CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 71 میوان

دیگۆ سمیۆنی بدنەوە بە ئەرجەنتین !

ئاکۆ عارف
ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین دواھەمینجار کە بۆتە پاڵەوان ساڵی ١٩٩٣ بووەکاتێک نازناوی کۆپا_ئەمریکای لەو ساڵەدا دەستەبەرکردووە،واتە ٢٣ساڵە ئەرجەنتین بێ نازناوە،دواجاریش کە جامی جیھانی بردۆتەوە ساڵی ١٩٨٦بووە،ئەم جەمسەرە گەورەیەی تۆپی پێی جیھان لەئێستاداخاوەنی باشترین یاریزانی جیھان لیۆنێل میسی و ستارگەلێکی ترە،لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ٢جار گەیشتۆتە فیناڵی کوپا_ئەمریکاو ساڵی ٢٠١٤ش گەیشتۆتە یاری کۆتای مۆندیال ی ٢٠١٤ی بەرازیل و لەھەرسێ جارەکەدا جامەکەی لەدەستداوەو دووەم بووە.
چاودێران زۆربەی ھەرەزۆریان ئێستاخەلەلی تیپی تانگۆسەرباری ھەڵەی پلانی یاریکردن و ئەنانەیەتی ھەندێک لەیاریزانەکان تەنیالەنەبوونی راھێنەرێکی شایستەدا دەبینەوە،ئەمەلەکاتێکدا ئەوە کەسایەتیە ئەرجەنتینیەکان بوون وەک راھێنەری ووڵاتێکی بێگانەدووجار ھەرلەسەر حسابی تانگۆنازناوی کۆپا_ئەمریکایان بۆ ھەڵبژاردەی شیلی دەستەبەرکردو ئەلیخاندرۆسابیلاش ئەرجەنتینی بردەوەکۆتایاری مۆندیال وھەڵبژاردەی کۆلۆمبیاش ھەرلەسەردەستی خۆزیە بیکرمانی ئەرجەنتینی سەرلەنوێ وەک ھەڵبژاردەیەکی بەھێزدەرکەوتۆتەوەوبەدەرلەوانەش مارجیلۆبێلساش وەک راھێنەر ھەگبەکەی ھێشتاخاڵی نیە،لەبەرامبەرھەمووئەوناوانەشدا دیگۆسمیۆنی وەک راھێنەرێکی جەنگاوەرئاسا لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید و پێش ئەتلەتیکۆش لەگەڵ یانەئەرجەنتینیەکانی ئیستۆدیانتس و ریفەر پلەیت، سۆپرمان ئاسابازی گەورەی داو وەک ھەرە باشترین راھێنەرەکانی جیھان خۆی سەلماند،کەواتە ئەرجەنتین بێ راھێنەرنیە وسامپاولی و بێلساو پۆکنتینۆی راھێنەری تۆتنھام ی ئینگلیزی و لەسەروئەمانەشەوە دیگۆسمیۆنی بونی ھەیە و دەکرێت سمیۆنی ھەمووشتێک لەساتی ئامادەبوونی میسی و دیبالا و ماسکیرانۆ و گارای و رۆمیرۆدابۆ ئەرجەنتین بباتەوە،ئەگەر ئەوئەرکەی پێبدرێت.
بەھەموولێکدانەوەکان دەرمانی دەردەکانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەئێستاولەئایندەی نزیکیشدا دیگۆسمیۆنیە،خۆدەبینین سمیۆنی لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید چی دەکات!،ئەم راھێنەرە ئەرجەنتینیە کێ بڕکێ کانی تۆم و جیری کاڵکردەوەو لالیگای دەستەبەرکردو ئەتلەتیکۆی ٢جار بردەوە فینال ی چامپیۆنس لیگ، لەکاتی ھەموویارییەکیشدا سمیۆنی جەنگاوەرو نەسرەوتووە،بەھەڵمەت و بەئاگایە،لێزانەو زۆرجار لەپێناوی بردنەوەی تیپەکەیدا توڕەیە!،ئەوبەھەموومانایەک وبەئاوڕدانەوە لەمێژووی یاریکردنی و ھەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ئەرکی راھێنەری ،شایستەی پێدان و وەرگرتنی ئەرکی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینە.
دیگۆسیمیۆنی کەپێشتر لەھێڵی ناوەندی ھەڵبژاردەکەیدایاری دەکرد وەک راھێنەریش ئەرکی کۆمەڵێک یانەی وەرگرتووەکەھەمووی بۆئەوبونەتە ئەزموون،ئەوراھێنەری یانەکانی رایسن کلوپ، ئیستۆدیانتس، ریفەرپلەیت وسان لۆرینزۆی ووڵاتەکەی خۆی کردووەودواتر رووی لەئەوروپاکردو بۆتە راھێنەری یانەی کاتانیای ئیتاڵیا و دواجاروەک دەبینین راھێنەری یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانیا.
ئەم راھێنەرەسەرکێشە خولی ئەرجەنتینی بۆ یانەکانی ئیستۆدیانتزو ریفەرپلەیت بردۆتەوەو لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانیاش خولی ئەوروپا و جامی سوپەری ئەوروپاو جامی شای ئیسپانیاوخولی یانەکانی ئیسپانیای دەستەبەرکردووە و دووجاریش لەکۆتایاری خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپادا خۆی بینیوەتەوە.
ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین راھێنەری ئارام نەگرتووی پێویستە،راھێنەرێکی دەوێت لەگەڵ یاریزانەکاندا بجەنگێت، راھێنەرێک نەبێت بەو ھەموو ستار و ھێرشبەرەگۆڵکارەوە بەپلانی بەرگری یاریبکات!.ھەموو ئەمانەش لەدیگۆسمیۆنیدا بەرجەستەیە،بۆیەواچاکە دیگۆسیمیۆنی ببەنەوە بۆئەرجەنتین !!.
،