CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 162 میوان

میسر لانکه‌ی شارستانیه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته

ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر میسر بیستومانه‌وه‌ بینیومانه‌ وه‌ک دڵۆپێک وایه‌ له‌ ده‌ریایه‌ک نه‌ به‌ سه‌فه‌رێکی کورتی یه‌ک هه‌فته‌یی نه‌ به‌ بینین و خۆێندنه‌وه‌ ناتوانی تێربیت له‌ هونه‌رو شارستانیه‌تی میسر.  میسر زۆر زیاتر له‌و کات و له‌و‌ ماندوبونانه‌وی ده‌وێت بۆ تێگه‌یشتن و له‌زه‌تبردن  له‌ جوانیه‌کانی

 

به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه شدا ده‌توانیت به‌ سه‌رێکی کورتیشبێت ببیت به‌ خاوه‌نی سه‌رخانێک له‌ زانیاری دروستو پر به‌ها که‌ گرینگه‌ بۆ هه‌ر مرۆڤێک ئه‌ گه‌ر خواستی بینینو گه‌ڕانی هه‌بێت و به‌دوای نهێنیه‌ شاراوه‌کانی  ئه‌م گه‌ردونه‌وه‌ بێت،  یان ئه‌و دیدگایانه‌ی له‌ ڕازاندنه‌وی ئه‌م دنیایه‌دا جێگاو نه‌خشی تایبه‌تیان  هه‌یه‌  بته‌وێت په‌ی پێبه‌ریت ئه‌وا سه‌رێکی کورتی میسربده‌یت به‌هره‌مه‌ندت ده‌کات له‌و زانیاریه‌.

 

بۆ من میسر یه‌کێک بو له‌ خه‌ونه‌کانی سه‌فه‌رکردنم تا نه‌شچوم نه‌مزانی که‌ دره‌نگبوو ، ده‌بوایه‌ زۆر زوتر هه‌وڵی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م بدایه‌ که‌ به‌ڕاستی سه‌فرێک بوو سه‌رتاپای جه‌سته‌و فیکرو دنیابینیت پڕده‌کات و هه‌ست ده‌که‌یت پشویه‌کی تێروپڕت داوه‌ دوای سه‌فه‌ر.

دروست کردنی ئه‌هرامه‌کان به‌ هه‌ر هۆو مه‌به‌ستێک بوبێت له‌ زه‌مه‌نی خۆیدا ئێستا بۆته‌ شۆێنێکی گرینگ له‌ م دنیایه‌داو ده‌یان پرسیار و لێکۆڵینه‌وه‌ بینین هه‌ڵده‌گرێت که‌ زۆربه‌شیان کراون ، به‌ڵام هێشتا زۆر پرسیاری تر ماوه‌ بکرێت و زۆر ڵیکۆڵینه‌وه‌ی تر ماوه‌ دابڕێژرێت.

له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌هرامه‌کان  نه‌ خه‌ونه‌و نه‌ خه‌یاڵه‌، به‌لام هێشتاش  هه‌ر جۆرێکه‌ له‌ خه‌ون و خه‌یاڵ له‌  بینینێکی مێژویی تره‌وه‌  که‌ ئه‌مه‌یان له‌و دیو هه‌ستی خۆته‌وه‌یه‌و به‌ ده‌ست خۆت نیه‌. به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌هرامه‌کان وه‌ک  نمونه‌یه‌کی گه‌وره‌ی شارستانێتی ڕۆژهه‌لاتی ناوڕاست بێته‌ ناساندن و  که‌ پێشم وایه‌ هه‌ر وایه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وی ئاستی هونه‌ری و ئه‌ندازه‌ی دروست کردن تا تروپکی جوانی و نه‌خشاندنه‌ به‌ڵام هیچیان به‌ قه‌د فیکری داڕشتن و دروست کردنی ئه‌م ئه‌هرامانه‌ هونه‌ر نییه‌. که‌ ته‌نانه‌ت ئێستا بۆته‌ له‌نگه‌رو بڵانسی ئابوری وڵاتێکی 80 ملێۆنی که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌هرامانه‌ نبوایه‌   له‌وه‌یه‌ ژیانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ زۆر له‌ ئێستا خراپ تر بوایه‌  یان  دروستکردنی شارێکی توریستی وه‌ ک شه‌ڕه‌م ئه‌لشێخ مومکین نه‌بوو بێته‌ دروست کردن له‌کاتێکدا  بنا‌ما‌ی  بنه‌ڕه‌تی ئابوری میسر ئێستا  گه‌شتیارانه‌ .

هه‌ر بۆیه‌ بیری دروستکردنی شارێکی گه‌شتیاری وه‌ک شه‌ڕه‌م ئه‌لشێخ جۆرێکی تره‌ له‌ داهێنان و پته‌وکردنی باری ئابوری ئه‌م ولاته‌ له‌ کاتێکدا ته‌مه‌نی ئه‌م شاره‌ ته‌نها 30 ساڵه‌ ئێستا به‌ هه‌زارن که‌س بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م شاره‌یه‌ و به‌جۆرێکیش ئابوری وڵاتی هاوسه‌نگ کردوه‌ له‌ ئاستی بژێوی تاکدا.

ئه‌مه‌ شاره‌وه‌ سه‌رجه‌م  قه‌ره‌باڵغ و ئاڵۆزی ئاسمانی وڵاتی میسر بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر ده‌گه‌رێته‌ه‌ بۆ   بونی هونه‌ری  ئه‌هرامه‌کان. خه‌ڵکی میسر خه‌ڵکێکی میوان دۆست و  گه‌رم و به‌ قه‌ناعه‌ ت و ڕۆشنبیرن گه‌رچی ئیمکانیه‌تی مادیان زۆر مه‌حدوده‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وه‌شدا ده‌م به‌پێکه‌نینو گه‌رم و گوڕن و بڕوایان به‌ ژیان و به‌ به‌خته‌وه‌ری فراونه‌ خۆیان قه‌تیسو داماو نیشان ناده‌ن.

ده‌رامه‌تی مانگانه‌ی ئه‌وان له‌ نێوان 50 تا 100 دۆلاره‌ له‌وه‌ زیاتر تێناپه‌ڕێت ئه‌مه‌ به‌ گشتی ئاستی دارایی خه‌ڵک مه‌به‌ستمه‌ گه‌رچی زۆر که‌مه‌ به‌ڵام مه‌جبو‌رن به‌م ده‌رامه‌ته‌ بژین و ڕۆتیناتی ژیان ده‌سته‌به‌رکه‌ن.

له‌ میسردا ڕه‌وشی ئه‌منی زۆر تونده‌و ده‌وڵه‌ت دامو ده‌زگایی ناوخۆ زۆر به‌کار ده‌هێنێت بۆ به‌ربه‌ست و ڕێگری له‌ هه‌ڵسوڕانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌م توندو تۆڵبونه‌وه‌ ئه‌منیه‌ به‌ جۆرێک بۆ گه‌شتارانیس سنور به‌ندی دروست ده‌کات. به‌لام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌  به‌سه‌فه‌ر کردنت به‌هره‌مند نابیت له‌ به‌رفراون کردنی دنیا بینیو زانیاری و له‌زه‌ته‌ ڕوحیه‌کان به‌سه‌ردانێکی کورت هه‌وڵی تێگه‌یشتنت له‌ سیحری ئه‌هرامه‌کان  ڕونترده‌بێته‌وه‌ له‌لات.

به‌راستی ده‌کرێت میسر وه‌ک لانکه‌ی شارستانیه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوزاد بکرێت چونکه‌ به‌ده‌ر له‌ سیحری جوانی ئه‌م وڵاته‌ و ئه‌هرامه‌کان و ئه‌بو هۆڵ  جوانی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکه‌که‌یه ‌که‌ ئه‌مه‌یان شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ به‌رز بنرخێنرێت و سه‌لیقه‌و مێژوی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ گه‌وره‌ ببینرێت.

به‌ ئومێدم هه‌ر که‌سێک ئیمکان و ده‌رفه‌تی سه‌فه‌ری بۆ میسر هه‌یه‌ دوای نه‌خاتو ئه‌م سه‌فه‌ره‌ ئه‌فسوناویه‌ بکات.

ئاسۆ گۆران/ له‌نده‌ن