CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 70 میوان

رێژەی تەڵاق زیادی کردووەو ماربڕینیش کەم

راپۆرت: توانا تەھا
بە گوێری دواین ئاماری ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری رایگەیاند :"رێژەیی ماربڕین لە ھەرێمی کوردستان کەمی کردووە کە لە ئەمساڵدا ٥٢٧٤٩ ئەنجام دراوە:"

ھەروەک لە ھەمان کاتیشدا بە پێچەوانەوە رێژەیی تەڵاق زیادی کردووە کە لە ئەمساڵدا ٦٤١٧ مامەڵەی تەڵاق ئەنجام دراوە، وتەبێژەکەی ئەنجوومەنی دادوەری زیاتر ئامارەکانی ساڵی رابردووی دادگاکانی ھەرێمی کوردستانی خستەروو رایگەیاند:" کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا نزیکەی ١٣ ھەزار و ٣٠٠ کەس لە ھەرێم گیانیان لە دەست داوە ھەروەک زیاتر لە ٨٥٠٠ کەس لە دایک بوونە، ھەروەک لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١١٤ ھەزار مامەڵەی جۆراوجۆر لە دادگاکانی ھەرێم ئەنجام دراون.
ھەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری ئەوەی ئاشگرا کرد کە سەرۆکایەتی دادگایی پێداچوونەوە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی رابردوودا کاری لە سەر زیاتر لە ٣٩٥٠ مامەڵە کردووە و لە ژمارەیە تەنھا ٦٥ داوایان یەکلای نەبووەتەوە لە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١١٠ ھەزار داوا لێکۆڵینەوەی لە سەر کراوە و نزیکەی ٩٩ ھەزار یەکلای بووەتە، ھەروەک زیاتر لە ٥٣٠ داوای توندوتیژی خێزانی جووەتە بەردەم دادگا و نزیکەی ٧٠% داواکان یەکلای بووەتەوە.
شۆخان عوسمان چالاکی بواری ژنان ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت :"ئەم ھەموو رێژە زۆرە تەڵاقە لە ھەرێمی کوردستان جێگەی مەترسیەو کاری گەری زۆری دەبێت لەسەر کۆمەڵگەو پێکھاتە کۆمەڵایەتیەکان و ژینگەو ئابووری و ھتد.
بەبڕوای ئەم چالاکەی بواری ژنان تەڵاق بەم شێوە بەرفراوانە دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ھۆکار لەوانە کێشەی نیشتەجێبوون و ماڵی جیاو لایەنی ئابووری کە کاری گەری زۆری ھەیە لەسەر پڕۆسەکەو لێک تێنەگەیشتن و شیرازەی خێزانەکان تێکدەدات و ھەڵی دەوەشێنێتەوە. لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا گووتیشی :"وەکو ئامارەکان ئاشکرایان کردووە تەڵاق زۆرەو ماربڕی زۆر کەمترە، ھەموو ئەو شتان پێمان دەڵێن کە ھۆکار گەلێک ھەن و پێویستی بە لێوردبوونەوەو شیکردنەوەی زۆر ھەیەو رێگە چارە بدۆزریتەوەو ئەمە رێکبخرێتەوە، کە ئایا ھۆکار چیە، بۆ دەبێت لەم ھەرێمەی ئێمە بەم شێوەیە ئافرەتان تەڵاق بدرێن و بۆ دەبێت زەواج بکرێت.
شەھێن کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵەیەو ماوەی ٢ ساڵە داوای تەڵاقی کردووەو ئێستا لە ماڵی باوانیەتی و دەڵێت :"بەھۆی نەبوونی ماڵی جیاو دووریم لە ماڵی دایک داوای جیابوونەوەم کردووەو ئێستاش ئەوەم بۆ نەکراوە منیش ئەگەر لە نزیک ماڵی دایکم نەبم شووکردنەکەم پێویست نییە، ئەوەشی گووت :"ئەم کوڕەی شووم پێیکرد پێشتر بەڵێنی ئەوەی پێم داو کەچی ئێستا نەی گەیاندۆتە جێگەی خۆی:" لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دەبێت بەھۆی نزیک نەبوون لە ماڵی دایکت ژیانی ھاوسەری خۆت تێک بدەیت ئەوا لە وەڵامدا گووتی :"ئێستا ئەوەم کردووەو زۆریش پەشیمانم بەڵام دڵم لەسەری رەق بووەو ئێستاش ھاوسەرەکەم بەدوای ژنێکی دیکەو ھیچ کەڵکی منی نەماوەو خەریکە ژن دەھێنێتەوە:" سەھێن گووتیشی :"بەھیچ شێوەیەک لە حەقی خۆم خۆش نابم و نای بوورم:"