CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 68 میوان

بەخشینی قژ بۆ توشبووان بە شێرپەنجە

خێرخوازی" balding for dollars "بەمەبەستی هاوکاریکردنی مناڵانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە رۆژی ١٠ی ٥ ڕێکخراوی
هەڵسا بە هەڵمەتی بەخشینی قژو کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ مناڵانی توشبوو بەنەخۆشی شێرپەنجە

ئەوهەڵمەتە کە بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی کەنەدی لە نەخۆشخانەی منداڵانی شاری ڤانکۆڤەر لە وڵاتی کەنەدا " بریتش کۆلۆمبیای کەنەدا " ه‌بە چەند شێوازی جیا بەرێوە چوو چەندین هاولاتیی کەنەدی بەشداریان کرد لەنێویاندا ئافرەتێکی کورد ی دانیشتووی ولاتی کەنەدا وەک تەنیا کوردی بەشداری کرد بە بەخشینی قژی خۆی بۆ مناڵێکی توشبوو بەنەخۆشی شێ پەنجە
لەو بارەیەوە کوردی بەشدار بوو "تابان کورد بە پوک میدیای وت : ئەو هەڵمەتە بە ٣ شێوازی جیا بەرێوە چوو، ئەوانیش ، کۆکردنەوەی هاوکاری ماددی بۆ توشبوان بە نەخۆشی شێر پەنجە، هەروەها بەخشینی قژ بۆ ئەوانەی خاوەن قژێکی درێژو سروشتین، هەروەک پاشانیش لەو موانە کڵاو " بارۆکە " دروست دەکرێت پێشکەش بە مناڵانە دەکرێت کە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە قژەکانیان هەڵوەریون ، هاوکات بۆ ئەوانەشی کە خاوەن قژێکی کورتن ناتوانن قژیان بەمەبەستی سود وەرگرتن ببەخشن ، بۆ نمونە کوران ئەوان بەتەنیا بە برینی قژیان بۆئەوەی هاوشێوەی ئەو منداڵانە خۆیان دەرخەن بەشداریان کرد. مەبەستیشمان و لەهەردوو شێوازەکە خەندە خستنەوەی سەر لێوی ئەو مناڵانەیە کە بەوهۆیەوە دلتەنگ و دابراون لە کۆمەڵگە،
تابان وتیشی: هەڵبژاردنی ئەم رۆژە هاوکات بوو لەگەل ١٥ ساڵ یادیدامەزراندنی رێکخراوەکە، بەشداریکردنی منیش وەک دایکێک هاوکات بوو لەگەل رۆژێک
بەر لە جەژنی دایکان ویستم بەهاوکاری کردنی مناڵەکەیان لەرۆژی جەژن خەندە بخەمە سەر لێوی دایکانیان
لەکۆتاییشدا تابان هیوای خواست ئەم جۆرە هەڵمەتانە بۆ کۆکردنوەی هاوکاری بەسەرجەم شێوازەکانی ماددی و قژ برین لەکوردستانیش گرنگی پێ بدرێت و دڵنەوایی و
.هاوکاری توشبوانی ئەو نەخۆشییە بکرێت
زانا گەڵاڵی