CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 72 میوان

سەردەمی ژیریە یان نەفامی

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق
هەرگیز پرسیارت لەخۆت کردووە کە ئەمە چ سەردەمێکە ئێمە تیایدا دەژین؟
داعش دونیای سەرقاڵ کردووە کە پلانی کاری تیرۆریستیترە، بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا دێتە دەرەوە، بە ملیۆنەها کۆچدەکەن و خاك و وڵاتیان جێدەهێڵن، توندوتیژی لە زیادبوندایە، ژینگە تێكچووە و هەتا بێ زیاتر توشی شێرپەنجە دەبن، گەنجان بێکار و ئابووری شێواوە، وڵاتانێکی زۆر هەڕەشەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکەن، هەتا بێ خڵك و گروپ خۆیان جیادەکەنەوەو ئێمەو ئەوان زیدیکردووە. هەندێ سەرۆك بەرەو دیکتاتۆریەت دەڕۆن و لە بانگەشەکانیاندا خەڵکەکەیان زیاتر بەرەو نائارامی دەبن بۆ دواڕۆژ. کاتێك ئەمجۆرە بیرکردنەوانەم بۆدێت موجڕك بە جەستەمدادێت.
سەرەڕای ئەم بیرکردنەوانەش هێشتا دوو بەش دەبینم لەم شتانەدا، ئەوانیش (بەشی ژیرو و بەشی نەفامیە).
ژیری دەڵێ:
ئەگەر من و تۆ بکەوینە ناو ڕوداوێکەوە کە تەقینەوە و کاری تیرۆریستی بێت، ئەو ئەگەرە زۆر بچوك و کەمە. ئەوەندە کەمە کە ئەگەر بە پێوەربێت ئەوا نەدەبوایە کەمترین ترس و دوودڵیمان هەبوایە بەرامبەر ڕوداوی لەو شێوە. بۆچوون و ترسیتر هەیە بەلام زۆر کەمە.
نەفامی دەڵێ:
ئەو ترسە باوو ناسراوانەی کە هەن ئاساین، وەك ئەو مەترسیەی کە ئێمە لە ئۆتۆمبیلێکدا دانیشتبین و خێرا لێبخوڕین و پێچێك بکەینەوە، بێ ئەوەی بیربکەینەوە لە مەترسی ڕووداوی جۆراو جۆر کە ئەگەری زۆرە. بەڵام لە میشکماندا نەناسراوە بۆنمونە ڕوداوێك تیرۆریستانە بێت چونکە ناتوانین جیایبکەینەوە یان بڕوای پێبکەین، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە تەنها بیرلێکردنەوەی تۆبۆی دووچاری خەو زڕانیش ببیت لە دوودڵیدا.
ژیری دەڵێ:
ئێمەی مرۆڤ لەیەکتر دەچین هەر لە مێژەوە هەتا ئێستا هەرگیز بە باشی لەیەکتر نەگەشتوین. سەرەڕای ئە هەموو ڕووداوە نەرێنیانە هێشتا شتەکان بەڕیگای خۆیدا دەڕوات.
نەفامی دەڵێ:
ئەوە دونیا ئاخر نزیکە و هەمووشت تێكچووە، بۆیە تەنها شتێك کە بیکەین بۆ وەستانی ئەوەیە کە یەکتری ڕەخنە باران بکەین و گروپ و ڵاتانیتر ببەسینەوە و دایانبڕین لە جیهان.
کاتێك شتەکان سروشتێکیان تیادایە کە بەرەو نەفامیمان بەرێت و دواڕۆژمان تاریك بکات، ئەو کاتە ئێمە پێویستمان بەوە هەیە کە ژیری زیاتر بەکار بهێنین.
ئەوە زۆر ڕاستە کە زۆربەمان بەئاسانی دەکەوینە بارێکی نائارامەوە لەبەر ئەو هەموو ڕوداوە ترسناکانەی کە لە دەرەوە ڕوودەدەن، دەبێتە هۆی نەفامیمان، ئەوە کارێکی سروشتیە لەبەر ئەوەی لە جنەکانماندا هەیە. بیرکردنەوە لە دواڕۆژ هەمیشە جۆرێك ترسمان پێدەدات ئەگەرچی بۆ ماوەیەکیش دونیا ئاشتی و تەبایبێت، ئێمە ئەوکاتەش دەڵێین کە ئەوە بۆ ماوەیەکی کاتیە و هاکا شتێك ڕوویداو هەموو شتە جوانەکانی تێکدایەوە. چەندە بمانەوێ کە چۆنبین بەڵام بیرکردنەوە لە شێوەکانی کۆتایبوونی دونیا هەر لە د ن ئا ماندا هەیە. هەروەك چاوەڕوانبون لە قەیرانی ئابووری یان ترس و چاوەروانی لە لەدەستادانی کەسانی نزیکت.
بەڵام ئایا ئێمە دەمانەوێ کە بەرەو ژیانێکی باشتر بڕۆین، ئەوکاتە بینینی بەردەوامی ئەو هەورە ڕەشەی داهاتوومان یەکناگرێتەوە لەگەڵماندا. بەڵێ بەردەوام هەوی ڕەش هەیە بەڵام ئەگەر چاوبگێڕیت ئاسمانی ڕوونیش دەبینی. شتەکان وەك خۆیان ببینە بەڵام لەو خراپتری مەکە. ئەوە تەنها نەفامیمانە کە تەنها تەرکیز دەخاتە سەر یەك بەشیان، ئەگەر بەشە باشەکەبێت یان خراپەکەیان. بەڵام ژیری هەردوو بەشەکە دەبینێ لەهەمانکاتدا، وە وادەکات کە ژیری سەرکەوێ بەسەر نەفامیدا بۆ ئەوەی ئەم کاتە باشترین کاتبێت لە ژیانت.
سەرکەوتوبن
https://www.facebook.com/abdullatawfik/
www.warzshidaruni.com