CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 59 میوان

خۆشەویستی چۆن دروست دەبێت

راپۆرت: توانا تەھا
زۆرجار باس لە خۆشەویستی دەکرێت و ھەندێک کەس یان تەواوی مرۆڤایەتی ناتوانێت بێ خۆشەویستی گرنگی بە خێزانەکەی یان دەورو بەرەکەی بدات، وەکو باسیش دەکرێت خۆشەویستی سەرچاوەیەکی گرنگە لە بەردەوام بوونی ژیان، لەم جیھانەدا:" لەم راپۆرتەدا چەند گەنجێک تیشک دەخەنە سەر لایەنی خۆشەویستی و ھەر یەکەو بۆچوونی تایبەت و جۆراو جۆریان ھەیەو تێڕوانینی خۆیان بۆ ئەم پرسە ھەیە:"

ئەوین ئەنوەر، کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵەی دانیشتووی شاری سۆرانەو ماوەی ٢ ساڵە ژیانی ھاوسەری پێکھێناوەو گووتی :"خۆشەویستی بە بنچینەی ژیان دادەنرێت و ھیچ کۆمەڵگەو خێزانێک ناتوانن بەبێ بوونی خۆشەویستی درێژە بە پەیوەندییەکانیان بدەن، ئەوەشی گرنگە لە ئێستادا ئەوەیە جۆرەکانی خۆشەویستی بزانین رەنگە زۆربەمان ھەروا بیر بکەینەوە خۆشەویستی تەنھا لە نێوان دوو کەسدایە و تەواو، بەڵکو توێژەرەوانی بواری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنن خۆشەویستی کە لە نێوان دوو کەسدا دروست دەبێت جۆری بەپێی دروستبوونی پەیوەندییەکە جۆری خۆشەویستیەکە دەگۆڕێت:"
بەبۆچوونی ئازاد قوتابیەکی زانکۆی سۆرانەو وەک خۆی دەڵێت ئێستا کەسێک لە ژیانی ھەیەو دوو ساڵە خۆشەویستی یەکترن، ئەم گەنجە ئەوەش رادەگەینێت :"ھیچ مرۆڤێک ناتوانێت بێ خۆشەویستی بژیت، تەنیا مەرج نییە، ئەو کەسەی دەبێتە ھاوسەرت خۆشت بوێ، بەڵکو دەبێت مرۆڤ ھەمیشە بە خۆشەویستیەوە بژیت و لەم پەنجەرەی خۆشەویستەوە بڕوانێتە ژیان:" ئازاد گووتیشی :"توێژەرەوان ئەم جۆرە خۆشەویستیە بە خۆشەویستی یەکەم ناودەبەن، بەمانای ئەوەی ھەست و سۆزێکی پاکت بۆ کەسێک ھەیە بەبێ ئەوەی ھۆکارێکی روونت ھەبێت، ئەمەش زیاتر لە تەمەنی ھەرزەکاریدا دەردەکەوێت:"
لای خۆشیانەوە خاتوو فریشتە شارەزا لە بواری کۆمەڵایەتی گووتی :"خۆشەویستی گەلێک جۆری ھەیەو لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ئەگۆڕێت، ئەوانەش بریتین لە :"خۆشەویستی بە بێ بەرامبەر، بە یەکێک لە ساردترین جۆرەکانی خۆشەویستی دادەنرێت، لەم جۆرە خۆشەویستیەدا ھەست بەھیچ جۆرە دڵخۆشییەک ناکرێت، چونکە خۆشەویستی راستەقینە بوونی نییە:" لە بەردەوامی وتەکانیدا ئەم شارەزاییەی بواری کۆمەڵایەتی ئەوەی گووت :"خۆشەویستی ھۆگربوون، لەم جۆرە خۆشەویستیەدا کەسێک بەو پەڕی پەروشییەوە کەسێکی خۆشدەوێت تا دوا پلەی ھۆگربوون خۆشی دەوێت ئەمەش زۆر کات روودەدات کە یەکێک لەو دوولایەنە ئەزمونێکی شکستخواردووی لە پیشووتردا ھەبێت، خۆشەویستی خۆپەرستانە، لەم پەیوەندییەدا ھیچ لایەک لە رووی خۆشەویستیەوە بیر لە لاکەی تر ناکەتەوە و ھیچ لایەکیشیان دڵخۆشنین بەیەکتری، چونکە ئەوەی کۆیکردونەتەوە تەنھا بەرژەوەندی تایبەتییە .خۆشەویستی خۆڕسک (لەخۆوە) ئەوەی لەم جۆرە خۆشەویتسیەدا بەدی دەکرێت تەنھا بوونی باوەڕێکی ھاوبەشە و ئەوەشی لەم خۆشەویستیەدا بەدی دەکرێت بوونی سۆز و خۆشەویستیەکی گونجاوە بۆ دروستبوونی ژیانێکی نوێ، خۆشەویستی لە پێناو خودا : بەیەکێک لە جوانترین و پیرۆزترین خۆشەویستیەکان دادەنرێت ،لەبەرئەوەی لەم خۆشەویستیەدا ھیچ جۆرە بەرژەوەندیەک نییە و تەنھا لەسەر بنەمای خێر و چاکە و خۆشەویستیە بۆ کەسانی دیکە:"
خۆشەویستی ئارەزووبازی (بەدخو) :ئەم جۆرە خۆشەویستیە بە ناشرینترین و پیسترین جۆری خۆشەویستی دادەنرێت،چونکە ئەوەی ئەم خۆشەویستیە دروست دەکات بوونی ئارەزووە بۆ دەستکەوتنی مادە و بەتاڵکردنەوەی ئارەزووە سێکسیەکان ،واتە ئەم خۆشەویستیە دوورە لە ھەموو ھەستێکی سۆز و خۆشەویستی، خۆشەویستی رۆمانسی : پێچەوانەی خۆشەویستی ئارەزووبازیە ،چونکە ئەم خۆشەویستیە لەسەر بنەمای سۆز و خۆشەویستی و رێزگرتن دروست دەبێت و دوورە لە ھەموو جۆرە بەرژەوەندییەک:"