CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 173 میوان

Affirmationده‌سته‌واژه‌ به‌خۆدان

 

 

زۆربه‌مان فێربووین که‌ ئه‌گه‌ر لاوازبوونێکی ده‌روونی‌ یان ئه‌ندامێکی له‌شمان که‌وته‌ به‌رنه‌خۆشیه‌ك ئه‌وکاتانه‌ پڕی ده‌بێت له‌ سکاڵاو هه‌ڵچون و ده‌سته‌واژه‌ی خراپ به‌خۆدان، وه‌ك ( من هه‌رگیز باش نابمه‌وه، ئه‌مه‌ نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیداره‌ ڕووی له‌ من کردووه، که‌س منی خۆش ناوێت، هه‌موو ڕۆژه‌کان وه‌ك یه‌کن بۆ من، من فێری هێچ نابم، من هه‌میشه‌ شکست ئه‌هێنم، بڕوام به‌که‌س و خۆم نه‌ماوه، ئیتر هه‌رگیز دڵخۆش نابم..... تاد).

 

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بیرێك له‌م ده‌سته‌واژانه‌ بکه‌ینه‌وه‌ هه‌ست ئه‌که‌ین که‌ ڕه‌شبینیه‌ك هه‌یه‌ له‌و که‌سانه‌دا که‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌سته‌واژانه‌ به‌خۆیان ئه‌ده‌ن. ئه‌وان زه‌بروزۆنگ و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ خۆیان به‌کار ده‌هێنن. ده‌سته‌واژه‌کان له‌ کۆمه‌ڵێك قسه‌ پێك دێت که‌ مرۆڤ خۆی بۆخودی خۆی ڕێك ده‌خات و به‌ دوباره‌و چه‌ندباره‌ کردنه‌وه‌یان که‌سه‌که‌ هه‌ستێکی وای له‌لا دروست ئه‌بێت که‌ ئه‌و قسه‌و ده‌سته‌واژانه‌ ڕاستن که‌ به‌خۆی ووتووه.

 

ئێمه‌ که ‌ده‌مانه‌وێت هه‌میشه‌ ڕاهێنان به‌ باشی به‌ ده‌روونمان بکه‌ین، پێویسته‌ ئه‌و جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌ خراپانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆکاری پێدانی ده‌سته‌واژه‌کان به‌ ئاگایانه‌ بیان گۆڕین به‌ باش. هه‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌کی خراپدا پێش ده‌ربڕینیان ئێمه‌ کۆنتڕۆڵیان بکه‌ین و به‌ئاگابین له‌ کاریگه‌ریان.

 ‌ (ئه‌فیرماشون) جۆرێکه‌ له‌ ڕاهێنانی ده‌روونی که‌ تۆ ئه‌توانی ڕۆژانه‌ په‌یڕه‌وی بکه‌یت، بۆ به‌هێزکردنی ده‌روونت و زاڵبونت به‌سه‌ر لایه‌نه‌ خراپه‌کانی خۆتدا له‌ کاتی بیرکردنه‌وه‌و  ده‌سته‌واژه‌دان به‌ خۆت.

فێربوونی ئه‌م ڕاهێنانه‌ هه‌روه‌ك هه‌ر ڕاهێنانێکی تر پێویستی به‌ کات و ئارامی و بڕوا به‌ کاره‌که‌ هه‌یه و هیچیتر. بۆ ئه‌وه‌ی بزانی که‌ چی ده‌ڵێیت به‌ خۆت‌ باشترێکه هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌‌ که‌ تۆ به‌ به‌رنامه‌ ده‌سته‌واژه‌کانت ئاماده‌ بکه‌یت. بۆ نمونه‌ نوسینه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی باش له‌سه‌ر کاغه‌زێك و هه‌ڵواسینی به‌ شوێنێکی به‌رچاودا بۆ خۆت، چه‌ند جار خوێندنه‌وه‌ی له‌ به‌ به‌یانی و ئێواران و پێش خه‌وتندا.

بۆ نمونه‌ تۆ ئه‌توانیت بنوسیت:

- هه‌مو ڕۆژێك بۆ من ڕۆژێکی نوێیه‌و فێری شتی نوێ ده‌بم تیایدا.

- ئه‌مڕۆمن دڵخۆشترین که‌سم و هیچ شتێك ناتوانێت ئارامیم بشێوێنێت.

- من له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا پێده‌که‌نم و وزه‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گرم لێیه‌وه.

- ئه‌مڕۆ ته‌ندروستیم زۆر باشتره‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردو.

- من خه‌ڵکم خۆشده‌وێت و ئه‌وانیش منیان خۆشده‌وێت.

- من که‌سێکی گرنگم بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌م و مرۆڤایه‌تی.

- من که‌سێکم که‌ که‌سێك نیه‌ له‌ من بچێ، من شانازی به‌خۆمه‌وه‌ ئه‌که‌م.

- من هه‌میشه‌ به‌ئاگام له‌وه‌ی که‌چی ده‌ڵێم و په‌رپرسیارم له‌وه‌ی که‌ ده‌یڵێم.

-  من........................

- من.........................

- من...........................

 

ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ هه‌مومان گونجاوبێت، تۆش ده‌توانیت زیاتر بنوسیت له‌م باره‌وه‌‌و بۆ خۆتی بخوێنیته‌وه‌ هه‌تا ده‌چێته‌ ناو بێئاگایت و له‌وێدا شوێنی خۆی ده‌گرێت. ئیتر تۆ ئۆتۆماتیکی خۆی ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی باش له‌ناوتا پرۆگرام ئه‌بێت و له‌کاتی پێویستدا به‌کاریان ده‌هێنیت.

 له‌بیرمان نه‌چێت که‌ هه‌موشت له‌ ژیانی مرۆڤدا ڕاهێنانه. زۆ جار ئێمه‌ به‌خراپ ڕاهێنانه‌که‌ ده‌که‌ین بۆیه ئاکامی خراپی لێده‌بێته‌وه‌و توشی شکست و ناڕه‌حه‌تیه‌ ده‌روونی و فیزیکیه‌کان ئه‌بین.

‌هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ خۆ نوێکردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌ربوارێکی ژیاندا بێت. بۆیه‌ له‌م بواره‌شدا ده‌بێت هه‌مومان بۆ به‌هێزبونی ده‌روونمان ئه‌م جۆره‌ شێوازانه‌ تاقی بکه‌ینه‌وه. من گرنتی ئه‌ده‌م که‌ گۆڕانکاریه‌کی باش له‌تۆی به‌ڕێزدا ڕووئه‌‌دات.

 

سه‌رکه‌وتوبن............

 

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.">ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

www.warzshidaruni.com 

له‌ ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق

 پسپۆری ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان