CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 99 میوان

ڕاپۆرتێك لەسەر کۆنفرانسی بەهارەی ڕاهێنانە دەروونیەکان ڕۆژانی ١٥و١٦ -٣-٢٠١٤ دا لە سوید

هەموو ساڵێ لە مانگی ٣ دا زانکۆی سکاندینافیای نێودەوڵەتی بۆ بواری ڕاهێنانە دەروونیەکان کۆنفرانسی بەهارەی خۆی دەبەستی، لە شاری ئۆرۆبرۆ لە وڵاتی سوید. بۆ ئەم مەبەستەش ڕاهێنەری دەروونی کورد مامۆستا عەبدوڵا تۆفیق وەك باڵویزی زانکۆی سکاندینافیای نیودەوڵەتی بۆ کوردستان، لە زۆربەی ئەم کۆنفرانسانەدا بەشدار دەبێت و ڕاپۆرتی تایبەتی لە سەر چۆنیەتی کارکردن لە سەر ڕاهینانی

دەروونی لە بوارە جیاجیاکاندا لە کوردستاندا پێشکەش دەکات. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پسپۆرانی بواری دەروونی و ڕاهێنانە دەروونیەکان خوازیاربن کە کاربکەن بۆ پێشخستنی پرۆسەی باشترکردنی تەندروستی دەروونی لە کوردستاندا، کە بتوانن هاوکاری و پستیوانی خۆیان بە زۆر شێوە پێشکەش بە خەڵکی کوردستان بکەن. ئەم ساڵ کۆنفرانسەکە بە بەشداری ١٢٥ پسپۆری ڕاهێنەری دەروونی بەڕێچوو.
ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانس ١٥/٣/٢٠١٤ بەم شێوەیە بوو:
- سەرۆکی زانکۆی سکاندینافیای نێودەوڵەتی پ.د.لاش- ئێریك ئونیستۆڵ کە سەرۆکی ڕاهێنانە دەروونیەکانی جیهانە، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کردو کۆنفرانسەکەی کردەوە، بەوەی کە یادی دامەزراندنی زانکۆی بەرزنرخاند کە پێش ٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا لە ١٩٨٩دا زانکۆی سکاندینافیا کرایەوە لەلایەن بەرێزیانەوە لە ژێر دروشمی ( بەرەو ژیانێکی باشتر). سەرۆکی زانکۆ باسی ئەوەی کرد کە چۆن لەوکاتانەدا ئەو بەکردنەوەی زانکۆ زۆرێك لە پاڵەوانانی وەرزش پەنایان بۆ کارەکانی ئەو دەبرد وەك ئینگمار ستینمارك و زۆروەرزشەوانانیتر لەوڵاتانی ئەمریکاو ئەوروپا، کە لەرێگەی تەکنیکەکانی ڕاهێنانی دەروونیەوە توانیان باشترین سەرکەوتن بەدەست بهێنن. وە سەرۆکی زانکۆ باسی ئەوەشی کرد کە لەوڵاتی سوید و زۆر ولاتانیتردا، زۆرکاتی ویست هەتا توانیان بروا بهێنن کە ڕاهێنانی دەروونی لەبواری تەندروستی و پەروەردەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکاندا کاریگەری زۆر ئەرێنی هەیە. پڕۆفیسۆر باسی ئەوەشی کرد کە ئێستا زیاتر لە ٣٥% ی دانیشتوانی سویدی دەزانن کە ڕاهێنانی دەروونی چیەو ئەنجامیانداوە. هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ٤٠ ساڵە لە خزمەتی بواری راهێنانی دەروونیدا کاردەکات و یەکەم کەس بووە کە ئەم بوارەی وەك زانستێك ناساند. پڕۆفیسۆر ناوی ئەو وڵاتانەی هێنا کە وا ئێستا خەریکە راهێنای دەروونیان دەگاتێ و گرنگی پێدەدەن وەك وڵاتەکانی ( کۆسۆڤۆ، کوردستان، ئەلبانیا و ئێران) وە ئەو ولاتانەی کە سەردەمێکە لە ڕیزی پێشەوەن وڵاتەکانی ( سوید، ئەمریکا، ڕوسیا، چین، هیند، کەنەدا، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، تایلەند)ن.

- ماری ڕید کە پسپۆڕی ڕاهێنانی دەروونی و( ن ڵ پ) و لێکۆڵەرە لە بواری مێشك دا، باسێکی گرنگی راهێنانی دەروونی کرد کە چۆن ئێستا زیاتر و زیاتر ئەوە سەلمینراوە کە بەهۆی راهێنانی دەروونیەوە دەتوانرێت زیاتر لە بەشەکان و خانەکانی مێشك ئاکتیڤتر بکرێت. ماری باسی لەوە دەکرد کە بەهۆی لیکۆڵینەوەکانی خۆیەوە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم ئەوەی دەرخستووە کە تەنها بە هۆی ڤیسواڵیسێرینەوە واتە خۆخستنە ناو خەیاڵ کە تەنها بەخەیاڵ پیانۆ لێبدەیت هەمان کاریگەری و چالاکی لە میشکدا ڕوودەدات وەك ئەو کاتەی کە کەسێك بە پراکتیکی و کردەوە پیانۆکە لێبدات. لەبەر ئەوەی ئەو خەیاڵە لە بەشێکدا لە مێشکدا کە ناوی (هیپۆکامپوس) جێگیر دەبێت و چالاك دەبێ.

- ماتیاس ڕیبینگ بابەتێکی لەسەر چۆنیەتی کارکردن لەسەر لەبیر نەچوونەوە کرد. ماتیاس زیرەکترین کەسی ولاتی سویدە و حەوتەمی جیهانە کە شتی بیر بکەێتەوە. ناوبراو باسی خۆی کرد کە چ جۆرە تەکنیکێك بەکاردەهێنێ بۆ ئەوەی شتەکانی لەبیر نەچێتەوە. ئەوەی کە زۆر سەرنجراکێش بوو ئەوە بوو کە باسی یەکی لە پێشبڕکێکانی خۆی کرد لە ئەمریکا کە دەبوایە لە ماوەی نیو کاتژمێر ڕاهێناکردن و سەیرکردنی هەندێ ژمارەی لەسەر یەك ئەو ٥٦٠ ژمارەیانی بیرکەوتوەتەوە. ماتیاس ڕیبینگ هەندێ لەو تەکنیکانەی فێری بەشداربووان کرد، کە لەهەموویان گرنگتر بەلای ئەوەوە ئەوەبوو کە دەبێ شتەکان بشوبهێنین بە شتیتر و بیانکەین بە وێنە یان میلۆدی هەتا میشك باشتر بیری بکەوێتوە، هەروەك چۆن گۆرانیەك دەتوانین تەنها بەهۆی میلۆدیەکەیەوە بیرمان بکەویتەوە. ئەم لینکەی خورەوە بکەرەوە لەسەر ماتیاس.
http://www.youtube.com/watch?v=ADdwqFnCDws

- عەبدوڵا تۆفیق پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان لەگەڵ پ.د. لاش ئێریك دا، لە شێوەی چاوپێکەوتندا ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕاهێنانی دەروونی و گەشەسەندنی ئەو ڕاهێنانانە لە کوردستاندا لە بواری دەروونیدا، هەروەها وەك هاوکاری و پشتیوانی بە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەو نەخۆشی تەلەسیمیا کە بتوانرێت بەهۆی ئەو پڕۆگرامە تایبەتیانەوە کە لەسەر سی دی بەرهەمی هێناون، بە پشتیوانی خودا تەمەنی ئەو نەخۆشانە لەو کاتەی کە بۆ مردنیان دیاریکراوە، ئەوان توانایان هەبێ و بەرگری لەشیان بەهێزتر بکەن هەتا زیاتر بژین. هەروەها باسێکی سەبارەت بە بواری پەروەردە و وەرزش لە کوردستاندا پێشکەشکرد. عەبدوڵا تۆفیق سوپاسی پ.د. لاش ئێریك ی کرد کە هاوکاری خەلکی کوردستان دەکات کە کۆرسێکی تایبەتی کردوەتەوە لە زانکۆکەیدا کە لە ڕێگەی ئۆن لاینەوە ڕاهێنانی دەروونی بخوێنن و لەو ڕێگەیەوەو زۆرترین کەس لە کوردستاندا سودمەند بێت. بەهەمان شێوەیش د. لاش ئێریك سوپاسی عەبدوڵا تۆفیق ی کرد و کارەکانی بەرزنرخاند، کە چۆن بۆ میللەتەکەی خەمخۆرە و ١٤ ساڵە دڵسۆزانە لە هەوڵدایە بۆ گەیاندنی ئەم زانستە بۆ هەموو ماڵێکی کوردو لە هەموو بوارەکاندا. وا ئیستا کوردستان بووەتە یەکێ لەو ولاتانەی کە گرنگیەکی زۆر بە راهێنانی دەروونی دەدات لە بوارە جیاجیاکانی ژیاندا. زانکۆش خۆشحاڵی خۆی پیشاندەدات کە نمونەی کەسانی وەك عەبدوڵا تۆفیق ی هەیە، کە کارێکی مرۆی گەورە ئەنجامدەدات، چ بۆ کوردستان و چ بۆ سوید و جیهان. پ.د.لاش پەیمانی خۆی دووبارە کردەروە کە هەمیشە دۆستێکی باشی کورد دەبێت، لەهەمانکاتیشدا ئارەزووی خۆی پیشاندا بۆ کارکردن لەگەڵ عەبدوڵا تۆفیق دا بۆ دۆزینەوەی میتودێك بۆ هاوکاریکردنی دانیشتونی شاری هەڵەبجەی شەهید. لەکۆتایدا پڕۆفیسۆر لاش ئێریك سوپاسی هاوکاریەکان وئاسانکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی کرد، بۆ بەستنی کۆنفرانسی ڕاهینانی دەروونی بۆ ئاشتی کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا بەسترا، بەتایبەت وەزیری تەندروستی د. ریکەوت حەمە رەشید.

- بریت هێلێنێ بونێداڵ/ لە بواری مۆسیکا وکۆرسی گۆرانی و ئاوازداناندا خۆی و گروپە ١٣٨ کەسەکەی لە هاوای لە ساڵی ٢٠١٣ دا یەکەمیان بەدەستهینا لەسەر ئاستی جیهاندا. بریت هێلینی بە پستبەستن بەڕاهێنای دەروونی و کۆرسەکانی لای د. لاش ئێریك توانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بەدەستبهێنێت. دەتوانی ئەم دیمەنەی خوارەوە ببینی.
http://www.youtube.com/watch?v=MBf6RwpksZY

- میکایل ئەڤاتار شێنڤاڵ/ کە کەسیکی تووشبووە بە نەنەخۆشی (سی پی) و خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەلام ئەو هەر دەمیکە بڕیاری دابوو کە خۆی بتوانی کار لەگەڵ خۆیدا بکات و کاروباری ژیانی خۆی بەرێوە بەرێت. میکایل پێش چەند ساڵێ بەر لە ئێستا یەکەمی هێنا لە بازی درێژ، پاشان بە هۆی نەخۆشیەوە دەڕوات لە وڵاتی تایلەند دەژی و لەوێ دەست بە وێنەکێشان دەکات و زۆریان لێدەفرۆشێ، ئێستاس ئاواز دانەرەو لەگەڵ تابلۆکانیدا دەیفرۆشێ. بەپێی پزیشکەکانی ئەو نەخۆشیە گوایا ئەو مرۆڤانە ناگەنە تەمەن ٥٠ ساڵی و دەمرد، بەلام میکایل دەیەوێ پیشانی بدات کە ئەگەر مردیش بەو نەخۆشیە نامرێت.

لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا:
- ڕۆناڵد پانتز/ باسی فەیلەسوفی و راهێنانی دەروونی کرد
- یامینە ئێنێداڵ/ باسی لەو کتێبەی خۆیکرد کە ئێستا لە سویددا زۆر باسی لێوەدەکرێت بە ناوی ( ئوندەر ئیتان) کە سەرنجمان ڕادەکێشی کە چۆن راهێنانی دەروونی دەبەستێتەوە بە سەرکەوتنی خۆیەوە لە پاڵەوانیەتی چوونە ناو قوڵای دەریاوە.
- یانقوی سڤیدبیری/ پیشکەشکاریکی تەلەڤزیٶنێکی ئەمریکای باسێکی لەسەر مادە هۆشبەرەکان کرد، کە چۆن کەسانیک خۆیان باسی ئەم کێشەیەدەکەن لە تەلەفزیٶنەکاندا و داوای چ هاوکاریەکی دەروونی دەکەن. را‌هێنەری دەروونی باشترین شێوەی هاوکاری بووە.
- ستیگ ویکلوند/ یەکیک لە دامەزرێنەرانی زانکۆی سکاندینافیای نیودەوڵەتی لە سوید، باسێکی لەسەر جۆنیەتی کارکردنیان و گەشەکردنیان و بڵاوکردنەوەی ئەم زانستە لە جیهاندا پیشکەش کرد.
کۆتایی
www.warzshidaruni.com