CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 37 میوان

روونکردنەوەیەک لە شاجوانی کوردستانەوە

ئەمڕۆ ٤/٢/٢٠١٤ لە ھەفتەنامەیەک بە ناوی (ئاوێنە) ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە بەناونیشانی "نێچیرڤان بارزانی پەنجا ھەزار دۆلار بە شاجوانی کوردستان دەدات". من وەکو شاجوانی کوردستان رایدەگەیەنم ئەو ھەواڵە ھیچ بنامەیەکی راستی نییە.

لە کاتێکدا من بە پەیامنێرەکەی (ئاوێنە)ـم راگەیاند، ئەم ھەواڵە راست نییە کەچی (ئاوێنە) ھەواڵەکەی بڵاوکردەوە! تەنیا بۆ ورژاندنی بابەتێک کە وانییە، بەداخەوە ئەوەش پێچەوانەی ئەخلاقی کاری رۆژنامەوانییە.

بەڵام ئەوەی جێی سەیرە پەیامنێرەکەی (ئاوێنە) کاتێک پەیوەندی کرد بە ناونیشانی پەیامنێر خۆی نەناساند و بەبێ ھیچ شتێک پرسیاری کرد و لە کۆتایی ھەموو قسەکاندا ئینجا گوتی من پەیامنێرم!. دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانم قسەی کرد و بەھەمنشێوە نەگوتی پەیامنێرم و نەگوتی قسەمان بۆ بڵاوبوونەوەیە!.

حەزدەکەم ئاماژە بۆ ئەوەش بکەم من بەشانازیەوە ھەر لایەنێکی حکومی و ئەھلی ھاوکاری پڕۆژە خێرخوازییەکانمان بکات ناوی دێنین، وەکو چۆن لە دوو مانگی رابردوودا سێ پڕۆژەی گەورەی خێرخوازیم ئەنجامداوە و لە ئێستاشدا خەریکین لە ئایندەیەکی زۆر نزیک گەورەترین پڕۆژەی خێرخوازی لە سلێمانی و ھەولێر ئەنجام دەدەین.

فێنک محەمەد/ شاجوانی کوردستان