CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 51 میوان

ده‌رونناسی

ڕاهێنانی دەروونی وەك هاوکاری و پشتیوانیەك بە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنچە

ڕاهێنانی دەروونی وەك هاوکاری و پشتیوانیەك بە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنچە لەسەر سی دی/ دەنگ
لەلایەن پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان
عەبدوڵا تۆفیق لە سوید

سەرکردەیەکی سەرکەوتو پێویستە ئازابێ، زیرەك بێ و بڕوای هەبێ ... درامای شاژنی چانسی

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی
کەسانێكی زۆر هەموو ئێوارەیەك بەدیار کەناڵی کوردسات بۆ تەماشاکردنی زنجیرە درامای شاژنی چانسی دادەنیشن و زۆر سەرنجڕاکێشانە دەچنە ناو بەسەرهاتەکانەوە. ئەگەر چی من بۆ خۆم لەسەرەتاوە زۆر لەو زنجیرانەم لەدەست چوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هەستمکرد کە تابێ ڕۆ ئەبمە ناو بەسەرهاتەکانەوە، ئێستا منیش یەکێکم لەوانەی ڕۆژانە دەیبینم. بەڵێ وانەی زۆر جوانی تیایە لەوانیش: ئازایەتی، زیرەکی، دینداری. بۆ من ئەم تایبەتمەندیانە هاوکار و پاڵنەر بوون بۆ نوسینی ئەم بابەتە لەبەر ئەوەی وەك مێژویش بۆمان دەگێڕێتەوە ئەگەر یەکێك لەو تایبەتماندیانە لە سەرکردەیەکدا کەمی هەبوو ئەوا لەئایندەدا شکست ئەهێنێ.

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق لە بەرنامەی بنەوشە +ڤیدیۆ

ڤیدیۆ: عەبدوڵا تۆفیق پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە بەرنامەی بنەوشەدا لە کوردسات پاش وتووێژێکی چەند خولەکی لەبەرنامەکەدا کارێکی پڕاکتیکی بۆ یەکەمجار ئەنجامدا، بۆ ئەوەی زۆر بەئاسانی دەروونی مرۆڤێك ئارامببێتەوە. تۆش بێبەش مەبە لەم ئارامبوونەوە. کلیك بکە بۆ بینینی فلیمەکە:

ئەگەر ئەتەوێ دڵخۆشیەکەت درێژخایەنبێ، ئەوا لەشت لەیاد مەکە!

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی:لەش و دەروون تەواوکەری یەکترن و مەحاڵە لەشێك بێ دەروون و دەروونێك بێ لەش بێ. بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ئەو دووبەشە پێویستە مرۆڤ ژیرانە مامەڵە بکات لەگەڵ خۆیدا.

عەبدوڵا تۆفیق و چۆپی مەجید لە کۆنفرانسی بەهارەی ڕاهێنانە دەروونیەکاندا لە زانکۆی سکاندینافیای نێودەوڵەتی لە سوید بەشداربوون

ئەم ساڵیش هەر وەك ساڵانی پێشو هەردوو ڕاهێنەری دەروونی کورد عەبدوڵا تۆفیق و چۆپی مەجید بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی ڕاهێنانە دەروونیەکانی جیهان و زانکۆی سکاندینافیای نێودەوڵەتیەوە پ.د.لاش ئێریك ئونستۆڵەوە بانگهێشکران بۆ بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی بەهارەی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە وڵاتی سوید لە ئۆرەبرو لە ١٦-١٧ ی ٣/ ٢٠١٣دا.
کۆنفرانسەکە بە بەشداری ١٧٠ پسپۆر و پزیشکی دەروونی و شارەزا لە بوارە جیاجیاکاندا وەك بواری دەروونی، بەریەكکەوتن، وەرزش و بازرگانی کۆنفرانسەکە بەڕێوە چوو.

بەئاگایی و نائاگایی

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی
تێبینی: ئەم نوسینەم لە کتێبی( خۆت بناسەو باشتر بژی) کە لەنوسینی خۆمە دەرمهێناوە، لەگەڵ هەندێ دەسکاری.
زۆرجار گوێمان لە ووشەی بەئاگایی و نائاگایی بووە بەتایبەت لە بواری دەروونناسیدا کە لەوێدا گرنگیەکی زۆری پێدراوە. ئەوەی شایانی باسە لە ڕاهێنانە دەروونیەکاندا بەشێکی گەورەی گرتووە، ئەویش لەبەر ئەوەی ئەوکەسانەی کە ڕاهێنانی دەروونی ئەنجام ئەدەن ئۆتۆماتیکی هەردوو بەشەکە بەشیوەیەکی پراکتیکی و ژیرانە بەکاردەهێنن.

سی دیەکی نوێی دەروونی

دیسانەوە لە سی دیەکی نوێدا پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان عەبدوڵا تۆفیق هەشت پڕۆگرامی دەروونی بۆ چارەسەری (دوودڵی، نائارامی، ترس و دڵەڕاوکێ و کەم خەوی) بڵاوکردەوە.

تۆش خۆت فێری خاوبوونەوە بکە

خاوبوونەوەی لەش و دەروون دەرمانێکی سروشتیە و لە گەڵ لەدایکبوونماندا وەرمانگرتووە. هەتا مناڵین باشتر دەتوانین ئەو توانا سروشتیە بەکاربهێنین و هەرکات بمانەوێ یان لەڕێگەی خەوتنەوە یان دانیشتن و قسەو پێکەنین و بیرکردنەوە لە شتێکی خۆش خێرا خاوببینەوە و بچینە باری پشوو. بەڵام کاتێك کە دەچینە قۆناغی گەنجی و هەتا گەورەترببین کەمتر بارمان بۆ دەرەخسێ کە خاوببینەوە هەتا وامان لێدێت کە ئەو توانا سروشتیە لە دەست بدەین و لەشیش و دەرونیشمان بیر ئەچێتەوە، تەنها کاتێ کەهەست بەناساغیەك ئەکەین ئینجا دەزانین کە ئێمە هەڵگری لەشێکین و دەرونێك هەیە کە بەڕێوەی دەبات. کەواتە هەر بۆیە پێویستە سەرلەنوێ خۆمان فێری خاوبوونەوە بکەینەوە. خاوبوونەوە پێویستیەکی گرنگە بۆ ژیان وە ئەگەر پشتگوێی بخەین لەشمان کاردانەوەی نەرێنی پیشان ئەدات، لەبەر ئەوەی خاوبوونەوە کۆمەڵێ کاریگەری ئەرێنی لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێ. خاوبوونەوە پشو خۆهێنانەوەت ئەداتێ، وزە پاشەکەوت ئەکات، بارێکی باشت بۆ ئەڕەخسێنێ هەتا باشر خۆت ببینی، کۆنتڕۆڵت بەسەر خۆتا هەبێ و کاربکەیتە سەر خۆت. کاتێ خۆت خاو دەکەیتەوە زۆرێك لە ماسولکەکانی لەشت خاو ئەبنەوە و بەدوایدا دەروونیشت خاو ئەبێتەوە هەتا ئارامیەك و دڵنیابوونێکی دەروونی هەست پێدەکەیت.
خاوبوونەوەی لەش و دەروون تەکنیکێکی کاریگەرە کە هۆرمۆن ڕژێنەکانی سترێس ڕادەگرێت. بۆئەوەی ڕاهێنانی خاوبوونەوە بکەیت کارێکی باشە ئەگەر زانیارییەکت هەبێ لەسەر لەش، کە لەکاتی سترێس بووندا چ گۆرانکاریەکی بەسەردادێت. ڕاهێنانی خاوبوونەوە وەك هەموو ڕاهێنانێکیتر پێویستە مرۆڤ بە ڕاستی وەریبگرێت و بەردەوامبێت لە کردنی ئەگینا سەرئەنجامێکی وا نادات بەدەستەوە. ڕاهێنانکردن واتە کاتدان بەخۆت هەتا فێری شتێك ببیت یان باشتر ببی لەو شتەدا. ڕاهێنانی خاوبوونەوە لەش و دەروون هیچ جۆرە شێوازێكی ناڕەحەت یان جوڵەیەکی خوازیار بۆ لەش داواناکات، بەڵکو تەنها ئەوەندەیە کە خۆت فێربکەیت و بتوانی ئەو خاوبوونەوەیە وەربگریت کە بۆت دێت. مرۆڤ هەتا زیاتر ئەم ڕاهێنانە بکات فێر ئەبێت زووتر خاوبوونەوەکە وەربگرێت و قوڵتر بڕواتە ناو خۆیەوە و دەروونی خاوئەبێتەوە و زیاتر لەناو ئەو خاوبوونەوەیەدا ئەمێنیتەوە. هەموو کەس ئەتوانێ خۆی فێری خاوبوونەوە بکات بەڵام ماوەی فێربوونەکە زۆر جیاوازی هەیە لەکەسێك بۆ یەکێکیتر. خاوبوونەوە کاریگەرێکی ئەرێنی بەرچاویشی هەیە لەژیانی ڕۆژانەدا کاتێ کە گرژی کاروباری ڕۆژانەمان ئەبێ. لەو کاتەدا مرۆڤ خێرا ئەتوانێ ئاستێك لە گرژبوون پێشکەش بکات کە بۆ ئەو ئاستێکی مامناوەندیە و دوای تەواوبوونی کارەکەی دەتوانێ خۆی بهێنێتەوە دۆخی ئاسایی. لەسەرەتاوە خاوبوونەوە کەمێك گرانی خۆی تیایە، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە ماوەی فێربوون جیاوازی هەیە لە نێوان مرۆڤەکاندا هەتا ئەو کاریگەریە ئەرێنیە هەست پێبکات. لەش و دەروونیش پێویستیان بەکات هەیە هەتا باری خاوبوونەوەی خۆیان بدۆزنەوە. بۆ نمونە لە بارێکی خاوبوونەوەی لەش و دەرووندا لێدانی دڵ و هەناسەدان لەسەر خۆ و بە جوانی لێدەدات، پەستانی خوێن نزمەو ماسولکەکان خاوبوونەتەوە. کۆ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەپێی پێویست وزەیان بۆ دەڕوات و سوڕی خوێن باشە. کاتێك کە خاو ئەبینەوە هۆرمۆنی ئیندۆرفین کە کاریگەری هەیە لەسەر مەزاج و هەست و تەواوی باری تەندروستیمان ئەڕژێتە خوێنەوە. خاوبوونەوە تەنها کارێكی فیزیکی نیە، بەڵکو بارێکە لەوێدا هەستەکانمان ئارامە. کاتێ کە هەردووك لە لەش و دەروون خاوبوونەتەوە هەروەك ئەوەیە کە لە خەوێکی قوڵدابین، لەشمان تەندروست خۆی ڕادەگرێ کە بەرگری لەشمان بەهێز دەکات و پڕۆسەیەك ئەبێ بۆ چاککردنەوەی بەشە شکاو خراپەکانمان.
سەرکەوتوبن www.warzshidaruni.com

خۆت بناسە

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی: ئێمە زۆرجار ئەبیستین یان ئەبینین کە کەسێك هەستێکی ناخۆش ژیانی بێزاری کردووە، کە ئەویش هەست کردنە بەوەی کە ئەو وەك کەسێك لەناو خەڵك و دەوروبەریدا نادیارەو کەس نایناسێ. بەهۆی ئەو هەستەیەوە خۆی دوورە پەرێز ئەگرێت لەهەموو تێکەڵاوبوونێك.

دەروون بەهێزبە کاتێك بێڕێزی هەست پێدەکەیت

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی: یەکێك لەو بەسەرهاتە تاڵانەی کە مرۆڤ هەندێجار ڕووبەڕووی ئەبێتەوە، ئەوەیە کە تۆ لەناخەوە وائەزانی کەسێك بەهەمان شێوەی تۆ کە ڕێزت گرتووە، ڕێزەکەت لێدەگرێتەوە. (ئەم نوسینەم وەڵامی چەند پرسیارێکە کە لێمکراوە و داوایان لێکردبووم بیکەمە بابەت).

سوپاس گوزاری بەشێکە لە بەختەوەری

چۆپی مەجید/ ڕاهێنەری دەروونی
ئێمەی مرۆڤ زۆربەی جار بێ ئاگاین لەو بەخشیشانەی کە خوای گەورە پێی بەخشیوین، کە ئەمەش وا دەکات زیاتر ڕەشبین بین بەرامبەر ژیان. یەکێك لەو هەڵانەی کە زۆربەمان ئەیکەین سەیرکردنی کەسانی دەوروبەرمانەو بەراوردکردنیانە بەخۆمان. ئەگەر هاتوو ئەو کەسانەی کە بەراوردیان ئەکەیت لەگەڵ خۆت لەتۆ باشتر بوون، ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ کەسێکی باش نیت. یان وابزانیت ئەگەر ئەوان باری ئابووریان باشتر بوو لە تۆ ئیتر ئەوان باشتر و دڵخۆشتر و