CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 48 میوان

هەمەڕەنگ هه‌مه‌ڕه‌نگ

ڕۆژی لەدایکبوونی بە جلوبەرگی پێشمەرگە دەکاتەوە

خۆشەویستی پێشمەرگەو پشتیوانی فراوانی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە خاکی نیشتیمان و بەرز راگرتنی قارەمانییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەنگەرەکانی بەرگریدا,

گه‌نجێکی کورد ئۆتۆمبێلێک دروست ده‌کات ته‌نها به‌ هه‌وا بر‌وات

گه‌نجێکی که‌رکوکی به ‌ناوی مه‌ریوان عبدولقادرعومه‌ر له ‌دایکبوی سالی 1983 دانیشتوی وولاتی هۆڵه‌دا به‌هره‌یه‌کی یه‌کجار به‌نرخی هه‌یه‌ ئه‌ویش ته‌شکیلیه‌ له‌ سه‌ر هه‌وا ، به‌ده‌ست و په‌نجه‌ ره‌نگینه‌کانی ئه‌توانێت بالانسی هه‌وا رابگرێت له‌ نێوان هه‌ر

بووک و زاوایەک لە ئاھەنگێکی شەکراوخواردنەوەیاندا کتێب دەکەنە دیاری ئامادەبووان

لە ھەولێر بووک و زاوایەک لەگەڵ شەکراو خواردنەوەکەدا ٣٠٠ کتێب بەسەر ئامادەبووان وەک دیاری دابەش دەکەن.

کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا پشتیوانی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دەربڕی

ڕاپۆرته‌ هه‌وڵ له‌ هۆڵه‌نداوه‌: کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا پشتیوانی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ئازادکردنی ناوچه‌دابڕێنراوه‌کان ڕاگه‌یاند

مردن به‌ قه‌رز

تابلۆ حه‌سه‌ن: له‌سالی 1833 هنری زیگلاند په‌یوه‌ندی خۆی بڕی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی، که‌ بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی بکوژێت، برای خۆشه‌ویسته‌که‌ی که‌وته‌ گه‌ڕان به‌ دوای هنری به‌ ئامانجی تۆله‌ سه‌نده‌نه‌وه‌ .

هۆڵه‌ندا : که‌نیسه‌یه‌ک ماڵێک بۆ کوردانی موسوڵمان

دوای ئه‌وه‌ی که‌ رێژه‌یه‌ک له‌ کورد و عه‌ره‌بی عێراقی له‌ هۆله‌ندا بێ مافی په‌نابه‌رێتی ماونه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌جێگای نیشته‌جێبونیان هه‌بێت ، به‌هاوکاری رێکخراوی سته‌یکی هۆڵه‌ندای ته‌نهاو ته‌نها که‌نیسه‌یه‌کی کاتۆلیک له‌ شاری دانهاخی وولاتی هۆله‌ندا له‌ سالی 2012 وه‌ باوه‌شیان بۆکردونه‌ته‌وه‌ و داڵده‌ی نزیکه‌ی 75هاولاتی موسوڵمانیان داوه‌ که ‌به‌رده‌وام له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگایان له‌باری ته‌ندروستی و جێگای خه‌ و نان خواردنیانه شایانی باسه‌ رێژه‌یه‌کی زۆریشی کورد تێدایه‌ ،‌ مایه‌ی ده‌ست خۆشیه‌ ، به‌لام نیگه‌رانیه‌که له‌وه‌دایه‌ هه‌ر له‌هۆله‌ندا ده‌یان و سه‌دان مزگه‌وت و جیگای تایبه‌ت هه‌یه‌ به‌ ریکخراو پارت و گروپه‌ ئیسلامیه‌کان که‌جی ئاماده‌ی ئه‌وجۆره‌هاوکاریانه‌ نین که‌ساده‌ترین مافیان بۆده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ئه‌ویش جیگای خه‌ویانه‌ ، ئه‌وه‌ی بینیمان له‌ زومی کامێراکه ‌شمانه‌وه‌ دیاره‌ که‌ که‌نیسه‌که‌ بریتیه‌ له‌ هۆلیکی گه‌وره‌ و به‌ش به‌ش کراوه‌ بۆ هه‌ر دونه‌فه‌ره‌ و ژورێک جیاکراوه‌ته‌وه‌ و له ‌ناوهۆله ‌که‌شدا ده‌یان هه‌یکه‌لی حه‌زره‌تی مه‌سیح و جۆره‌کانی لۆگۆ ده‌بینرێت و رۆژانه‌ش ده‌یان موسوڵمان له‌م جێگایه‌ نوێژی خۆیان ده‌که‌ن ، بۆیه‌ گرنک ئه‌وه‌یه‌ په‌له‌ بکرێت له ‌به‌هاناوه ‌جونیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌جینه‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌ وه‌ و داواکارن به‌لکو جێگاکه‌یان بۆبگۆردرێت .

موحسین ئه‌حمه‌د خه‌لکی شاری هه‌ولێره‌ و سه‌رپه‌رشتیاری ناوکه‌نیسه‌که‌‌ پێی راگه‌یاندین : بێجگه‌ له ‌من ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی تری دوای راپه‌رینی تیایه‌و ئێمه‌ زۆر دڵ ته‌نگ و بێتاقه‌تین که‌ له‌م که‌نیسه‌یه ‌دا ئه‌خه‌وین و ئه‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ موسوڵمانین به‌لام جاریشمان نیه‌ دواجار روبکه‌ینه‌ کوێ !!! داواکارین له‌ سه‌فاره‌ت و حکومه‌تی هه‌رێم کوردستان بتوانین هاوکاریمان بکات تا له‌م جێگایه‌ نه‌جاتمان بێت و لێره‌شه‌وه‌ داواکارین نوێنه‌ری حکومه‌ت سه‌ردانمان بکات ئه‌گه‌ر له‌ کوردستانیشه‌وه‌ نه‌یه‌ن برۆکسل لێمانه‌وه‌ نزیکه‌و گه‌وره‌ترین نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌ و چاوه‌رێی هیمه‌تین .

ئه‌وه‌ی جێی تێرامانمان بوو بینیمان که‌ ریکخراو که‌سایه‌تی و که‌سانی خاوه‌ن دوکان و مارکێت و که‌سانی مه‌سیح و موسولمان رۆژانه‌ و هه‌فتانه‌ په‌یتا په‌یتا که‌لوپه‌لی نان خواردن و جل و به‌رگیان بۆ ده‌هێنان و رێکخراوی سته‌یکی هۆڵه‌ندایش کارئاسانی کردوه‌ ئه‌گه‌ر خوانه‌کرده‌ هه‌ر که‌سێکیان پێویستیان به‌ نه‌خۆشخانه‌و بینینی دکتۆر هه‌بێت به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆیان ده‌سته‌به‌رده‌کرێت له ‌ناو خۆشیاندا رۆژانه‌ خه‌فاره‌تیان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوکه‌نیسه‌که‌ پاک بکه‌نه‌وه‌ و چه‌ند که‌سێکیشیان هه‌لبژاردوه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ کاتی ژه‌مه‌ خواردنه‌کاندا نانیان بۆ ئاماده‌بکات .

شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی-هۆڵه‌ندا

له‌ هۆڵه‌نداوه‌ گه‌شتێکی زانستی بۆ پاریس

هۆڵه‌ندا و پاریس بونه‌ ده‌سته‌ خوشک

کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌ هۆڵه‌ندا ئۆفیسی گشتی نایمیخن به‌ هاوکاری سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی کوردی گه‌شتێکی زانستی ئه‌نجام دا بۆ جێگا مێژوی و کلتوری و ناوداره‌کانی جیهان له‌ پاریس ، شایانی باسه‌ گه‌شته‌که‌ بۆ کوردانی دانیشتوی شاری نایمیخن و ده‌وروبه‌ی ئه‌نجام دراو دوای گه‌یشتنه ‌نێوسه‌نته‌ری پاریس ،

شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی فنله‌ندا ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی بازرگانی و ئابووری شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری هانكۆی وڵاتی فنله‌ندا ده‌كات.

سواڵکەرێک دوای مردنی ٧٠٠ هەزار ئیرۆ جێدەهێڵێت


ژنێکی کوێری سواڵکەر لە سعودی عەرەبی لە ڕێگای سواڵکردنەوە دەرکەوت سامانێکی زۆری کۆکردۆتەوە. ئەم ژنە ڕۆژانە لەسەر ڕێگا دەستی لە خەڵک پان کردۆتەوە و داوای خێری لێکردوون. دوای مردنی دەرکەوت ٧٠٠٠٠٠ حەوت سەد هەزار ئیرۆ لەسەر حیسابی بانکەکەی هەیە.