CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 121 میوان

یەکێک لە گوندە دل رفێنەکانی کوردستان لێرە سماق / ب ٢

بەشی دووەم: لەگەلڕ بوونی ئەم ھەموو جوانی خاسیەتە دلڕ رفێنانەی ئەم گوندە کە لەبەشی یەکەم ئاماژەم پێدا لێرەداولەو بەشە تیشک دەخەمە سەر لایەنێکی ھەستیار و تراژیدیای گرنگ ئەویش لایەنی گیان لەدەست دانی خەڵکە بەھۆی مینەوە لەم گوندەدا.

لەکاتی شەری عیراق و ئێران خەم و نەھامەتیەکی زۆر بەسەر کوردستان بە گشتی و دانیشتوانی ئەم گوندە بە تایبەتی داھات دوو تاسآ جار ئەم گوندە سوتێنراوە تائێستاش پاشماوەی ئەم جەنگە بەسەر ئەم ناوچەیەوە دیارە بەتایبەتی (مین) تاکو ئێستاش چەندەھا رێبوار و شوان و خەڵکی ئەم گوندەو گوندەکانی تری دەوروبەری بەبەر (مین) کەوتون و گیانیان لە دەست داوە یاخود ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی لەشیان لە دەست داوە!! کەسێک بەناوی (حەیدەر) لەم گوندە مین پیایدا تەقیەوە و پارچە پارچە بوو، بوبە شەھیدی ژێر دەستی ئەوشەرەی نێوان عێراق و ئیران وە لە گوندەکەی تەنیشت ئەم گوندە (دورە) ٣ کەس ھەیە کە بە ھەرسَکیان تەنھا ٣ قاچیان ھەیە سآ قاچەکەیتریان بەھۆی مینەوە لەدەست داوە، جگە لە مرۆڤ یش زۆربەی جار ئاژەڵانیش دەبنە قوربانی بەھۆی مینەوە مانگانە چەندان (چێل و مەر و بزن) لەکاتی لەوەراندا قاچەکانیان یاخود بە تەواوی ھەموو کیانیان لەدەست دەدەن بە ھۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەری نێوان ئێران و عیراق (١٩٨٠)! بەتایبەتیش لە وەرزی بەھار مرۆڤەکان توشی ئەم کارەساتە دەبن بەھۆی لێکردنەوەی خواردنەکانەوە وەک (کنگر، رێواس) وە جۆرەھا گیای بەھاری ترەوە وەیاخود ئەو گەشتیارانەی دێن بۆ ئەم ناوچەیە بەھۆی نەشارەزایانەوە و پرسیار نەکردنیان سەبارەت بە چۆنیەتی رێگەو بان توشی (مین) دەبن و کارەساتی دلڕ تەزینی لێ دەکەوێتەوە بەھۆی مینە چێنراوەکانەوە بۆیە داواکارم لە حکومەتی ھەرێم کە لێژنەیەک پێک بھێنێت بە ھاوکاری رێکخراوی ھەلڕ گرتنەوەی مین لە کوردستان بتوتنن سەردانی ئەم گوندە بکەن و پاکی بکەنەوە لە مینە چێنراوەکان، تاکو چیتر کارەساتی دلڕ تەزێنی تری ڵا نەکەوێتەوە و ھیچ مرۆڤێک یان ئاژەلێک بەشێک یان ئەندامێکی لەشی لەدەست نەدات یان جەستەی بە تەواوی، با جوانی ئەو ناوچەیەو ئەو گوندە زیاتربێت خەڵکی زیاتر ھەلیان بۆ برەخسآ بۆ سەردانی کردنی ھیچ جۆرە کارەساتێک بەسەریاندا رونەدات.

زۆر سوپاس بۆ بەرێوبەری قوتابخانەی لێرە سماقی بنەرەتی (مامۆستا کەیفی ێدیق نادر) زۆر ھاوکارم بوو زانیاری زۆر بەسودی پآ بەخشیم بۆ ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە لێرەوە زۆر سوپاسی بەرێزیان دەکەم.


By:  Bayar Cristaline

E-mail:- Bayar. ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

Bayar Offical page on face book:- http://www.facebook.com/pages/Bayar-Cristaline/١١١٣٠٣٦٠٢٢٧٥١٩٠