CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 72 میوان

دەڵێن چیرۆکی شکستھێنانی خۆشەویستی لەبیر ناکرێت

راپۆرت: توانا تەھا
بریندار بوونی ھەستی مرۆڤ کاتێک لەپەیوەندیەکی سۆزداری سەرکەوتوو نابێت کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر باری دەرونی و کەسایەتی و داھاتوی کەسەکەش ھەتا ماوەیەکی زۆر کاریگەری دەمێنێتەوە لەسەری رەنگە ببێتە ھۆی بێزاربوونی کەسی بەرامبەرو دوور کەوتنەوە لێی و زۆر جار رووبەڕوو بوونەوەشی تێدەکەوێت.

سەرنەکەوتن لەپەیوەندییەکان کاریگەری زۆر زیاتری دەبێت لەسەر خانمان بۆئەمەش کۆمەڵێک خاڵ ھەیە کە پێویستە خانمان لەکاتی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم گرفتە پەیڕەوی بکەن.
دەبێت مرۆڤەکان ھەوڵی تەواو بدەن، ڕابردوو لەبیر بکەن ھەروەک پیاوان، چونکە پیاوان زۆر بە زووی توانای لەبیر کردنی رابردوویان ھەیە ئەوان سوورن لەسەر دروستکردنەوەی ژیانێکی نوێ و بەدڵنیایەوە ژیان دروست دەکەنەوە ھەرچەندە ڕابردوو بە ئازار بووبێت.
ھەوڵبدەن ژیانتان بە ئاسای خۆی بڕوات وەک ھەرخانمێکی ئاسایی ئەوە بخەرە مێشکتەوە کە ئەو پیاوە شایەنی ژیانی تۆ نەبوە و رێکەوتە بۆتۆی نەنوسیوە. بەھیچ شێوەیەک گوێ لە گۆرانیە غەمبارەکان مەگرە چونکە ئەمە زیاتر ھەستان بە تەنیای زیاد دەکات. وابیر بکەرەوە کە رۆژی خۆشتر لە بەردەمتدایە دوور بکەونەوە لە ھەموئەو یادگاریانەی کە بتان باتەوە بۆبیر کردنی ڕابردوو لە نامە یان ھەر دیاریەک کە لەنێوانتاندا ھەبووە چونکە ئەمە دەبێتە ھۆکاری زوو لە بیر کردنی ڕابردوو. بەردەوام بیر لە خراپەکانی ئەو پیاوە بکەرەوە ھەتا وێنەیەکی خراپی لەمێشک ودڵتانا دروست ببێت. ھەوڵبدە خۆتان سەرقاڵبکەن بە وەرزش وخوێندنەوە و سەردانی خزم و ھاوڕێکان بەمە وزەتان بۆ ژیان زۆر دەبێت ھەتا ژیانێکی نوێ دروست بکەنەوە .
ھەرگیزچاوەڕوانی گەڕانەوەی خۆشەویستەکەتان مەکەن چونکە ئەو کەسەی یەک جاربەجێی ھێشتی ھەزاران جار بەجێت دەھێڵت. زۆر تێکەڵاوی ھاوڕێ باشەکانتان ببن و پەند لە ھەڵەی ژیانی ئەو کەسانە وەربگرن کەتوشی ھەمان کێشە بوون. لەوەش دڵنیا بن ژیان چاوەڕێی کەس ناکات و لەسەر کەس ناوەستێت.
لەوبارەیەوە "د. وەلا عەزوز" پسپۆڕی گەشەکردنی مرۆیی رایگەیاند :"دەتوانرێت بەجێبەجێکردنی چەند ھەنگاوێک کۆتایی بە بیرەوەریە کۆنەکان بھێندرێت و چیتر ئەو کەسە بەدەست یادگاریە کۆنەکانەوە ئازار نەچێژیت. دکتۆر وەلا راشیگەیاند لەبیرکردنی خۆشەویستی یەکێکە لەکارە قورسەکان و بە تایبەت لای ئەو کەسانەی یەکەم ئەزمونی خۆشەویستیان شکستیھێناوە، لەبەرئەوە لە سەر ئەو کەسە پێویستە بە ھەموو توانایەوە بگاتە بڕیارێک بۆ تەواو لەبیرچوونەوەی خۆشەویستی یەکەم و بەمەش سەرجەم یادگاریەکان لەناوبەرێت وەک دیاری و نامە و وێنەکان، دکتۆر وەلا ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات ھەمیشە لە کاتە بەتاڵەکاندا کە مرۆڤ ھیچ کارێک ناکات و بە تایبەت لە شەواندا پێویستە ئەو کەسە خۆی سەرقاڵ بکات بە خوێندنەوەی کتێب یاخود ئەنجامدانی یەکێک لە ئارەزووەکانی وەک وەرزشکردن یاخود ھەر ھیوایەتێکی تر.
دکتۆر وەلا وتیشی :"یەکێکی تر لە رێگاکانی بۆ لەبیرکردنەوەی خۆشەویستی پێشوو چوونە دەرەوە لەگەڵ ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانە بۆ ناوچەیەکی گەشتیاری یاخود گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و دوور لە بیرکردنەوە، پێویستە لەو کاتانەشدا زیاتر ھەوڵی خۆ دورخستنەوە لە بیرکردنەوەی خۆشەویستی پێشووت بھێنیت ئەمەش دەبێتە رێگایەکی باش بۆ کۆتایھێنان بە بیرکردنەوە لە خۆشەویستی پێشووت:"