ئامادەبووانى ئێستا 127 میوان

داهێنەرانی کوردستان و پاداشت و نۆبڵ


ڕا‌هێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق: 
هەموو ساڵێك لە ١٠ مانگی ١٢ دا پاداشت و خەڵاتی نۆبڵ بە چەندین زانا و دانا لە بوارەکانی ژیاندا کە پێشەنگن لە پێشخستنی مرۆڤایەتیدا دەبەخشرێت.

دیاریترین خەڵاتەکانیش لە وڵاتی سوید و نەرویچە کە لە ڕێوڕەسمێکی زۆر شاهانەدا بە بەشداری زۆرێك لە کەسایەتیەکانی جیهان بەڕێوە دەچێ. پێدانی ئەم خەڵاتە کە بێجگە لە وەی کە سەربەرزیە بۆ کەسی زانا خۆی و شانازیە بۆ وڵاتەکەی ومرۆڤایەتی، ئەو زانایە بڕێ پارەی باشیش وەردەگرێ. لە راستیدا ئەم خەڵاتە بۆ ئەوە نیە کە ئەو کەسە ئیتر لە گەڕان بەدوای چارەسەری کێشەکانی بوارەکەی خۆیدا بوەستێ و بڕوات سود لەو شانازی و پارەیە وەربگرێ کە پێی بەخشراوە. بەڵکو کەسانی خەڵاتکراو بەکارەکانیان دەزانرێت و بەو شێوەیە هاندەدرێن هەتا باشتر کاربکەن لە بوارەکانی خۆیانداو ببنە نمونەیەك بۆ هەستانەوەو دروستکردنی کەسایەتی تر لە جیهاندا، وە باشتر پەرە بە کارەکانیان بدەن لە پێناو ژیانێکیباشتردا بۆ مرۆڤایەتی. زۆرێك لەو داهێنەرانە لەبواری دەرمان، فیزیك، کیمیا، وێژە، بواری ئاشتیدا پێشەنگن، بۆیە شایانی ئەو خەڵاتە گەورەن.

من پێش چەند ساڵێك بابەتێکم نوسی لەسەر داهێنەرانی کوردستان کە دەتوانن لەم لینکەدا بیخوێننەوە:
https://www.facebook.com/abdula.tofiq/posts/592650344082543
بۆیە ئێستاش خۆزگەمە کە داهێنەرەنی کوردستان بیانتوانییا بەقەدەر ئەو پارەیەی کە وەریانگرت بیانتوانیبا داهێنانیان بکردایە، بۆئەم قەیرانەی کوردستان. بەڵێ کام لەوداهێنەرانە توانی تەنها یەك کێشە لە هەموو کێشانەی کە کوردستان تیایدایە چاەسەری بۆبدۆزێتەوە، هەتا بڵێین بەڕاستی شیاوی لەوە زیاتربوون. یان ئەوە هەر لەسەرەتاوە دیاربوو کە بەشێكبوو لەگەندەڵیەکانی ئەوکاتەی بەرپرسانی کوردستان، بۆیە هەموو دەنگی ناڕەزاییەك بەرزبوەوە، کە ئەو هەموو پارەیە بەرە کوێ ئۆغریکرد، ئێستاش کەس نیە لەو بابەتە ئاوڕبداتەوە.
هەندێ زانیاری لەسەر ڕۆژی نۆبڵ: نۆبڵ ناوی (ئەلفرێد نۆبڵ)ە. لە ساڵی 1833لە ستۆکهؤلم پایتەختی سوید لە دایك بووە. ئیمانوێڵی باوکی نۆبڵ ئەندازیار دەبێ. دایکی (ئەندریتێ) لە خانەوادەیەکی دەوڵەمەند دەبێ. باوكی نۆبڵ لەبەر ئەوەی کە کۆمپانیاکەی ئیفلاس دەکات ڕوودەکاتە وڵاتی ڕوسیا بۆ کارکرد. پاش چەند ساڵێك دەگەڕێتەوەو تەواوی خانەوادەکەی لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ ڕوسیا و لەوێ زۆربەیان کاردەکەن و باری ژیانیان باشتر دەکەن. نۆبڵ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بە پێنچ زمان قسەدەکات ( سویدی، ڕوسی، فەرەنسی، ئەڵمانی، ئینگلیزی).

باوکی نۆبڵ دەنیرێت بۆ فەرەنسا بۆ خوێندن هەتا فێری بواری کیمیا ببێت، لەوێ مامۆستا و داهێنەرێکی باشی لێدەردەچی لەو بوارەدا پێشدەکەوێ، دەگەڕێتەوە بۆ سوید و ئەو مادەیەی کە دەیدۆزێتەوە
بۆ بەکارهێنانی تەقاندنەوەی بەردەکاندا بۆ درستکردنی تونێلەکان، ئەوکاتە زۆر زیان بەخشدەبێ و زۆر لە کرێکارەکانی دەبنە قوربانی، بەڵام پاشان ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات و دینامتەکە دەدۆزێتەوە، ئەم دینامیتە چەندین وڵات سودی لێوەردەگرن و بۆ کارگەو کۆمپانیاکانیان سودی لێوەردەگرن و لە بیست وڵاتەوە داواکاری دەبێ. هەتا ئەمڕۆش لە زۆر وڵاتای جیهاندا کۆمپانیاکانی نۆبڵ کاردەکان و سودەکەی بۆ کەسو کارەکەی ماوەتەوە.

نۆبڵ لە وەسیەتەکەیدا دەڵێ ساڵانە لە داهاتی کۆمپانیاکانمان پارەیەك تەرخان بکەن بۆ ئەو مرۆڤانەی کە گۆڕانکاری و پێشخستن دەکەن لە هەندێ بواری تایبەتدا.
مۆبڵ لە ١٠ مانگی ١٢ی 1896 دا لە سان ڕێمۆ لە ئیتالیا کۆچی دوای دەکات.
ئەلفرێد نۆبڵ شانازیەکی گەورەیە بۆ وڵاتی سویدو تەواوی جیهان کە لە پێناو گەشەسەندنی مرۆڤایەتیدا ژیانی خۆی تەرخانکردو سەروەتی خۆی دەبەخشێ بە تواناسازی. ئەمەش وایکردوە کە ساڵانە لەو ڕۆژەدا بە سەدان دانا و زانای جیهانی لە سویددا کۆدەکاتەوە. نمونەی داهێنەرانی ڕاستەقینە هەر زۆربێت بۆ مرڤایەتی. ئیتر تۆش وەك خوێنەر هەستی خۆت چۆن دەبینی کە لەسەر داهێنەرانی کوردستان دەبیست.

سەرکەوتوبن

https://www.facebook.com/abdullatawfik/posts/1941819949375898:0

www.warzshidaruni.com