ئامادەبووانى ئێستا 135 میوان

گه‌شت و گوزار

لە پرێس کۆنفرانسێکدا ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد-سەکران راگەیەنرا

توانا تەھا : رۆژی ٢٧-١١-٢٠١١ لە پرێس کۆنفرانسێکدا ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد-سەکران راگەیەنراو عەبدولواحید گوانی، قائیمقامی چۆمان و سەرۆکی بۆردی ناشناڵ پارکیش رایدەگەیەنێت کە وەک ھەنگاوی یەکەم لە باڵەکایەتییەوە دەست پێدەکات و دواتر وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی دەخرێتە بەرنامەی کاری حکومەت بۆ ئەوەی ھەموو کوردستان بگرێتەوە.

ھەڵکەوتەو وێنەو زانیاری لەسەر چەند ھاوینە ھەوارێکی دەڤەری سۆران و رواندز و باڵەکایەتی

توانا تەھا :
ھاوینەھەواری تاڤگەی گەلی عەلی بەگ:
ئەم ھاوینە ھەوارە دەکێوێتە، سەر رێگای گشتی سۆران-خەلیفان، ٩٥ کم لەناوەندی شاری ھەولێرەوە دورە، لەنێوانی دوو چیادا ھەڵکەوتووە. لەخۆر ھەڵاتیدا چیای کوڕەک کەبەرزییەکەی (٢١٢٥م). لەباکوری خۆر ئاواشیدا چیای برادۆستە کە(٢٠٧٦م) لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

یەکێک لە گوندە دلرفێنەکانی کوردستان لێرە سماق

بەشی یەکەم:  کوردستان بە جوانی سروشت و دل رفێنی ناوچە کوێستانیەکانی ناوی دەرکردوە کە خەڵکان و گەشتیاران رۆژانە سەردانی ناوچە جیاجاکانی کوردستان دەکەن بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، یەکێک لەو شوێنە خۆش و دلڕ رفێنانەی کوردستان گوندێکی نزێ سەر سنوری ھەرسآ وڵات (ئێران، عیراق، تورکیا) یە ئەویش گوندی (لێرە شماقە) گوندی لێرە سماق سەر بە نەحیەی (مەزنآ) یە سەر بە قەزای (مێرگەسۆر)ە لە باشوری چیای (قەلەندەر) و (کلۆرە) وە لە رۆژ ھەڵاتیشی چیای (حەسەن بەگ)ەوەیە.

یەکێک لە گوندە دل رفێنەکانی کوردستان لێرە سماق / ب ٢

بەشی دووەم: لەگەلڕ بوونی ئەم ھەموو جوانی خاسیەتە دلڕ رفێنانەی ئەم گوندە کە لەبەشی یەکەم ئاماژەم پێدا لێرەداولەو بەشە تیشک دەخەمە سەر لایەنێکی ھەستیار و تراژیدیای گرنگ ئەویش لایەنی گیان لەدەست دانی خەڵکە بەھۆی مینەوە لەم گوندەدا.

میسر لانکه‌ی شارستانیه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته

ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر میسر بیستومانه‌وه‌ بینیومانه‌ وه‌ک دڵۆپێک وایه‌ له‌ ده‌ریایه‌ک نه‌ به‌ سه‌فه‌رێکی کورتی یه‌ک هه‌فته‌یی نه‌ به‌ بینین و خۆێندنه‌وه‌ ناتوانی تێربیت له‌ هونه‌رو شارستانیه‌تی میسر.  میسر زۆر زیاتر له‌و کات و له‌و‌ ماندوبونانه‌وی ده‌وێت بۆ تێگه‌یشتن و له‌زه‌تبردن  له‌ جوانیه‌کانی