CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 94 میوان

تۆرێس وەک باز

ئا: ئاکۆ عارف
گەڕانەوەی فرناندۆ تۆرێس بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید،ئەو یانەیەی لێیەوە دەرکەوتو ھەڵکەوت بۆ زۆرێک دور لە چاوەڕوانی بوو،بەڵام ئەوەی ئێستا زیاتر دور لەچاوەڕوانی و پێشبینیەکانە چاوی یانەی بارسێلۆنایە بەمەبەستی بانگکردنی بۆڕیزی بلوگرانا و لەوەش چاوەڕواننەکراوتر جارێکیتر بانگکردنەوەیەتی بۆرێزی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کە زۆربەی سەرچاوەکان لەئیسپانیاوە باس لە نزیکی بانگکردنەوەی ئەم یاریزانە بۆ ریزی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەی دەکەن تا لە پاڵەوانێتی ووڵاتانی کیشوەری ئەوروپادا ھێرشبەری ماتادۆربێت .
فرناندۆ تۆرێس عەجول و بەھەڵمەتە ،وریا و خیرایە،دەکرێت لەوەسفیدا بەباز یان داڵ بچوێندرێت خێرایەو ئامانجیش دەپێکێت،دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید لە ژێر دەستی دیگۆسیمیۆنی جەنراڵداگەیشتونەتەیاری کۆتای چامپیۆس لیگ و لە لالیگاشدا لەپلەی دووەمدا شەڕلە سەر پلەی یەکەمی خولەکەدەکەن و بۆنتە رێگر لەبەردەم ھەژموون ی ھەردوویانەگەورەکەی ئیسپانیا بارسا و ریاڵ دا،چاودێران ڕۆڵ و توانا و ئاستی تۆرێس یان بەھەندوەرگرتووە ھەرئەمەشە ئەوی خستۆتەوە ناوبازنەی قسە و وەسف و ھەڵوەستەکردنەوە.
کاروانی یاریکردنی ئەم یاریزانە لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی لەساڵی ٢٠٠١ەوە دەست پێدەکات و ساڵی ٢٠٠٧بە بۆندێکی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە یانەی لیفەرپولی ئینگلتەراو تائەوکاتە لە ٢١٤ یاری لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بەشداری کردووە و٨٢ گۆڵیشی تۆمارکردوە.
لەگەڵ لیفەرپول ی ئینگلیزی تا ساڵی ٢٠١١بەردەوام دەبێت و لە١٠٢ یاری لەگەڵ ئەویانە سورپۆشە ٦٥گۆڵ تۆماردەکات وپاش ئەوەش ھەر لە ئینگلتەرادەمێنێتەوەو دەچێتە یانەی چێڵسی لە١١٠یاری بۆ ئەویانەیە توانای تۆمارکردنی تەنیا ٢٠گۆڵی دەبێت .
سەرباری ھەرشتێک تۆرێس لەبازنەی گرنگی دانی یانەگەورەکاندادەمێنێتەوە،بۆیە یانەی ئەی سی میلان ی ئیتاڵیا بۆ راستکردنەوەی باری لاری بەخواستن ئەویاریزانە پەلکێشی ریزی تیپە شێواو و دۆراوەکەی دەکات،بەڵام تۆرێس وەک یاریزانی میلان شایانی لەسەروەستان نیە!.
یاریکردنی ئەم یاریزانە بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ٢٠٠٣وەبووە ولە١٠٦ یاریدا٣٦ گۆڵی بۆماتادۆر تۆمارکردووە.
دەسکەوتەکانیشی شایانی باسکردنن ،لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی ٣ جار پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکان و لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیاش ٢جار پاڵەوانی ووڵاتانی ئەوروپابوون و بۆیەکەمینجار لەمێژوودا جامی جیھانیشیان بردۆتەوە.
تۆرێس ئەو کارتە سورەی لە چامپیۆنس لیگ دا و لەیاری بەرامبەر بارسێلۆنادا وەری گرت بەناخۆشترین حاڵەتی ژیانی وەرزشی خۆی ناودەبات .
وادیارە ھێشتا فرناندۆ تۆرێس بازێک ی برسیەو بۆ یانەو ھەڵبژاردەکەشی نیازی راوکردنی زۆرتر و زیاتری ھەیە .