بە خۆرایی بە ڤایبەر تەلیفۆن بکە!
- زياتر
-
08 نیسان 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 08 نیسان 2012 20:59
- نوسراوە لە لایەن Jarah Design
بە خۆرایی بە ڤایبەر Viber تەلیفۆن بکە!
ڤایبەر Viber پرۆگرامێکی تەلیفۆنە بۆ سیستەمی ئەپپڵ و ئەندرۆید دروست کراوە بۆ تەلیفۆنە زیرەکەکان Smart Phone وەک ئایفۆن و ئەندرۆید فۆنەکان گونجاوە، ئەم پرۆگرامە بە خۆراییە هەروەها ئەتوانی بۆ تەلیفۆن و SMS بەکاری بێنیت.
دەتوانی لە ئایتونز iTunes دابەزێنیت. ITunes پرۆگرامێکی بەخۆراییە بۆ سیستەمی ماک و ویندۆس بەدەست دەکەوێت iTunes
بەم پرۆگرامە ئەتوانیت بۆ ژمارە یاخود بە رێگای WiFi هێڵی ئنتەرنێت بەخۆرایی تەلیفۆن بکەیت، بەلام دەبێت هەردو لا ئەم پرۆگرامەیان هەبێت ئنجا ئەتوانن پەیوەندی لەگەل یەک بکەن.
بۆ زانیاری و دابەزینی ئەم پرۆگرامە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە یاخود کلیک لەسەر ئاکۆنی ڤایبەر لە دەستی چەپ بکە > .
Viber بۆ ئایفۆنەکەت لێرە دابەزێنە.
لە دوای دابەزینی پرۆگرامی ڤایبەر ئەبێت جارێک ژمارەی تەلیفۆنەکەت بنوسیت تا ڤایبەر بتوانێت SMS بۆ بنێریت کۆدی ئەکتیڤ کردنەکەت بۆ بێت.