CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 63 میوان

گیفارا کان لە ئەمریکان !

ئاکۆ عارف
کوڕانی ووڵاتەکەی ( گیفارا) لەئەمریکان بۆ بەدەستھێنانی نازناوی ( کۆپا_ئەمریکا ) کەلەیادی سەدساڵەی پاڵەوانێتیەکەدا لەووڵاتی ئەمریکابەڕێوەدەچێت.
بۆئەرجەنتینیەکان بەتایبەت یاریکردن لە ئەمریکای گەورەباڵادەستی جیھان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی ھەیە،گەرچی سیاسەت و وەرزش دوودنیای جیاوازن بەڵام ھەرئەوەھەر سیاسەت و(گیفارا)خوازی ئەرجەنتینیەکانە تایبەتمەندی بە ئامادەیی و بەبوونی نەوەکانی تانگۆ بۆ یاریکردنیش لەئەمریکاداوە.
بیروباوەڕ و چەپ بوون و سیاسەت و تۆخکردنەوەی ھێڵی گیفاراتەنانەت لەوەرزشیشدا بۆ ئەرجەنتینیەکان زیاتر وای کردووە بەچاوێکی توندتر لەئەمریکا بڕوانن و ئەمەش لە یاری تۆپی پێدا ڕەنگی داوەتەوە بەتایبەت کە ئێستا و وەک ھەمیشە ئەرجەنتینیەکان لەیاری تۆپی پێدا یەکێک لەھەرەبەھێزترین جەمسەرەکانی کایەکەن لەجیھاندا.
ئەمریکاش لەساڵی ١٩٩٤دا کاتێک میوانداری یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی جیھانی دەکرد، زووخاوی کرد بەگەروی ئەرجەنتین و ھەوادارانی تیپی تۆپی پێی ئەرجەنتین لەجیھاندا،کاتێک لەسەرەتاکانی دەسپێکی مۆندیالدا دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی بە بەکارھێنانی ماددەی وزەبەخش تۆمەتبار و تاوانبارکرد کە ھەرلەوێوەخۆری مارادۆناش رووی لەئاوابوونکرد،لەکاتێکدا مارادۆنا بۆ ئەرجەنتینیەکان گیفارایەکی تربوو،ئەمەش ڕقی خەڵکی ئەو ووڵاتەو تەنانەت ھاندەرانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینی توندترکردەوە بەئێستاشەوە.
ئەمریکا یەکەمجارە میوانداری (کۆپا_ئەمریکا)دەکات و وەک میوان و میوانداریکەریش لە پاڵەوانێتیەکەدا بەشدارە،لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی ئەرجەنتین و جیھانیش لەگەڵ مەکسیک دا ئەمریکای بۆ دەستەبەرکردنی نازناوی جامەکە دەستنیشانکردوە،بەڵام بەدیووێکی تری ئەم قسانەدا ووشەگەلێکی زۆرتر لەسەر ئەرجەنتین ھەن کەدەکرێت زۆر زۆر بەکورتی ئاماژەی پێبکەین.
ھیچ ھەڵبژاردەیەک بەھێندەی ئێستای ئەرجەنتین یاریزانی باشی بەتایبەت لەھێڵی ھێرشبردندانیە،رەنگە ھیچ تیپێکیش بەھێندەی ئەرجەنتین بەھێزنەبێت،بەڵام پرسیاری یەکەم و کۆتای ئەوەیە ئایا بەم پێکھاتە نمونەییەوە ئەرجەنتین چی دباتەوە؟ چی بۆ دەبرێتەوە؟ئەی جانس تاکوێ ھاوتەریبی ئەوانە؟خۆ ئەم ھەڵبژاردەیە ھەمیشە بەھێزبووە و گەیشتۆتە کۆتای پاڵەوانێتیەگەورەکانیش،بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣و لەوکاتەوەی کۆپا_ئەمریکای ئەوساڵایەیان دەستەر بەرکردووە،بێ نازناون!.
پێکھاتەکە زۆر زۆر بەھێزە و لەیەکەم یاری کۆمەڵەکاندا بەبردنەوەشیان لە ھەڵبژاردەی چیلی ی پاڵەوانی پێشوو بەبێ بوونی میسی مەسجێکی ناوازەیان گەیاند،پاشان بردنەوە لە پەناما ٥_٠ پەیامێکی تربوو،ئەم پێکھاتەیەی ئێستا وبوونی میسی و دەرفەتەکانی سەرکەوتن و دەرکەوتن و ھەڵکەوتنی یاریزانەکانی وە ک:رۆمیرۆ فۆنیس وماتیاس کرانفیتەر ،ئەمە جگەلە بانگنەکردنی دیبالا و ماورۆ ئیکاردی و مانەوەی ئۆتامێندی و ماسکیرانۆ بەھاوڕیەتی بیلیا لەریزی ھەڵبژاردەکەدا،کە پێم وایە ھەر ئەم پێکھاتەی ئێستا بناغەی دروستکردنی تیپی مۆندیال ی ئایندەی ئەرجەنتین دەبێت،دەیسەلمێنێت ئەرجەنتین شا ھەڵبژاردەیە لەجیھاندا ،بەڵام ئەوەی گومان ی لەسەرە تەنیا مارتینۆی راھێنەر و دڵسۆزی یاریزانەکانە بۆتیپەکەیان لەھەموو یارییەکیاندا!.
تاکتیک و تەکنیکی یاریکردن و ئاست ی یاریزانان و ئەنانیەتی ھەندێک لە یاریزانان و خوێندنەوەی گشتگیر بۆ ھەڵبژاردەکە دەخەینە نوسینێکیتر ئەگەر دەرفەت ھەبوو.