CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 139 میوان

ئەگەر ئەتەوێ دڵخۆشیەکەت درێژخایەنبێ، ئەوا لەشت لەیاد مەکە!

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی:لەش و دەروون تەواوکەری یەکترن و مەحاڵە لەشێك بێ دەروون و دەروونێك بێ لەش بێ. بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ئەو دووبەشە پێویستە مرۆڤ ژیرانە مامەڵە بکات لەگەڵ خۆیدا.

بەڵێ ڕاستە زۆرجار ئەو هاوسەنگیە تێكدەچێ و مرۆڤەکە بۆ نمونە نزیکەی %٨٠ بەشە دەروونیکەی زاڵ دەبێ بەسەریدا و %٢٠ بیری لەلای لەشی دەمێنێ یان بەپێچەوانەوە. مەترسیەکە لەوەدایە کە بەردەوامبین لەو بارەداو گرنگی بەلەشی خۆمان نەدەین و بیرکردنەوە تەواو کۆنترۆڵمان بکات، جا ئەگەرچی بیرکردنەوەکانیشمان ئەرێنی بن، بەڵام پەراوێزکردنی لەش زۆرجار کێشەو سەر ئێشەو تەندروستی خراپی لێدەبێتەوە. خۆ ڕاهێنان لەسەر ئەوەی کە گرنگی بەلەشت بدەیت و بەئاگابی لەوەی کە لە لەشتا ڕووئەدات و پێداویستیەکانی جێبەجێبکەیت دەبێتە هۆی سەرکەوتنت لە بیرکردنەوەکانتا و دەروونێکی تەندروستت بداتێ.
وەرزشەوانێکی تەمەن ٤٢ ساڵی سویدی بەتوانا کەتەواویبیرکردنەوەکانی خستبووە کار بۆ سەرکەوتنی لە پاڵەوانیەکاندا. ئەو وەرزشەوانە هەمیشە لە ئامانجدانان و کارکردندا بوو لە مێشکی خۆیدا بۆ ئەوەی کە هەر ئەبێ مەدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنێ. ئەو تەنها ئەوەی ئەبینی کە ئەو مەدالیایەی بەدەستهێناوەو تابێ دەوڵەمەندتر ئەبێ. توانا دەروونیەکانی خۆی خستبووە کار هەتا ئاگای لەلەشی خۆی نەمابوو، وایلێهاتبوو کاتێك کە پێویستی بە میزکردن بوو ئەو دوای دەخست. کە هێدی هێدی زیانێکی زۆری بە میزەڵانی گەیاند و ئیتر نەیدەتوانی بڕوات بۆ توالێت بۆ میزکردن، لەبەر ئەوەی ئە توانایەی لەدەستدابوو، ئەو تەنها لەرێگەی سۆندەیەکی باریکەوە دەبوایە میزی بکردایە. ئەو وەرزشەوانە توانی دوو ساڵ لەسەر یەك بەسەرکەوتوانە مەدالیای ئاڵتون بەدەستبهێنێ. هاوڕێیەکی دەگێڕێتەوە کە ئەو لە فڕۆکەخانە دابەزی و ئەوانیش وەك گروپێك پێشوازیانکردبوون و دڵخۆشی خۆیان بۆ سەرکەوتنەکەی دەربڕیبوو، بەڵام ئەو زۆر هەستی بەو دڵخۆشیە نەکردبوو. پرسیاری لێدەکەن کە ئەو دوو ساڵە لەسەریەك پاڵەوانە و دەبێ دڵی خۆشبێ. ئەو لەوەڵامدا دەڵێ:( ئێستا من ملێۆنێرم، بەڵام ئەوەندەی ئێوە دڵخۆشنیم. چونکە من چەند ساڵێکە لەبەر بیرکردنەوەم لەم ڕۆژە گرنگیم بەلەشم نەدا وەك پێویست ، هەتا بووە مایەی پەکخستنی ئۆرگانێکم کە دەکرا وا نەبوایە و ئێستا بیرم لێنەکردایەتەوە بۆ ئەوەی دڵخشیەکەم بەردەوام بوایە).
ئەوە شتێکی دروستە کە ناو دەرکردن و دەوڵەمەندی لایەنی دەروونی بەهێزدەکات، بەڵام ئەگەر لەو ڕێگەیەدا تۆ بووبیتە هۆی لەدەستدانی شتێك یان بەشێکی ژیانت، ئەوا بەدڵنیایەوە هەست بەو سەرکەوتن و خۆشیە ناکەیت بەبەردەوامی. لەوانەیە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکەت تۆ لەبارێکی دەروونی چڕدا بژیت و تەرکیزت لەسەر ئەو شتانە نەبێ کە دۆڕانووتن، هەر کە گەشتیتە ئامانجەکەت و سەرکەوتنت بەدەست هێنا ئەوکاتە ئیتر تۆ ئەو بەشە دەروونیە چڕە بەجێ دەهێڵیتەوەولەلات نامێنێ و دێیتەوە ناو واقیع. واقیعیش داوات لێدەکات کە لە ئیستادا بژیت کەلەوانەیە بۆ زۆرکەس تاڵبێت کەبیرلەوە بکاتەوە کە لە ئێستا چی دەگوزەرێ.
www.warzshidaruni.com سەرکەوتوبن