CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان

پەیوەندی نێوان ئۆتیزم و کوتان بە دەرزی (سورێژە ،سورێژەی ئەڵمانی و نیکاف)

عومەر ڕەسوڵ: پسپۆڕ لە ئۆتیزمدا

لە مانگی 4 ی ساڵی 2007 ڕاپۆرتی لیژنەی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بڵاو بووەو لە شاری دێنھاخ ، ئەم لیژنەیە بە بەڵگەوە نیشانیان دا ،کە ھیچ پەیوەندیەك نیە لە نێوان کوتان و ئۆتیزم ،

دوای ئەو نوسینەی لە یەکێك لە ڕۆژنامەکانی بەریتانیا بە ناوی لانسێت ھاتبوو ، تیادا باس لەوە کرابوو پەیوەندی ھەیە لە نێوان کوتان و ئۆتیزم ، نائارامیەک و دودڵی لەلای زوربەی دانیشتوانی بەریتانیا دروست کردبوو، گوایا زۆر لە منداڵانە دوا بەدوای کوتاندنەکە بە چەند ھەفتەیەك گۆڕانکاری لە ھەڵس وکەوتنیاندا بە ئاشکرا دیابوو ، کاری لە سەر گەشەی زمانیان کردبوو .ئەو نائارامیە وای لە چەندەھا دایك وباوکان کرد منداڵەکانیان نەکوتن، دەیشیان زانی بەو نەکوتینە ژیانی منداڵەکانیان دەخەنە مەترسیەوە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیان کوتان .
گەر سەیری ژمارەکان بکەیت و ئەو گۆڕانکاریەیەی بەسەریدا دێت ، دەتخاتە گومانەوە دەبێت لە پاڵ کاری بۆماوە ، دەبێت فاکتەرێکی تر ھەبێت ببێتە ھۆی زۆربونی ئەو ژمارەیە ،
سالێ 1970 ھەر لە 10.000 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 1975 ھەر لە 5.000 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 1985 ھەر لە 2.500 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 1995 ھەر لە 500 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 2001 ھەر لە 250 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 2004 ھەر لە 166 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 2007 ھەر لە 150 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 2009 ھەر لە 110 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 2012 ھەر لە 88 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 2013 ھەر لە 50 منداڵ 1 منداڵ ئۆتیزم
ساڵی 2014 ؟؟؟؟
ئەم ڕێژەیەی وەرگیراوە لە سەر منداڵی ئەمەریکا وەرگیراوە . ناخۆشە ئەم ژمارەیە بەو زۆریە دەبینین و .توێژینەوە لە دوای توێژینەوە دەکرێت و ،ھەموو جاریک پەسەند دەکرێت ، بەڵام دوا بەدوای ئەو توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی تر دێت و ئەوی تر بەدرۆدەخاتەوە،
پزیشکێکی بەریتانی بە ناوی( ناتاشا کامبڵ ماکبراید) ،پزیشکی مێشك و دەمار ،ئەویش ھەمان بۆچونی ھەیە و دەڵێت منیش تیاماوم چۆن ژمارەکە ساڵ بەساڵ وا زۆردەبێت ،وام لێدێت منیش بڵێم ڕاستە پەیوەندی ھەیە بە کوتان و ئۆتیزمەوە، ھەروەھا پڕۆفیسۆر( لۆک مونتانیە)، کە ھەڵگری جائیزەی نۆبڵە لە پێشەکی کتێبەکەی ناتاشادا نوسیویەتی و دەڵێت منیش دەگەمە ئەو بۆچونەی پەیوەندی ھەیە لە نێوان کوتان و بەدەرزی سورێژەو ،سورێژەی ئەڵەمانی و نیکاف ،،
بۆچونەکەش ئەوەیە لەناو پێھاتەکانی ئەو دەرزیانە کانزای ئەلەمنوێم و قورقوشم ھەیە ،ھە ردوکیان ژەھراوین و کار دەکەنە سەر مێشك ،
ئەم دوو کانزا قورسە کار دەکەنە سەر دەمارەکانی مێشك و ناھێڵن مێشك بە باشی بە فرمانەکانی خۆی ھەڵبسێت ، دەبنە ھۆی کەمکردنەوەی توانای بیرکردنەوەو ،کەمکردنەوەی توانای تۆمارکردنی زانیاری و دوبارە کارپێکردنی.ئەمەش ھرفتی سەرەکیە لە لای ئۆتیزم.
کەسێکی تر بەناوی( نیل میلر) لە ساڵی 1996 لە توێژینەوەکەیدا سەلماندویەتی و دەڵێت 75% ئەو منداڵانەی ئۆتیزم بون دوای کوتاندنەکە دیاری داوە ..
پزیشکێکی ھۆڵەندی(مۆلن بورخ) من خۆم چاوپێکەوتنەکەیم بینی ، لە قسەکردنەکانیدا ووتی . من وەك پزیشکێکی منداڵ و چەندەھا ساڵە کارامە بوم لە کارکردنم ، بەڵام ووتی پەشێمانم لەوەی پەنام بردۆتە بەر کوتانی منداڵ ، ئێستا ھەر ئەو پزیشکە ڕێکخراوێکی ھەیە بەناوی( دژ بە کوتان) ، مۆڵن بورخ دەڵێت زوربەی ئەو منداڵانەی دەرزیان وەردەگرت ،دوای دەرزیەکە گرفتیان دەبوو لە دواکەوتنی زمان،گرفتی بیرکردنەوە، گۆڕانلە ڕەفتارەکانیدا . زۆر جوڵەیی .
ئافرەتێکی ھۆڵەندی بەناوی (دۆر فرەنکما) ، ئەم دایکە یەکێك بووە لەو دایکانەی منداڵەکانی نەکوتاوەو ، دەڵێت کاتێك گەیشتمە ئەو بریارەی منداڵەکانم نەکوتم ، زۆر لەکەس وکاری قسەیان لەگەڵ نەکردووە ،بەڵام ئەو دەڵێت من گوێم لەکەس نەگرت و بڕیاری خۆمم دا . لەلایەکی تریشەوە دەمگوت تەندروستی منداڵەکانم دەخەمە مەترسیەوە ، بەڵام بریارەکەی دایبوی بردیە سەرو ، منداڵەکانی ئێستا گەورەن و ، تەندروستیان زۆر باشە. ئێستا لەگەڵ چەندەھا دایکی تردا ڕێکخراوێکیان دروستکردووە بەناوی ( دژ بە کوتان )
ھەروەھا کەسێکی وەكو غاندی ووتویەتی .. کوتان ودەرزی لێدان کوشندەیە و دەبێت دژی بوەستین.
دایکان و باوکانی بەڕێز ئەمانەی باسم کردووە تەنھا بۆ زانیاریەو ،تا ئێستاپشت بەستن بە بەڵگەنامەیەکی زانستیەوە نەسەلمێنراوە کە پەیوەندی ھەیە لە نێوان کوتان و ئۆتیزمدا ، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆ وا ڕێژەکە بەخێرایی دەڕوات ، ئەوەیە ئێستا خەڵکەکە زانیاریان ھەیە لەسەر ئۆتیزم . یان بەتەنیشت کاری بۆماوە ، چی تر دەبێتە ئەم زۆربونە ،