌ش هاتنی کریسمه‌س و له‌دایك بوونی عیسا ی مه‌سیحه...
iom هاوكاری په‌نابه‌ری عیراقی ده‌كات
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
زانا گه‌ڵاڵی: له سه‌ره‌تای جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی (irrini) وه له به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆچ iom نزيكه‌ی 739 په‌نابه‌ری عیراقی هاوکاری کراون. له‌وباره‌یه‌وه چه‌له‌نگ یه‌حیا لێپرسراوی به‌شی عیراق له به‌رنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی رێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی کۆچ iom له نه‌رویج رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008 تاوه‌کو مانگی 6 ی 2010ى خایاندووه، جگه له‌وه‌ی 739 په‌نابه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوکاری کراون و نزیکه‌ی 250 په‌نابه‌ری دیکه‌ی عیراقی داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان پێشکه‌شکردووه‌و ئێستا له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌دان که به‌شی زۆری ئه‌و ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه یاخود له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌دان په‌نابه‌رانی کوردی عیراقن.
به‌رنامه‌ی (irrini) به‌رنامه‌یه‌که به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عیراق و به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ له وڵاتی خۆیانه، له هه‌مانکاتیشدا iom هاوکاری چه‌ندین په‌نابه‌ری دیکه‌ی ده‌کات له‌کردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ فێربوونی کار‌و پیشه‌ی جیاواز.
ئاهه‌نگی بووک گواستنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵ له شاری هه‌ولێر
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
له پێناو ئاوڕدانەوەی جددیتر لەگەنجان و لاوانی كوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی ناوەندەكەمان " ناوەندی ئایندە بۆپرسەكانی گەنج " بە سپۆنسەری (كۆمپانیای ئاسیاسێڵ) هەلسا بە سازدانی ئاهەنگێكی بوك گواستنەوەی بە كۆمەڵ بۆ (20) گەنجی كەم دەرامەتی شاری هەولێر.
ئاری میوزیکژه‌نێکی زیره‌ک
- زياتر
-
21 شوبات 2010
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 21 شوبات 2010 15:27
ئاری مناڵێکی کوردی چاوگه‌ش، خولیای موزیک و گۆرانی ووتنه. له‌م ڤیدیۆیه‌ی بۆمان هاتووه ده‌بینن ئاری له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێکی پرۆف چۆن گۆرانی هه‌رمێ هه‌رمێ ده‌ڵێته‌وه ( ئه‌م به سۆرانی و گۆرانیبێژه‌که‌ش به کرمانجی )، له بیریش نه‌که‌ین به ئه‌ڵمانی وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاهه‌نگه‌که ده‌داته‌وه که واده‌زانێت تورکه و ئه‌میش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت خه‌ڵکی کوردستانم.