CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 59 میوان

ئاگاداربە، زۆربەمان بەهەڵە پشو دەدەین

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

لە نوێترین لێکۆڵینەوەی دەروونیدا لە ئەمریکا ئەوە خرایە ڕوو کە زۆرینەی مرۆڤەکان بەهەڵە پشوو دەدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە مرۆڤەکان ڕۆژانە دەیانەوێ کە بۆ ماوەیەکی کەم کە نزیکەی ٣٠- ٦٠ خولەك پشو بدەن. لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە کە لەو ماوە کەمەدا مرۆڤ زیاتر مێشکی چالاك دەبێ و بیرکردنەوەی زۆر سەرقاڵتری دەکات، بەمەش مێشك هیلاکتر دەبێ لەوەی کە پشو بدات، بەڵێ بەتایبەت لەم دۆخەناهەموارەی کوردستاندا.

ئەم لێکۆڵینەوەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مرۆڤ پێویستی بەو پشوە کەمە هەیە، بەڵام بەڕێگایەکی تەندروست و بە ئاگایانە هەتا بە پشوی دەروونی و جەستەیی ناوببرێت.

ئێمە لە ڕاهێنانە دەروونیەکاندا هەمیشە باسمان لەوە کردووە کە پشو دەبێ تەندروست و بەئاگایان بێت. مەبەست لە پشوی تەندروست و بەئاگا ئەوەیە کە لەو کاتەدا تۆ دەتەوێ پشو بدەیت، دەکرێ چاوەکانت دابخەیت و بەئارامی دابنیشی یان پاڵکەویت. پاشان چەند هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژیت و لەکاتی هەناسە دەرەوەتدا دەکرێ کە ئەو هەستەت بۆبێت کە تۆ تا بێت خاوتر دەبیتەوەو دەخزێیتە ناو هێمنی و ئارامیەوە. بۆ ئەوەی کە تەرکیزت نەڕوات بۆ بیرکردنەوەکانی دەرەوەت و دیسانەوە سەرقاڵ نەبیت پێیانەوە، دەکرێ بیر بکەیتەوە کە تۆ چۆن هەناسە دەدەیت. چۆن هەناسە هەڵدەمژیت و بۆ کوێ دەڕوات هەناسەت. چۆن هەناسە دەدەیتە دەرەوە و چەندی پێدەچێ هەتا هەناسەیەکی پاك هەڵدەمژی. هەست بکە کە ئەو هەناسەیەی کە هەڵیدەمژی دەڕوات بۆ هەموو مولولەیەك و دەمارێکی کۆئەندامەکانی لەشت، هەتا پڕ دەبی لە ئۆکسجینی پاك، کاتێکیش کە هەناسە دەدەیتە دەرەوە هەموو پۆخڵەواتێك بەهۆی هەناسەتەوە دەڕواتە دەرەوەو بەم شێوەیە خۆت تەواو تەندروست ڕادەگریت. پاشان بۆ ماوەیەکی کەم هەناسەت بژمێرە، بەڵام هەناسەی هێمن بدە. ئەگەر تەواو خاوبویەوە و مێشک و جەستەت بڕیان نەکرد کە لە تۆوە قسە وەربگرێ، ئەوکاتە دەتوانی خۆت بدەیت بەدەستیەوەو بەئارامی کەمێك بخەوە. ئاگاداربە کە لە ٣٠- ٤٥ خەلەك زیاتر خەوتن لە ناوەڕاستی ڕۆژدا لەوانەیە ببێتە تێکجونی خەوی شەوت.

تۆ دەتوانی بۆ ئارامبوونەوە و پشویەکی باشتر هەمیشە سەردانی مالپەڕی وەزشی دەروونی یان بەرنامەکانم لە یوتوبدا بکەیت و لەوێدا زۆر بەرنامەو پڕۆگرامی تێدایە کە لەوانەیە یەکێك لەوانە ببێتە هۆی باشترکردنی تەندروستیت.

نوێترین هەواڵیش کە لە ڕێگەی هەندێ هاوڕێی خۆشەویستەوە کە لەبواری دەروونیدا کاردەکەن، ئاگادار کرامەوە کە نزیکەی بیست هەزار کەس لەم ساڵانەی دوایدا لە کوردستان جۆرێك لە جۆرەکانی ڕاهێنانە دەروونیەکان پەیڕەو دەکەن و زۆربەیان گوێیان لە پڕۆگرامەکان گرتووە. ئەمەش زۆر دڵخۆشانەیە کە بەم جۆرە ڕاهێنانە دەروونیەکان بە هاوکاری دۆستانمان کە کوردستانەوە پەرەی پێدەدرێت. لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە ئاڵۆزە و چەندین قەیران بەدوایدا هاتووە، هیوداری تەندوستی باش بۆ هەموو تاکێکی کوردستان دەخوازم

سەرکەوتوبن www.warzshidaruni.com https://www.facebook.com/abdullatawfik/

https://www.facebook.com/abdula.tofiq/