CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 63 میوان

کۆمه‌ڵایه‌تی

لە شەوی بووکێنی کچان ترسیان بۆ دروست دەبێت

راپۆرت: توانا تەھا
دوای ئەوەی کچان و کوڕان دەچنە نێوژیانی ھاوسەرگیری و لەم شەوەدا کچان ھەست بە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەن و حەز بە فرمێسک رشتن دەکەن، لەبەرامبەرئەوەشدا بەشێکیان ھەست بە دڵخۆشی ئەکەن و ھەمیشە دەم بەخەندەن و دڵخۆشن:" لەم راپۆرتەدا چەندین کەسی جۆراو جۆرمان دواندووەو بەم شێوەیەی خوارەوە بەرسڤی پرسیارەکانیان داینەوە:"

دابه‌شکردنی پێداویستی بۆ منداڵی په‌نابه‌رانی کوردانی ڕۆژئاوا له‌ که‌مپی عه‌ربه‌ت/ سلێمانی

رۆژی 24 ی شوباتی 2014، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان 400 پاکیج پێداویستی بۆ منداڵانی په‌نابه‌رانی کوردانی ڕۆژئاوا له‌ که‌مپی عه‌ربه‌ت دابه‌شکرد که‌ بریتی بوون له‌ (جلوبه‌رگ و پێڵاو) بۆ منداڵ.

پڕۆسەی ھاوسەرگیری لە بەربووکەوە تا ھۆشیاری

ئەم رێنماییە کۆمەڵایەتیەی بە بووکەکە دەگوترێت سوودی ھەیە
ئامادەکردنی: توانا تەھا
زاری کرمانجی – سۆران: زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبین کە بەربووک بەکێ دەگوترێت و چی دەکات و ئەرکی چی دەبێت لە رۆژی ھاوسەرگیری کچان و کوڕان". بەربووک بەو ئافرەتە بەتەمەنە دەگوتریت کە شارەزایی لە ژیانی ژن و مێردایەتی ھەبووەو لە رۆژی ئاھەنگی گواستنەوەی بووک تا شەو لەگەڵ بووک دەمایەوەو زانیاری دەربارەی ئەم ژیانە نوێییە بەبووک دەدات تازاواکە دەھاتە ژوورەوە".

خەتەنەکردنی کچان

ئەڵماس مستەفا : سەرچاوەی ئەو کردارە دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەرە، ئەو سیستەمە پیاوسالارییەی کە لە ئەزەلەوە هەبووە.. زۆرداریی پیاو بەسەر ئافرەتدا ئەوەی پێ بەخشیوە کە بە شێوەیەک خۆی و دەسەڵاتەکەی بسەپێنێ و خاڵ بە خاڵی لەش و دەروونی ئافرەت کۆنترۆڵ بکا.

لە بارەی ھاوسەر گیرییەوە زۆر نازانن

راپۆرتی: توانا تەھا
زاری کرمانجی – سۆران: بەبڕوای شەیما ئەنوەر، ئافرەتێکی تەمەن ٣٣ ساڵەی دانیشتوی شاری سۆران، کچان بەردەوام کێشەی ئەوەیان ھەیە کە دوای ھاوسەرگیر ئەنجامدانی کارەکانی ماڵەوە و خوێندن چۆن رێک بخەن و بیر لەوە دەکەنەوە ئایا دەتوانن دوای ھاوسەرگیری ئەم ھەموو کارانە بکەن یاخود بەو ھۆیەوە گرفتیان بۆ دروست دەبێت؟

دەڵێن لێھاتوو نین لە ھەڵبژاردنی دیاری.. بۆ ئەو پیاوانەی دەیانەوێت دیاری بۆ خۆشەویستەکانیان بکڕن

راپۆرت: توانا تەھا
زاری کرمانجی – سۆران: وەک ھەندێک لە بەشداربووانی ئەم راپۆرتە بۆ زاری کرمانجی ئاماژەی پێدەکەن کوڕان بە گشتی لە ھەڵگرتنی دیاری بۆ کچان وەک پێویست نین و ناتوانن دڵی بەرامبەرەکەیان رازی بکەن". کچێکیش بەناوی ئاوڕەنگ ھێما بۆ ئەوەدەکات :

جیاوازی

جیاوازی بکهی لهنێو منداڵت

بهفیڕۆ دهچی ڕهنجی چهند ساڵت

بۆ ئهوهی منداڵ سوودمهنبێ بۆ گشت

ئهم ئامۆژگاریه‌ بنووسه‌ لهخشت

مارەیی زۆر دەبێتە پاڵپشت یان بەربەست لەبەردەم ھاوسەرگیری

راپۆرت: توانا تەھا
ھۆنیا سەمەد، کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵەو پێیوایە بە گشتی کچان بەدوای کوڕی دەوڵەمەندن". ھۆنیا دەڵێت "کە بڕیارمدا شوو بکەم، ھەوڵ دەدەم مێرد بەپیاوێکی ساماندار بکەم، لەبەر ئەوەی ئەوە دەڵێم راستگۆم لە گەڵ دڵ و دەروونی خۆم و ئەوە ئاواتی بەشێکی زۆری کچە لە کۆمەڵگەی کوردی و رەنگە بۆچوونی دیکەش ھەبێت پێچەوانەی من بێت، بەڵام ئێستا من بڕوام بەوە ھەیەو ئەوە ئەڵێم و لەماڵەوە ھیچ کێشەیەکم نییە، پێویستیش ناکات خۆم دووچاری کێشەو گرفت بکەم.

خوێنی خەڵکی سلێمانی بێ نرخە

لای بەرپرسانی شاری سلێمانی ، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ، لای ئەندامانی شارەوانی و بەرپرسە گشتییەکان ، خوێنی خەڵکی شاری سلێمانی بێ نرخ و بێ بەهایە ، بە بەڵگەی ئەوەی کە هەفتانە و مانگانە چەندین کەسی شاری سلێمانی خوێنی دەڕێژرێت و گیان لەدەست دەدات ، بێ ئەوەی هەستن بەکاری بەپەلە و جدی بۆ ڕێگری لە گیان لەدەستدانی خەڵکی.

ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەن

گەنجان دوای ھاوسەرگیری ژمارە مۆبایلەکانیان دەگۆڕن
راپۆرت: توانا تەھا
دوای پڕۆسەی ھاوسەرگیری ژمارەی مۆبایلەکەم گۆڕی، پێویستە ژیانێکی تازە دەست پێبکەمەوە، لە راستیدا پەیوەندییەکی زۆری لا بەلام ھەبوون و ئێستاش کە ژیانی ھاوسەریم پێکھێناوە ناکرێت لەسەر ھەمان سیفەتی پێشووتر بڕۆم دەبێت خۆم بگۆڕم". ئەمە وتەکانی سارا ئەنور قوتابی زانکۆ قۆناغی دووەمی بەشی کوردی بوو.

شوان کۆڵەکی هەردوو گورچیلەی وەستاوە پێویستی بە یارمەتی هەیە

کوردستان لەگەڵ ئەوەی پێشکەوتنی بەرچاوی لە بواری ئابووری و سەرهەڵدانی ٣٠ ملیاردێر و هەزاران موڵتی ملیۆنێر بە خۆیەوە بینیوەو بە گشتی گۆڕانکاری باشیش بەسەر باری ئابووری زۆربەی دانیشتووانەکەیدا هاتووە بە بەراورد لەگەل عێراق جیاوازییەکی گەورە لە بنیاتنان و گوزەرانی خەڵک تیایدا بەدی دەکرێت. لەگەڵ ئەوەش لێرەو لەوێ حاڵەتی مرۆیی وا دەبینرێت زەحمەتە عەقڵ قبوولی بکات کە ئەمە لەکوردستان بێت، نموونەش بۆ ئەمانە زۆرن و کەم باس کراوە زۆریش فەرامۆش و بیرکراوە !؟