په‌یڤێك بۆ د.عاسی فاتیح وەیس
- زياتر
-
18 ئایار 2016
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 18 ئایار 2016 09:12
- نوسراوە لە لایەن Ako arif
ئاكۆ عارف : له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌رزشی كوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی دووچاری كۆستێكی گه‌وره‌بوو،ئه‌ویش گیانله‌ده‌ست دانی مامۆستا سه‌ڵاح محمد كریم و د.عاسی فاتیح و ئاسۆ ده‌روێشی وه‌رزشكاری دێرین بوو.
بۆ مه‌رگی ئه‌و مامۆستا دیار و ناسراوانه‌ی وه‌رزش قسه‌گه‌لێكی زۆر بۆ ووتن و ووشهگهلێكی زۆرتر بۆنوسین و هاوخه‌می هه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا عاسی به‌نوسین و ووتار و بابه‌ته‌كانی لهستادیۆمدا هاوبه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌كردین، وه‌ك وه‌فایه‌ك هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر دیدارێکی نێوان خۆم و خۆی ده‌كه‌م.
ساڵی 2006 كه‌تازه به‌تازه ستادیۆم لهههفتانهوه كرابووه رۆژانه، له‌سه‌رداوای هاوڕێی رۆژنامه‌نوسم سه‌نگه‌ر زرار له‌زانكۆی سلێمانی چاوم به د. عاسی فاتیح كه‌وت، ئه‌و جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ر پارچهكاغهزێك ووتارێكی نوسیبوو تا لهستادیۆمدا بۆی بڵاو بكه‌ینه‌وه، چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جوانیشی كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رچوونی ئه‌و پاشكۆیه‌ی كوردستانی نوێ زۆر خۆشحاڵی كردبێت به‌تایبه‌تی من ووتم ستادیۆم هی هه‌موو قه‌ڵه‌مه جیاوازه‌كانه بهبهرێزیشتهوه.
مامۆستا به‌روویه‌كی خۆشه‌وه جگهلهپیرۆزبای كردنی بۆ بهرۆژانهكردنی ستادیۆم پێی ووتم: ستادیۆم تان كردۆته رۆژانه جێگای ده‌ستخۆشیه بۆیه كارێك بكه‌ن ستادیۆم ئاوێنه‌ی هه‌موو رووداوه وه‌رزشییه‌كان بێت و ئه‌و پاشكۆیه ستادیۆمی هه‌موو وه‌رزشكاران بێت، منیش پێم ووت :ستادیۆم ده‌كه‌ینه ستادیۆمی ره‌خنه،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسهیهشمدا رووی خۆشتر بوو ووتی: ئیشه‌كانی منیش له‌وه‌رزشدا لهڕهخنهكانتان بێ به‌ش مه‌كه‌ن.
دوای ئه‌و دیداره و به‌درێژای ساڵه‌كان مامۆستا‌م له‌كاتی ئه‌نجامدانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كاندا له یاریگای سلێمانی ده‌بینییه‌وه، ئه‌و هه‌میشه‌به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه ده‌ستخۆشی و خۆشحاڵی به‌ئاماده بوونی ستادیۆم ده‌رده‌بڕی و ئاماده‌بوونی ستادیۆمی له‌كاتی چالاكییه وه‌رزشیه‌كاندا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرت،هه‌روه‌ك به‌رده‌وام بهنوسینهكانیشی لهستادیۆمهوه په‌یامه‌كانی خۆی ده‌گه‌یاندو ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ ده‌رچونه‌وه‌ی ئه‌م دووتۆیهدا قه‌ڵه‌می گرته‌وه‌ده‌ست، ئه‌و نه‌ده‌هاته لامان بۆ رۆژنامه، به‌ڵام به به‌رده‌وامی نوسینه‌كانی وه‌ك هاتن و ئاماده‌بوونی خۆی وابوو.
وه‌رزشی كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی به‌م هه‌موو ده‌ردو غهمهوهكهههیهتی كۆستی ئه‌م كه‌سه دیارانهشی هاته‌سه‌ر، مخابن.