ئامادەبووانى ئێستا 138 میوان

ئایا تەنها ڕەخنەیەك هەموو ستایشەکانت لەناو دەبات

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

ئایا تۆ لەوانەی کە ئەگەر تەنها ڕەخنەیەكت ئاراستەکرا، ئیترهەموو ئەو ستایشانەی کە لێتدەکرێ لەناو دەچێ؟ ئارامبە، تۆ بە تەنها نیت و ئاساییە¬.
ئەم باسە ئەوە دەگەیەنێت کە ئێمە هەرچەندە بەردەوام لە ستایشدا بژین، کەسێکی سەرکەوتوبین لە هەندێ بواری ژیاندا و خۆمان بە توانا بزانین لە بەریەکەوتنەکاندا، بەڵام هێشتا ئەو وشانەی کە ڕەخنە ئامێزن لە ناوماندا دەمێنێتەوە. وەك دەڵێن ڕەخنە کێشی زۆرە بەڵام ستایش ئاسانە.
لاری داڤیدی بەناوبانگی ئەمریکی کە نوسەرو کۆمید و ئەستێرەی تیڤی یە. ڕۆژێك لە یاریگایەکدا زومی کامێرای تیڤی لاری داڤید دەهێنێتە پێشەوە، کاتێك کە نزیکەی ٥٠هەزار ئامادەبوو داڤید دەبینن، هەموو هەڵدەستنە سەرپێو چەپڵە لێدەدەن و دەڵێن: خۆشمان دەوێی.
ئەم کارە بۆ داڤید زۆر چاوەڕوان نەکراوبوو، بۆیە داڤید لە دڵەوە هەستێکی زۆر خۆش وەردەگرێ. دوای تەواو بوونی یاریەکە و هاتنە دەرەوەی خەڵکەکەو داڤید، داڤید کەسێك دەبینێ بەسەیارەکەی بەرەو ڕوویدێت و چامی ئۆتۆمبیلەکەی دەکاتەوە و بە داڤید دەڵێ: تۆ زۆر بێکەڵکیت.
داڤید خۆی دەیگێڕێتەوە کە هەموو ستایشەکان ووندەبن و تەنها شتێك لە مێشکی ئەودایە بیر لەو ووشانە دەکاتەوە کە بۆچی ئەو پیاوە ئەوەی بەو ووت.
ڕەنگە زۆربەمان لەم شێوەبین، بەڵام دەکرێت کە ئێمە لەو بارەیەوە تەکنیکی پ.د. لاش/ ئێریك ئونیستۆڵ بەکاربهێنین، کە بەم شێوەیە:
_ ئایا شتێك هەیە لەم ڕەخنەدا؟
_ ئەگەر هەیە، ئەو شتەی باشبوو چی بوو کە تۆ زانیت. هیچ شتێك نابێ توڕەت بکا بەڵکو بەپێچەوانەوە، سوپاسگوزاربە، ئەگینا تۆ لەوانەبوو شتێكت بیربچوایە.
_ ئەگەر نییە. کەواتە ئێوە دوو بۆچونی جیاوازتان هەیە، ئەمیش لە بنچینەوە نابێ توڕەبوون دروست بکات، . لەبەر ئەوەی تۆش ئەوەت دەوێ کە هەموو کەس وەك یەك بیربکاتەوە.
هەوڵبدە بەردەوامی بدە بە کارە باشەکانت، چارەسەری کێشەکانیش لە دۆزینەوە هۆکارەکانەوەیە.
سەرکەوتوبن
www.warzshidaruni.com
https://www.facebook.com/abdullatawfik/