CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 59 میوان

بۆچی ژنان لە كاتی سێكسدا هەست بە ئازار دەكەن؟

ئەحمەد عەبدوڵا

ژنان لە كاتی سێكسدا هەست بە ئازار دەكەن و ئەمەیش هۆكارە بۆ دەركردنی دەنگ، چونكە بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكان چەندین هۆكار لەپشت ئازاری ژنانەوەن لە كاتی سێكسدا و ئەمەیش لە ژنێكەوە بۆ ژنێكی دیكە دەگۆڕێت.

 

ماڵپەڕی مەكتوب لە هەواڵێكدا ئاماژەی بە هۆكارەكانی پشت ئازاری ژنانەوە كردوە لە كاتی سێكسدا كە گرنگترینیان:

 

• گرژی (تشنوج)، لە ناوچە هەستیارەكانی ژندا، بەتایبەتی جومگەكانی نزیك ئەندامی زاوزێی و ئەمەش هۆكاری دروستبونی ئازارە، بەتایبەتی لە كاتی سێكس كردندا.

• وشكبوون، یەكێكی تر لە هۆكارەكانی دروست بوونی ئازاری ژنان لە كاتی سێكسدا دەگەڕێتەوە بۆ وشكی زێی ئافرەت، چونكە پێش دەستپێكردنی سێكس، زێ دەست بەدەردانی شلەیەكی تایبەت دەكات، كە ئەنجامدانی سێكس ئاسان دەكات، بەڵام بە سروشتی هەندێك لە ژنان دەردراوی زێیان كەمە، یان هەندێكجار بەبێ‌ دەستپێكردنی دەستبازی، كارەكە دەستپێدەكرێت و ئەمەیش بواری تەربوونی زێ كەمدەكاتەوە و ئازار دورست دەكات.

• هەوكردن، هەندێكجار زێی ژنان رووبەڕووی هەوكردن دەبێتەوە بەهۆی چەند جۆرێكی بەكتریاوە و ئەمەیش دەبێتە هۆكاری هەوكردنی ئەندامی زاوێی ژنان و لەحاڵەتی بەركەوتنی بە تەنێكی دیكە ئازاری تێدا دروست دەبێت.

• شەرمكردن، یەكێكی تر لە هۆكارەكانی ئازاری ژنان لە كاتی سێكسدا شەرم كردنی ژنانە، چونكە بەهۆی شەرم كردن و نائامادەگی ژنانەوە، كۆئەندامەكانی زێی ژنان بە تەواوەتی ناكرێنەوە و بەوەش پرۆسەی سێكس كردنە ئاسایی نابێت و ئازار دروست دەبێت.

خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵا