CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 51 میوان

ده‌رونناسی

ئەوەی دەیڵێی با ئەرێنی بێ

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

دەگێڕنەوە، ڕۆژێك قەشەیەكی کاتۆلیکی بانگدەکرێت کە سەردانی نەخۆشخانەیەك بکات بۆ کلینیکی دڵ، بۆ ئەوەی هەندێ شتی دینی بخوێنێت بەسەر یەکێك لە نەخۆشەکاندا کە لە سەرەمەرگدایە. قەشەکە بە هەڵە دەچێتە لای نەخۆشێکیتر کە لە نزیك ئەو

بەم شێوەیە پشویەی تەندروست بدە

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی
ئایا وشەی پشوو لای تۆ ئەوە دەگەیەنێە تۆ ڕۆژێك نەڕۆیتەوە بۆیان دانیشیت و چایەی گەرم بخۆیتەوە؟ یان جگەرەیەێشی؟ یەمێك بۆی ڕێی؟ ئەی بیەتەوەە پشویەی باش و تەندروست چۆنە؟

چ گۆڕانکاریەك لە خۆتا دەکەیت لە ساڵی ٢٠١٤ دا؟

 

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاھێنەری دەروونی: بەلای زۆربەمانەوە کات لە خۆیەوە دەڕوات، تەنانەت بێئاگاین لە گەیشتنمان بەو ئامانجانەی ھەمانبووە کە بێنە دی لەم ساڵەی کەوا خەریکە ماڵئاوایی لێدەکەین. بایەخدان بەوەی کە ئێمە چی ئەکەین و چۆن ببینە کەسێکی باشتر و گەشە بدەین بە کەسایەتیمان و تواناکانمان باشتر بەگوڕبکەین بۆ خزمەتی خۆمان و مرۆڤایەتی، وە لە ھەمووشیان گرنگتر ئەوەیە کە ئێمە چیمان دەوێ و بە چ ڕێگایەک دەیگەینێ، وە ڕۆڵی خۆمان بزانین لە ژیاندا.

لە بیرکردنەوە ئەرێنیەکانتا بژی

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

1/4/2014

بەپێی زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان وا دەردەکەوێ کە مرۆڤ بەزۆری لە بیرکردنەوە نەرێنیەکان دەژی. هێزی بیرکردنەوە نەرێنیەکان زۆر لە بیرکردنەوە ئەرێنیەکان بەهێزترن و مێشك ڕایدەکێشێ بۆ خۆی. لە هەمانکاتیشدا بیرکردنەوە نەرێنیەکانمان وزەیەکی زۆرمان لیدەبەن و تووشی

ئاگرو مێدیتاشون

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی
زۆرجار مرۆڤ دەکەوێتە ناو سەرنج و تێبینیەکانیەوە کە بۆچی هەندێجار بەرامبەر مرۆڤەکان لەکاتی مێدیتاشونکردنیاندا مۆمێکی داگیرساو یان ئاگرێك دەبینرێت. ئەگەر بەوردی و کەمێك کات بدەین بەخۆمان بۆ بیرکردنەوە ئەوا دەزانین کە ئاگر مانایەکی گرنگتری هەیە لەوەی کە بەو سادەییە تێیبڕوانین.

ڕاپۆرتێك لەسەر کۆنفرانسی بەهارەی ڕاهێنانە دەروونیەکان ڕۆژانی ١٥و١٦ -٣-٢٠١٤ دا لە سوید

هەموو ساڵێ لە مانگی ٣ دا زانکۆی سکاندینافیای نێودەوڵەتی بۆ بواری ڕاهێنانە دەروونیەکان کۆنفرانسی بەهارەی خۆی دەبەستی، لە شاری ئۆرۆبرۆ لە وڵاتی سوید. بۆ ئەم مەبەستەش ڕاهێنەری دەروونی کورد مامۆستا عەبدوڵا تۆفیق وەك باڵویزی زانکۆی سکاندینافیای نیودەوڵەتی بۆ کوردستان، لە زۆربەی ئەم کۆنفرانسانەدا بەشدار دەبێت و ڕاپۆرتی تایبەتی لە سەر چۆنیەتی کارکردن لە سەر ڕاهینانی

زووتر لەخەو هەستە و بەئاگایت بەهێزترکە!

٢٠/١١/٢٠١٣
عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

هەر لە سەردەمی کۆنەوە مرۆڤەکان بەیانیان زوو لەخەوهەستاون و درکیان بەوە کردووە کە زوو لەخەوهەستان تەندروستی و خەیر و هۆشیاریان پێدەبەخشێ. لێرەدا مەبەست ئەوە نیە کە زوو لەخەوهەستان ئەوە بگەیەنێت کە مرۆڤەکە بتوانێ کاتێکی زۆرتری هەبێ بۆ کارکردن و پلاندانی لە ڕۆژەکەیدا، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە کە مرۆڤ کاتێکی هەبێ لە گەڵ خودی خۆیدا بۆ ئەوەی کە هیچ شتێك نەکات. لەو کاتە زووەی بەیانیدا تەنها هەست ( بە ئارامی،سەربەستی، وەستانی هەموو شتەکان، تاریکی، بێدەنگی، تەنهایی و بەئاگابوونی خۆی) بکات، بۆیە لەو کاتەدا نوێژکردن و زکرکردن و مێدیتاشون زۆر گونجاوو لەبارە.

هەندێ هۆکاری باش بۆ ڕاهێنانکردن بە دەروون

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

لە پشت هەر کارێك کە مرۆڤ خۆی پێوە سەرقاڵ دەکات و ڕۆژانە کاتێکی بۆ تەرخان دەکات، بێگوومان هاندەرێك هەیە. هەندێجار هاندەرەکە دەرەکیەو کەسەکە لە پێناو دەوروبەرەکەی، ئەو کارانە بە ئەنجام دەگەیەنێت کە لەوێدا جگە لە ماندووبوون و دڵتەنگی هەست بە وەرگرتنی وزەو خۆشی ناکات. بەڵام هەندێجاریش کەسەکە لەناویدا تاودانێك و هاندەرێكی مەزن هەیە بۆ کردنی کارەکەی، کە لەم بارەیاندا کۆمەڵێ کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەسەکە بەجێدەهێڵێت، لەبەر ئەوەی خواستی داواکردن بۆ ئەو کارە لەلایەن خۆیەوەیەتی و هیچ فشارێکی دەرەکی نیە.

ڕاهێنانێكی دەروونی بۆ هۆشیارکردنەوەی بەئاگایت

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی: زۆربەمان لەبەر زۆری بیرکردنەوەکانمان کاتی ئەوەمان نیە و لەبیرمان دەچێ کە لەو کاتەدا بژین کە ئێمە تیایدا دەژین. لە ئێستادا ژیان ئەگەر چی پڕۆسەیەکی سروشتیەو سەرچاوەیەکی نادیارە لە دەروونماندا و لە بێئاگایماندا خۆی مەڵاس داوە، بەڵام ئێمە زۆرکەم بیر لەوەدەکەینەوە کە ئەو سەرچاوە گرنگە بە ئاگایانەو لە ژێر دەستەڵاتی خۆماندا بەکاربهێنین و هۆشیارانەتر مامەڵە بکەین.

لێکۆڵەرەوان بۆ مێدیتاشون چی دەڵێن؟

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

.ئێمە زۆر جار لەناو بابەتەکانی ڕاهێنانە دەروونیەکاندا باس لە ڕاهێنانی مێدیتاشون دەکەین، لەبەر ئەوەی مێدیتاشون بەشێکی گرنگی لایەنی رۆحی مرۆڤەکانە
مێدیتاشون تەنها کردەوەیەك یان ڕاهێنانێك نیە بۆ کات بەسەربرن و خۆشی بێت. لێکۆڵینەوەکانی مێشك ئەوەیان بۆ ڕوونکردوینەتەوە کە کردنی مێدیتاشون بە شێوەیەکی ڕێکوپێك و ڕۆژانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سترێس، تەندروستیەکی باشتر و زیاترکردنی تەرکیز.

بەم ڕاهێنانە ئاسانە کۆنتڕۆڵی خەیاڵ ڕۆشتنت بکە!

خەیاڵ ڕۆشتن کێشەیەكە کە زۆر جار کەسانی گەنج یان خاوەن کێشە جیاجیاکانی ژیان دووچاری دەبنەوە. ڕەنگە هۆکارەکان زۆربن، بەڵام ئەوە ڕوونە کە لەم سەردەمەی ئێستاماندا مرۆڤەکان زیاتر دووچاری خەیاڵ ڕۆشتن دەبنەوە کە بەشێوەیەك کاری نەرێنی لە خوێندن، لایەنە کۆمەڵایەتیەکان، کارکردن و تەندروستیش بەشێوەیەکی گشتی کردووە. بۆ ئەوەی لەم کێشە دەروونیە ڕزگارمانببێت دەتوانین بەشێوەیەکی ئاسان لەگەل خۆماندا کار بکەین. ئەوەی لێرەدا گرنگە تەنها ئارامگرتنە لەگەڵ هەوڵداندا کە لە ئێستادا بژیت.