CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 120 میوان

یەکێک لە گوندە دلرفێنەکانی کوردستان لێرە سماق

بەشی یەکەم:  کوردستان بە جوانی سروشت و دل رفێنی ناوچە کوێستانیەکانی ناوی دەرکردوە کە خەڵکان و گەشتیاران رۆژانە سەردانی ناوچە جیاجاکانی کوردستان دەکەن بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، یەکێک لەو شوێنە خۆش و دلڕ رفێنانەی کوردستان گوندێکی نزێ سەر سنوری ھەرسآ وڵات (ئێران، عیراق، تورکیا) یە ئەویش گوندی (لێرە شماقە) گوندی لێرە سماق سەر بە نەحیەی (مەزنآ) یە سەر بە قەزای (مێرگەسۆر)ە لە باشوری چیای (قەلەندەر) و (کلۆرە) وە لە رۆژ ھەڵاتیشی چیای (حەسەن بەگ)ەوەیە.

وەناوچەیەکی شاخاویە لە وەرزی زستاندا بەفرو بارانێکی زۆری لێدەباریت نزیکەی (٥٠- ٦٠)ملم.
روبارێک بە تەنیشت گوندەکەدا دەروات روباری (سیدەکان)ی پێدەوترێت، چەندە جۆر گیانەوەری کێوی تێدایە وەک (بەراز، رێوی، چەقەلڕ، دەرکەتورک، کەروێشک، سمۆرە، کیسەلڕ، کەو، کرکاگە، باز، قەل...ھتد).
ئەگەر بێتو لە رووی کۆمەڵایەتیەوە باس لەم گوندە بکەین ئەوا بۆمان روون دەبێتەوە کە:- ئەم گوندە تەنھا لەلایەن یەک کەسەوە دروست بووە! ئەویش (حاجی سۆفی) یە کە سآ ژنی ھێناوە و لەم سآ ژنەدا ئەم گوندە دروست بووە، کە (١٤) ماڵەو (٦٨)مرۆڤ بەمنداڵ و ژن و پیاوەوە تیایدا دەژین، دابونەریت بەرامبەر بە ئافرەت زۆر توندە لای دانیشتوانی ئەم گوندە بە تایبەتی لەکاتی ئیش و کاردا زیاتر ئافرەتەکان ماندوترن وەک لە پیاوانیان ئەمەش خۆی لەخۆیدا کەم کردنەوەیەکە لە بەھای ئافرەتان! لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە قوتابخانەیەکیان لەم گوندە درۆوست کردوە (قوتابخانەی لێرە سماقی بنەرەتی) بەڵام ئەوەی جێگای داخە کە تاکو ئیستا ھیچ قوتابیەکیان نیە کە خوێندنی تەواو کردبێت و دەبن بە (سەرباز و پۆلیس و پێشمەرگە).
لە روویەکی ترەوە باس لەم گوندە بکەین ئەویش (بیروباوەریان):- تاکو ئیستاش ھەر ئاغایەتی باوەتیایاندا وە عەشیرەت و عەشیرەت گەری تیایاندا زاڵە و باوە.
لەرووی زمان و ئاخاوتنەوە:- دانیشتوانی ئەم گوندە ٣ جۆرە زاراوەی تێکەلڕ بە ئاخاوتنەکەیانە ئەویش (سۆرانی- بادینی- سورچی).
لەرووی ئابوریەوە:- ناوچەیەکی گرنگە وەکو لە سەرەتاشدا ئاماژەم بۆ کرد شوێنی گوندی ناوبراو کەوتۆتە نێوان سنوری سآ دەوڵەتەوە (ئێران- عیراق- تورکیا) ئەگەر پەرەی پێبدرێت!
لەرووی (تەندروستیەوە):- بەڵام ئەوەی جێگای داخ و نیگەرانییە ئەم گوندە ھیچ جۆرە خزمەت گوزاریەکی تەندروستی بۆ نەچووە و ھیچ جۆرە بنکەیەکی تەندروستی نیە لەکاتی ھەر رووداوێک دا دەبێت دانیشتوانەکەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ناحیەی (مەزنآ- سارداو) یاخود گوندی (گۆڵەکا) بکەن وە زۆربەی گوندەکانی تری دەوروبەری ئەم گوندەش ینکەی تەندروستی یان ھەیە بەڵام پزیشکیان نیە! بەدەست بآ پزیشکیەوە دەناڵێنن بۆیە لێرەوە تکام لە حکومەتی ھەرێم ئەوەیە ئاورێک لەو گوندانە بدرێتەوە بەپێی پێویست خزمەتی گوزاریان بۆ دابین بکرێت.


زۆر سوپاس بۆ بەرێوبەری قوتابخانەی لێرە سماقی بنەرەتی (مامۆستا کەیفی ێدیق نادر) زۆر ھاوکارم بوو زانیاری زۆر بەسودی پآ بەخشیم بۆ ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە لێرەوە زۆر سوپاسی بەرێزیان دەکەم.


By:  Bayar Cristaline

Bayar Offical page on face book:- http://www.facebook.com/pages/Bayar-Cristaline/١١١٣٠٣٦٠٢٢٧٥١٩٠